چالاکی ئابووری/ کۆمەڵایەتی وەك پێشمەرجی گۆڕان و شۆڕشی کۆمەڵایەتی
هەژێن
٢٢ی جولای ٢٠١٤
پێشەکی
بوارەکانی چالاکی :
– ئابووریی
– کۆمەڵایەتیی
یەکەم کۆی تێکۆشانە ئابوورییەکان دەگرێتەوە:
– مانگرتن …
– نافەرمانی سڤیڵی [مەدەنی] …
– گۆڕینەوە و بەخشین لەجیاتی کڕین …
– پێکهێنانی هەرەوەزییەکانی شوێنی کار و ژیان …
– سەربەخۆیی کار و بازاری کۆمەڵایەتی …
– سەندەنەوەی خانووبەرە و شوێنە گشتییەکان و کەرتەکانی بەرهەمهێنان لە دەوڵەت و سەرمایەداران و ڕامیاران …
– ……………………….. زۆر شتی دیکە
دووەم، کۆی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان:
– بەهێزکردنی هاوسێیەتی و کۆمەکی کۆمەڵایەتی …
– گەشت و سەیران و جەژنی گەڕەک و گوندەکان …
– چالاکی هونەریی و ئەدەبی لە گەڕەکەکان و مەیدانەکانی شار و گوندەکاندا …
– یارییە جەستەیی و هۆشییە نادیگیتاڵییەکان و کردنەوەی خولی هاندان بۆ منداڵان و لاوان …
– پێکهێنانی کۆمەڵە خۆکۆمەکییەکان بۆ منداڵان و لاوان و ژنان و پیاوان و پیران و پەککەوتان و کۆچەران و نەخۆشان و ئاواران …
– کردنەوەی خولی خۆکۆمەکی بۆ هەموو تەمەنەکان لە بواری وەرزش [یۆگا و …تد] و پێگەیاندنی ئارەزوو و حەزەکان و گۆڕینەوەی شارەزایی و ئەزموونی کۆمپیوتەری ….
– پێکهێنانی تیپی شانۆیی گەڕۆك و برەودان بە شانۆی سەکۆیی Theatre of the Oppressed/ Invisible theater /Forum theater
– پێکهێنانی پەرتووکخانەی گەڕۆك ، تۆڕ و بازنەی گۆڕینەوەی پەرتووک و زانیاریی …..
– کردنەوەی خواردنگەی هەرەوەزی بۆ لانەوازان و بێکاران و کەم دەرامەتان و ئاوارەکان ….
– کردنەوەی پڕۆژەی دایەنگەو و باخچەی کۆمەڵایەتی ساوان لە گەڕەك و گوندەکاندا …
– ڕێکخستن و پەروەردە و فێرکردن و ڕاهێنانی ئازادیخوازانە/ ناهیرارشی و ناسەروەرانە …
– کردنەوەی نێوەندە سەربەخۆکانی نێوان-کولتووریی/ فرە-کولتووریی بۆ ئاشنایەتی بازنە کولتوورییەکان [intercultural/multicultural] ….
– کردنەوەی نێوەندە کولتوورییەکانی دژە-فاشیزم و شۆڤێنیزم
– بەرپاکردنی فیستیڤاڵە نێوان-کولتوورییەکان [intercultural] بە ئامانجی ئاسانکاریی پەیوەندی بازنە کولتوورییەکان.
– هەڕەوەزیی خۆبەخشانەی تاکگەرایی لەجیاتی هەرەوەزی مەزهەبییانە و خێڵەکییانەی زۆردارەکی …
…. زۆر شتی دیکە
بێگومان هەموو ئەم چالاکی و تێکۆشانانە لەسەر بنەمای دژە-سەروەریی و دوور لە ڕێکخستن و پێکهاتەی قووچکەیی [هیرارشی] و دوور لە بەرجەستەکردنی دەستەگەریی و دەستەبژێریی و پێگەبەخشین بە ڕامیاران، بەڵکو بە پێچەوانەوە پێویستە ئاراستەی هەموو کارەکان ئەوەبێت کە بۆشایی بۆ ڕۆڵ و کایەی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان و ڕامیاران و بەرتەریخوازان و هەڵپەرستان و مشەخۆران نەهێڵێتەوە. بەواتایەکی دیکە گێڕانەوەی خۆموختاریی بۆ تاك و کۆمەڵە کۆمەلایەتییەکان لە کار و ژیان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵدا.