بهێنە پێشچاو .. تصور کن .. Imagine پێشکەش بەو ژن و پیاوە مەسیحی و شیعە و ئێزیدییانەی کە لەم ساتەدا لەژێر شمشێری (داعش)دا ، بۆ زیندوومانەوە و ئازادی لەتەك ترسی مەرگ دەست و پەنجە نەرمدەکەن پێشکەش بەو ئاوارە مەسیحی و عەرەب و ئێزیدییانەی کە لەپێناو ژیان و گەڕانەوە بۆ سەرزەمینی یاداوەرییەکانیان، لەتەك نەژادپەستی [ڕەیسیزمی] باند …
Monthly Archives: August 2014
ناسیونالیزم و بەهای تاك
ناسیونالیزم و بەهای تاك ناسیونالیزم وەك ئایدیۆلۆجیای دەسەڵاتخوازیی و نامۆ و ناپەیوەست بە ئازار و خواست و ماف و ئازادی تاك، هەمیشە لە هەوڵی توانەوە و بێنرخکردنی تاکە لە کۆی خۆشباوەڕدا، باشترین بەڵگەش – تاوان وەك تاوان ناناسێت، بەڵکو بە ژمارەی قوربانییەکاندا، هەر لەبەرئەوەیە، کە هەمیشە ژمارەی قوربانییەکانی گەورە و ڕێك و سەرنجڕاکێش دەکات: ٥٠٠٠ …
رزگارکردنەوەی شەنگاڵ و موسڵ و ناوچەکانی دیکە تەنیا لە گرەوی هێز و بەرەنگاری سەربەخۆی جەماوەردایە، تەنیا لەمپەرێکیش لەبەردەم جینۆسایدنەکردنەوەی ئیزیدی و مەسیحیەەکان، پێکهێنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلییانەی گوند و شار و ناوچەکانی خۆیانە!
هەی ناسیونالیستەکان، موسڵ و شەنگاڵ چۆن داگیرکران، بۆ پێناکەنن ؟
هەی ناسیونالیستەکان، موسڵ و شەنگاڵ چۆن داگیرکران، بۆ پێناکەنن ؟ کاتێك کە لە پێلانێکی سازدراودا سوپای عیراقی و دەزگەکانی لە شاری (موشل)دا خۆبەدەستەوەدەدەن و سوپاسالار و پاریزگاری ئەو شارە بەرەو هەولێر و کەنارە ئاوەکانی تورکیە هەڵهاتن، ناسیونالیستە کوردەکان لەجیاتی هاودەردی لەتەك مەسیحییەکان و ئاوارە عەرەبزمانەکان، کەوتنە نووسینی پەیتاپەیتای توانج و پێکەنین و سووکایەتی بە عەرەب …
Continue reading “هەی ناسیونالیستەکان، موسڵ و شەنگاڵ چۆن داگیرکران، بۆ پێناکەنن ؟”
گۆمەکە ئەوەندە قوڵ بووە، چیدی بنی دیار نییە ! سەرەتا هاتنی داعش بۆ عیراق و گرتنی موسڵ، وێرای ئامانجە ئابووریی و رامیارییەکانی زلهێزەکان و دەولەتانی ناوچەکە، زیاتر لەوە دەچوو کە تەنیا توندکردنەوەی ئابڵۆقەی ئابووری لەسەر کانتۆنی جزیرە و خنکاندنی بزووتنەوە نائایینییەکە بێت، کە هەم زلهێزەکان و هەم دەوڵەتی سعودیە و هەم دەولەتی تورکیە و هەم …
ئایدیۆلۆجیا زادەی ئایینە و هزر و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان زیندەبەچاڵدەکات
ئایدیۆلۆجیا زادەی ئایینە و هزر و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان زیندەبەچاڵدەکات بۆ رامیاران و ئەندامانی پارتییەکان، هەر کەس نەڵێت “بژی …” و “بڕوخێ ..” شۆڕشگێر نییە، هەر کەس ئەندامی پارتییەکەیان نەبێت، خەباتکار نییە، هەر کەس پێچەوانەی ئەوان یا جیاواز بیریکردەوە ئەوا دۆژمنی شۆڕش و پڕۆلیتاریایە، هەر کەس دەقە مردووەکان دەرخنەکات، نەزانە، هەر کەس بەبێ ڕیزکردنی کۆمەڵێك سەرچاوەی …
Continue reading “ئایدیۆلۆجیا زادەی ئایینە و هزر و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان زیندەبەچاڵدەکات”
ئەگەر چەکدارانی داعش موسوڵمان نین …. ؟
ئەگەر چەکدارانی داعش موسوڵمان نین …. ؟ بە بۆچوونی من، ئەگەر گروپ و پارتییەکان و رامیارانی ئیسلامی و نێوەندە جیهانییەکانی ئیسلام و یەك ،لیارد و نیو موسوڵمانی جیهان، داعش بە ئیسلامی نازانن ، دەبوو یەکەمین کەسانێك کە دژی داعش بجەنگن، مەلا و گروپ و پارتییە ئیسلامییەکان و موسوڵمانانی سوریە و عیراق بن، کە چەکهەڵگرن و …
دونیا فوتبۆڵی بەرپێی ڕامیاران و سەرمایەدارانە
دونیا فوتبۆڵی بەرپێی ڕامیاران و سەرمایەدارانە تەنیا وێنەیەکی گونجاو بۆ نیشاندانی دونیا و سەروەریی سەرمایە شکدەبەم، وێناکردنیانە بە یاریکەرێك و فوتبۆڵێك، کارتێك یاریزانێك شەق لە فوتبۆڵێك هەڵدەدات، هیچ کات بیر لە زیانمەندی فوتبۆڵەکە ناکاتەوە، ئەو تەنیا پێکانی ئامانجی مەبەستە، هەرچەندە براوە و سوودمەند تەنیا خۆیەتی، کەچی کەسانی تەماشاکەر لەپێناو چەپڵەڕێزاندا بۆ ئەو، ملی یەکدی دەشکێنن! …
Continue reading “دونیا فوتبۆڵی بەرپێی ڕامیاران و سەرمایەدارانە”
ئەوانەی کە داوامان لێ دەکەن؛ یەک-دەنگ ، یەک-ڕەنگ ، یەک-بیر ، یەک-بۆچوون بین، ئایا بیریان لەوە کردووەتەوە کە خەریکن داوای کۆمەلێکی ژێرجەپۆکی تژێمێکی فاشیستی دەکەم ؟! ئەوەی سەرەوە نزای پاش گوتاری هەموو هەیینییەکی مزگەوتەکانە ، گوتاری کۆتایی هەموو کۆنگرە پارتییەکانە [بە هەموو ڕەنگەکانیانەوە] ، داخوازی گروپە ناسیونالیستەکانە ! بەپێچەانەوە لە مێژوودا کۆمەڵە ئازادەکان هەمیشە دەنگ …
ئەفسوونی خۆکوژی و یەکدی کوژی مرۆڤەکان
ئەفسوونی خۆکوژی و یەکدی کوژی مرۆڤەکان گەورەترین و سەرەکیترین گرفتی مرۆڤی سەردەم ئەوەیە، کە کولتوور و یاسا و میدیا و بەرژەوەندی سەروەرانی ئاوا لە قاڵبیداوە، کە لە بەیانییەوە کە لە خەو رادەبێت تا شەوان کە دەخەوێت، پێویستی بە هێزكی سەرووی خۆی هەیە، تا پێیبلیت ئاوا بکە و وا مەکە، ئاوا بیربکەرەوە و وا بیرمەکەرەوە، ئەوە …