ئایدیۆلۆجیا زادەی ئایینە و هزر و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان زیندەبەچاڵدەکات

ئایدیۆلۆجیا زادەی ئایینە و هزر و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان زیندەبەچاڵدەکات

بۆ رامیاران و ئەندامانی پارتییەکان، هەر کەس نەڵێت “بژی …” و “بڕوخێ ..” شۆڕشگێر نییە، هەر کەس ئەندامی پارتییەکەیان نەبێت، خەباتکار نییە، هەر کەس پێچەوانەی ئەوان یا جیاواز بیریکردەوە ئەوا دۆژمنی شۆڕش و پڕۆلیتاریایە، هەر کەس دەقە مردووەکان دەرخنەکات، نەزانە، هەر کەس بەبێ ڕیزکردنی کۆمەڵێك سەرچاوەی ناپەیوەست یا مێتۆدیكی دیکە بۆ ڕەخنەگرتن بەکاربەرێت، ڕەخنەی زانستی نییە … و تد، ئەمە لە کاتێکدا کە مێژووی دوو سەدەی رابوردوو فێرماندەکات، کە پارتایەتی و ڕامیاریی لەنێوبەری شۆڕشگێڕیی و خەسێنەری هزرینی تاکە یاخییەکانن.

بەبۆچوونی من هەر ئەو تێڕوانینە بوو، کە پاش ڕوخانی ئیمپراتۆری بۆلشەڤیکی لە ساڵی ١٩٨٩دا هەزاران و بگرە سەدان هەزار لە ئەندامی پارتە کۆمونیستەکانی جیهان بەرەو ناسیونالیزم و ئایین و خۆدەولەمەندکردن ڕەتاند.

ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانی برەوسەندنی ئایدیۆلۆجیاکانی سەرمایەداری ..