لە ناخی هەموو مارکسیستێكدا، ئەنارکییەك خەوێنراوە*، بۆ ئەوەی بەئاگابێتەوە، تەنیا خۆبیرکردنەوە و وازهێنان لە دەرخکردنی دەقە پیرۆزەکانی گەرەکە. چونکە ئەنارکیزم هەر ئەو هاندەرەیە کە ئەوانی گۆڕیوە بە سۆشیالیسخواز، نەک ئەوەی ئایدیۆلۆجیا و پاگەندەی پارت تێیگەیاندوون.

*************************
تێبینی : تائێرەی ئەم بۆچوونە هی ئەنارکییەکی کۆچکردووە، من پێداگری لەسەر دەکەمەوە و بە لێکۆڵینەوەم لەسەر خەون و تێڕوانینی مارکسیستەکانی کورد، ئەو ڕاستییەم بۆ دەرکەوتووە.