بنەڕەتیترین هۆکاری سەرکەوتنی بەرگریی لە “ڕۆژاا ” و شکستی لە “باشوور”

بنەڕەتیترین هۆکاری سەرکەوتنی بەرگریی لە “ڕۆژاا ” و شکستی لە “باشوور”

پێش هەموو شت هێزەکانی داعش و ئیسلامییەکان لەسەر کوشتن خۆبەکوشتندان ڕاهێنراون، یەکەم بە توندترین شیواز بکوژە، ببڕە، ئەتکبکە، تا خەڵکی سڤیڵ بترسێت، ئەمەیان جەنگی دەروونییە، واتە لەنێوبردنی بڕوابەخۆبوون.

لە بەرانبەردا کوردانی “ڕۆژاوا” لە هەر چوارلاوە پەلاماردراوە و هیچ کات هیوا و بەختی زیندوومانەوە لە هەڵهاتندا زیاتر نییە لە هیوا و بەختی زیندوومانەوە لە جەنگکردن و بەرەنگاریدا. بێجگە لەوەش خەڵکی گوندەکە، گەرەکەکە، شارەکە بەخۆیان پاریزگاری لەخۆیان و بەرگری لە دوژمن دەکەن، واتە پاراستنی سەر و ماڵ، کە گەورەترین هاندەری سەرکەوتنە.

بەڵام لە “باشوور”دا هیزی بەرەنگاریکردن خەڵکی شوێنەکان نییە و لەشکرێکی سەربازیی و کرێگرتەیە نەك لەشکری خۆبەشی خۆجێیی، واتە هاندەری بۆ خۆبەکوشتدان نییە و هاوکاتیش هێشتا شوێن و پەنایەک بۆ هەڵهاتن شکەبات، کە مانەوەی مسۆگەردەکات!

کەواتە، تەنیا هیوایەك بۆ تێکشکاندنی هێزەکانی داعش یا هەر هێرشێکی دیکە، پێکهێنانی هێزەکانی پارێزگاریکردنی جەماوەری و کۆمەڵایەتییە لە دانیشتووانی خۆجێ و خۆبەخشە.

ئەگینا هەموو ئێوارەیەك بیسەری درۆ و فیشاڵی جەنەرالە مشەخۆر و ئەستێرە لەسەر شانەکان دەبین و ڕۆژی دوایی نائومێدییەکی زیاتر و زیاتری دەروون وێرانکەر بەشمان دەبێت!