کێ دەتوانێت ئەوە بسەلمێنێت، کە داعش ئاڵاهەڵگری ئیسلام نییە؟
کێ دەتوانێت بیسەلمێنێت کە داعش باشترین و ڕادیکاڵترین ئیسلامی ئەم سەردەمە نییە ؟بڕیار و ڕەفتارەکانی داعش هەڵنێنجراوی ئایەتەکانی قورئان و گوتەکانی موحەمەد و لێکدانەوەی مەزهەبی سووننەن! ئەوی دەخوازێت بڵێت ئیسلام شتێکی دیکەیە و ئەوەی جیهادییەکانی داعش دەیکەن، دژی ئیسلامە، با بڕوات بەراوردی هێرشەکانی کاتی موحەمەد و هێرشەکانی داعش بکات!
ئەگەر ئەوانەی کە بەتەمان بەو پاگەندە بێبنەمایانە دێوجامەیەکی دیکە بۆ ئایینەکەیان دروستبکەن، با بڕۆن بە جیهادییەکانی داعش بلێن، ئێوە دژی ئیسلامن، با بەبێ پەردە لە وڵاتانی ئیسلامیدا هەوڵی هەڵخڕاندنی هەڵمەتێکی جیهانی دژی داعش بدەن، ئەگینا ئەو پاگەندە بێبنەمایانەیان دەچنە خانەی تاکتیکی داعش لەبێوخۆی هەرێمی کوردستان!