دوێنێ شەو/ نیوەشەو، لەو كاتەدا كە كوردانی نادەربەستی سلێمانی و ھەولێر و دھۆك ھاودەنگی نازییەكانی ئالمانیا ھەیاوھۆویان بۆ گۆڵەكان دەكرد، من گوێـم لە زریكەی منداڵانی كۆبانی بوو، كە بە دەنگی تۆپ و ھاوەنی ئیسلامییەكانی داعش لە خەو داچڵەكان، گوێم لە لە دوای چرپەی برینداران و گیراوانی دەستی داعش بوو، كە خۆزگەیان بە گەییشتنی دوا ھاواریان بە سلێمانی و ھەولێر و دھۆك دەخواست و دوا ئاواتیان پڕكردنەوەی سنوورە خەندەقییەكەی دەسەڵاتدارانی ھەرێم و گەیاندنی كۆمەكی دەرمانی و خۆراكیی و تەقەمەنی بوو بۆ ئابڵۊقەدراوانی شار و گوندەكانی كۆبانی !
ئاخۆ ھیچ شتێك لە نادەبەستی ھاوجۆرەكەت سەختر و كوشندەتربێت ؟
ئایا بۆ تێگەییشتن لە درۆی پیرۆزژكراوی “ھاونەتەوەیی” و “ھاونیشتمانی”، ھیچ پێویست بە بەڵگەھێنانەوە بۆ سەلماندنی جیاوازی و ناكۆكی بەرژەوەندی ئێمەی ئازادیخواز و بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی ھەرێم ھەیە ؟
ئەگەر لەو بڕوایەدایت كە گشت چین و توێژە ھاوزمانەكان یەك ئامانج و یەك داخوازییان ھەیە، چۆن لە بەرەی ھاوبەشی (پدكع) و شای ئێران دژی (حدكا) ١٩٦١ – ١٩٧٥، (جەلالیەكان) و (ڕژێمی بەعس) دژی (پدكع) ١٩٦٦-١٩٧٠، (قیادە موەقەتە/ پدكع) و (كۆماری ئیسلامی ئێران) دژی (حدكا) و (كۆمەڵە) ١٩٧٩-١٩٩١، (حكومەتی ھەرێم) و دەوڵەتی توركیە دژی (پكك) ١٩٩٢- تائێستاش، (پدك) و (رژێمی بەعس) دژی (ینك)٣١ی ئابی ١٩٩٦، (ینك) و (ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران) دژی (پدك) و (حدكا) ١٩٩٦، چەند جارێكی دیكە (حكومەتی ھەرێم) و دەوڵەتی توركیە دژی (پكك) لە سالێ ١٩٩٨ – ئێستا ، (پدك/ حكومەتی ھەرێم كابینەی تازە) و دەوڵەتی توركیە و (سوپای ئازاد/ داعش) دژی خۆراوا لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟