کۆنەپەرستی هەر کۆنەپەرستی بەرهەمدەهێنێتەوە

کۆنەپەرستی هەر کۆنەپەرستی بەرهەمدەهێنێتەوە

ئەگەر ” مەلیکە مەزان * ” و میدیای کوردی مارەیی جیهادیی بۆ چەکدارەکانی هەرێم ڕەواببننن، ئەوا مۆری ڕەوایەتی لە ئەتکی ژنان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لەژێر ئەو ناو و بانگەوازەدا دەدەن!

ئایا جیاوازی لەنیوان ئامادەیی ڕەغدە بۆ مارەیی جیهادی بۆ داعشییان و مارەیی جیهادی “مەلیکە مەزان” بۆ چەکدارانی هەرێمدا هەیە ؟

ئەمە هەمان نەریتی ژێر دەوارەکانە، کە میدیای کوردی وەک بڵندگۆی نیئۆلیبرالیزم چەقە و شایی بۆ لێدەدات و بەرپادەکات !

هەمیشە گوتووومە و دەیڵێمەوە، ئەگەر کۆیلە بەخۆی ئامادەیی کۆیلەبوونی تێدانەبێت، هەموو هێزەکانی دونیا ناتوانن ئازادی سەربەخۆۆ بیرکردنەوەی لێ زەوتبکەن، هەوەها زۆرینەی پێداگران لەسەر ستەمی ڕەگەزیی و پاریزەرانی نەریتی خێلەکی خودی ژنانن.

وەك پێشینان دەبێژن “ڕۆلە [مەلیکە مەزان] خۆزگە ئەو شەوەی کە تۆی تیذا دروستبووی، بابت لە کاروان بووایە”، ئێستا ئاوا نەدەبوویتە شەرمەزاری بۆ هەموو ژنان!

*********************************
* هەڵبەتە من بە گوێرەی ئەو هەراوهورایە قسەدەکەم، کە میدای کوردی بەرپایکردووە، هەروەك ئەوەی هەنگوینی لە کونە داردا دۆزیبێتەوە !
هیوادارم هەواڵەکە هەڵەبێت و ساختەی میدیای درۆزنی دەسەڵات بێت