كوردانی باشوور [ھەرێم] : بێوەفایی و بێھەڵویستی و دارانەبوونی ھاوسۆزیی مرۆییی

كوردانی باشوور [ھەرێم] : بێوەفایی و بێھەڵویستی و دارانەبوونی ھاوسۆزیی مرۆییی

ناسیونالیستەكانی ھەرێمی كوردستان لە كوێن، قارەمانانی جنێودان و سووكایەتیكردن بە ئێتنییەكانی دیكە [تورك و عەرەب و فارس] لە كوێن، خوازیارانی دەولەتی نەتەوەیی لە كوێن، بۆ لە ئاستی ھێڕشی یەك ھەفتەیی داعش بۆ سەر كۆبانی بێدەنگن ؟

بە بۆچوونی من، كوردی باشوور [ھەرێمی كوردستان] لەپێش ھەمووانەوە ڕامیاران پارتییەكان، ھەردەم لاورگ و مشەخۆر و بارگرانی بوون بەسەر خۆرھەڵات و باكوور و خۆراوا.

ئا ئەمەیە، راستی پشت دێوجامەی دەوڵەتی كوردی و پاگەندەی بەرژەوەندی نەتەوەیی، لە كاتێكدا كە كوردانی خۆرھەڵات و باكوور و خۆراوا لە سالی ١٩٦١ تا ١٩٩٦ بەتایبەت لە كیمیابارانی ھەڵەبجە و ئەنفالەكانی ١٩٨٨ و كۆڕەوەكەی ساڵی ١٩٩١ و ھەروەھا كۆڕەوی خەڵكی سلێمانی ساڵی ١٩٩٦دا ھەرچییان لەدەستھات، درێخییاننەكرد و خوان و ماڵ و خۆشییەكانیان لەتەك ئێمەدا بەشكرد، كەچی پاداشتی كوردانی باشوور چاونووقاندنە لە ھەڵكەندنی چاڵی سنووری و ئابڵۆقەی ھەمەلایەنە و ھێڕشی یەك ھەفتەیی داعش بۆ سەر كانتۆنی كۆبانی !

بە بۆچوون و ناسینی من، ئەگەر كوردانی خۆرھەڵات و باكوور و خۆراوا لە جێی كوردانی باشوور بوونایە، بەدڵنیاییەوە خەندەقەكەیان دەكردە گۆڕی دەسەڵاتدارانی ھەرێم، نەك ھەر ئابڵۆقەیان دەشكان، بەڵكو شەوانە بە كۆڵ خۆراك و كۆمەكیان بۆ دەبردن، نەك ھەر بێدەنگنەدەبوون و خەریكی ھەلھەلەی دەوڵەتی كوردی و بردنەوەی یاری ئاڵمانیا لە برازیل نەەبوون، ئەوەی توانای چەكھەڵگرتنی ھەبووایە دەچووە جەنگی داعش و “سو]ای ئازاد” و ئەوی توانانی جەنگی نەبووایە، ئەوا وەك پشتیوانی خۆپیشاندانی بەردەوامی دەكرد !