لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا : ئایا (داعش)یان موسوڵمانن ؟

من دەلێم بەڵێ و لە پلەی ڕادیکاڵبوون و ڕەسەنیشدان. ئەوان نوێژدەکەن، قوئانیان دەرخە، بەگوێری قورئان و گوتە و نەریتەکانی موحەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا ڕەفتاردەکەن و لە جەنگیشدا ڕێك هەر ئەو کارانە دەکەن، کە خودی موحەمەد و یارانی ئەنجامیان دەدا، ئەمانیش هەمان چەتە و ڕێگرەکانی ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەرن، هەر هەمان گیانە دڕندەکانن و لە بڕینی کات و سەردەمدا هاتوونەتە هەزارەی سێیەم، ئەوان هێشتا فتواکانی پێخەمبەرەکەیان و ئایەتەکانی قورئان لە گوێیاندا دەزرینگێنەوە!

ئەگەر ئەم بۆچوونی من و هەزارانی دیکە نادروستە، با ئیسلامییەکان مێژوویەکی دوور لە جینۆساید [ئەنفال] و ئەتک [اغتصاب] و چەتەگەریمان نیشانبدەن.

من لەو بڕوایەدام، پاش ئێکسپایەبوونی داعش، زلهێزەکان و دەوڵەتەکانی ناوچەکە و ئیسلامییەکان پێویستییان بە داعشێکی دیکەیە، کە ئەرکی لەنێوبردنی ئەو سەرچاوە ئیسلامییانە بێت، کە راستی ڕووداوەکانی ئەنفال و چەتەگەرییان تۆمارکردووە، ئەوسا نۆرەی دەستکاری قورئان و شاردنەوەی ئایەتەکانی جیهاد، هەروا کە لە (ئینجیل)دا ئەو کارە ئەنجامدرا و مێژووی راستینەی خۆیان شێواند؛ مێژوویەك کە لە کەلێنی دەقەکاندا کەتواری ڕووداوەکانمان نیشاندەدات!