بۆ ناسیونالیستە بەنگکراوەکان، بۆ خۆتان لە گێلی دەەن و ناتانەوێت تێبگەن؟

بۆ ناسیونالیستە بەنگکراوەکان، بۆ خۆتان لە گێلی دەەن و ناتانەوێت تێبگەن؟

با ئاوای لەبەرچاوبگرین کە چەکدارەکانی داعش سۆپەر-مرۆڤن و هیچ هێزێک لەم جیهانەدا ناتوانێت زومار و شەنگال و موسڵ لە دەستیان ڕزگاربکات، با بڕوا بە خۆمان بهێنین، کە لە ئاسمانەوە هاتوون و گوللـە نایانبڕیت و لە مردن تێناگەن و سڵناکەنەوە، با ئاوای دابنێین ڕزگارکردنی شەنگال و کیژۆڵە دەستبەسەرەکانی ئەستەمترین کاری دونیایە !

ئەی بۆجی کەس فریای ئاوارەکان لەو کەژ و کێوانە ناکەوێت و قومێك ئاو، پارووێك نان و پارچەیەك پۆشاك و لێفەیەکیان بۆ بەرێت، ئەگەر ئەوە سەختە تەنیا نیگایەکی هاوسۆزی و هاودەردی و فریاگوزاری، ئایا ئەو هەمووە ملیۆن ئۆتۆمەبیڵانەی هەرێم، ئەو هەمووە بالاخانەی دۆلارستان توانای گواستنەوەی چەند هەزار ئاوارە و نیشتەجێکردنیانیان نییە؟

ئەی ئەوانەی بەناوی تۆڵەی ئەو ئاوارانەوە [یەزیدییەکانەوە]، هەڕەشەی دەرکردنی ئاوارە هاودەردە عەرەبەکانیان دەکەن، ئەگەر بە کوردی لە پرسیارەکەم تێناگەن، با بیکەم بە تورکی و بەشێوە ئاخاوتنی ئەردۆگان بینووسمەوە، تا تێبگەن، ئەی بووکەشووشەکانی دەست باند و میدیاکانی دەوڵەتی تورکیە لە هەرێم!!!!!!!