ئاژەڵبوون و مرۆڤبوون، کامیان ڕێزنانە لە خود ؟

ئاژەڵبوون و مرۆڤبوون، کامیان ڕێزنانە لە خود ؟

پێشکەش بەوانەی کە مرۆڤ بە بەرزترین بوونەوەر دەزانن و مافی سەربڕین و کوشتنی ئاژەڵان بەخۆیان دەدەن ..

پێشکەش بەوانەی کە مرۆڤ بە سۆزترین و بەوەفاترین بوونەوەر دەزانن و ئاژەڵ بە دڕندە و بێوەفا دەزاننن …

پێشکەش بەوانەی کە کولتوور و ڕامیاریی، ڕەچەڵەکە سروشتدۆستی و هاوسۆزییە ئاژەڵییەکەی لەنێوبردوون !

پێشکەش بەو ئەکادیمیستانەی کە لایەنگریی سیستەمی زیندان و ئەشکەنجە و سێدارە و پەروەردەی توندوتیژ دەکەن !

پێشکەش بەوانەی کە خوا و سەرۆك و پارت و دەوڵەتەکەیان هێندەی ئەو دوو سەگە بەسۆز و دڵسۆز و پارێزەری جۆرەکان نیین !

ئایا هێشتا کەسانێك پەیدادەبن، کە بە “ئاژەڵ” ناوببرێن، تووڕەببن و “ئاژەڵبوون” بە سووکایەتی بەخۆیان بزانن ؟

****************************
تێبینی : ئەو خاتوونە بەو ئەزموونگەرییە هەموو پاگەندە کولتووریی و تیئۆرییە زانستییەکانی باڵابوونی لە سۆزداریی و دڵسۆزیی و بەوەفایی و کاردانەوەی هوشیارانەدا، بەدرۆخستوونەتەوە. ئاژەڵبوون و مرۆڤبوون، کامیان ڕێزنانە لە خود ؟دایکێکی میهرەبانە بۆ ئەو دوو سەگە و منداڵەکەی. ئەم کورتە ڤیدیۆییە تا ئێستا سی هەزار و حەت سەد و دوو جار بەشکراوە و هەشت هەزار و سێ سەد و پەنجا و سێ جار لایککراوە و هەژمارێکی زۆر سەرنج و دەستخۆشی … ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە ئەزموونەکان https://www.facebook.com/photo.php?v=10151710224249692