دەنگدان بە مشەخۆران و هەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر

دەنگدان بە مشەخۆران و هەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر

 

هەژێن

جارێکی دیکە گاڵتەجاریی بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ دەنگدان بە چەوسێنەرانی خۆی؛ بۆ هەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، دەستی پێکردەوە!

من وەک تاکێك کە مافی دەنگدان بە سەروەران و و هەڵبژاردنی مشەخۆرانم هەیە، هەموو جارێك لە خۆم دەپرسم:

ئایا ئێمەی دەنگدەر مافی گۆڕینی هیچ شتێک لەو شتانەی کە پەیوەندییان بە ژیان و ئارەزوو و داخوازییەکانمانەوە هەیە، هەیە:

– چۆنیەتی بەرێوەبردنی کاروبارەکانی کۆمەڵگە ؟

– چۆنیەتی رێکخستنی بەرهەمهێنان و دابەشکردن ؟

– چۆنیەتی بەکاربردن و وەبەرهێنانی سامان و داهاتەکانی کۆمەڵگە ؟

– چۆنیەتی پاراستنی ئاساییشی کۆمەڵگە ؟

– چۆنیەتی پێوەری دیاریکردنی مووچە، دابینکردنی خانووبەرە؟

– چۆنیەتی بەخشینەوەی پاداشت و بەهرەمەندبوون لە هەلی کار و خوێندن ؟

-چۆنیەتی بڕیاردانی جەنگەکان و ڕێکەوتنەکان ؟

– چۆنیەتی دابەشکردنی دەسەڵات لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگە ؟

– چۆنیەتی دابەشکردن و بەخشینەوەی زەوی و شاخ و دۆڵ و گردەکان ؟

– چۆنیەتی و لەپێناوچی بەهرەمەندبوونی پارتەکان لە سامان و بودجەی کۆمەڵگە ؟

– چۆنیەتی و بۆچی تایبەتیکردنەوەی کەرتەکان و تاپۆکردنیان لەسەر کۆمپانییەکانی دەسەڵاتداران ؟

– نەدانی مووچەی چەند مانگ و بۆ کێ چوونی داهاتی نەوت و گمرگەکان ؟

– بۆچی گوندەکان ئاوەداننەکراونەتەوە و کشتکاریی فەرامۆشکراوە و لەولاوەوڵات کراوەتە ساخکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییە دەستکارییکراوەکان ؟

بۆچی درێژەدان بە هەمان سیستەم و پرۆگرامی پەروەردە و خوێندنی بەعسی ؟

– چۆنیەتی پەنادانی سەرانی ڕێمی بەعس و بەڕێکردنیان بۆ هەندەران ؟

– چۆنیەتی لێبوردن لە فرۆکەوانەکان و ئەنفالچییان ؟

– هەزاران شتی دکەی زۆر گرنگ، کە پەیوەندییان بە ژیانی هەمووانەوە هەیە ؟

ئەی بڕیارە دەنگدان و هەڵبژاردن چی بگٶڕێت ؟

ئەگەردەنگدان بۆ بەرژەوەندی خودی ئێمەیە وەك تاك و وەك کۆمەڵگەیە، بۆچیدەسەڵاتداران ئەوەندە دەپاڕێنەوە و بۆ دەنگدان هانمانددەن، بەڵام کاتێك کەواژۆی نامەیەک یا داواکارییەکمان بکەوێتە بەردەستییان، دەبێت بەرتیل وواسیتە و مل بە هەزار و یەك بێنەوبەردە بدەین و دەست بە سنگەوە بگرین وسوپاسگوزاری ملهوڕی ئەوان بین، تا بۆ ئێمەی ژێردەست [دەنگدەری خۆشباوەڕ] ئەنجامیبدەن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟