کەتواریبوونی چەپ و نازیۆنالیستەکان

١٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەگەر سەرنجی پاگەندەی چەپەکان و نازیۆنالیستەکان بدەین، دەبینین کە هیچ کەس هێندەی ئەوان واژەی کەتوار [واقیع] و کەتواریبوون [واقیعیبوون] بەکارنابات و نایکاتە دێوجامە بۆ شاردنەوەی بۆچوون و تێڕوانین و پاگەندە ناکەتوارییەکانی خۆیان. ساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٣ لەنێو لیستی داخوازییەکانی کۆمیتەی مەرسیمی ڕۆی ٨ی مارچ لە سلێمانی و هەولێر کۆمەڵێك داخوازیی لەنێو داخوازییەکانی ئەو ڕۆژە …

من کە نان نییە بخۆم، چی لە پیوازی ئەنگۆ بکەم

١٢ی ئازاری ٢٠١٦ تکایە بۆ تێگەییشتن لە مەبەستی ئەم نووسینە، هەوڵبدە پێشتر تووڕەیی ئایدیۆلۆجی لە ئایین و کینەدۆزیی ناسیونالیستیت لە عەرەبیبوونی قورئان وەلابنێی، تاوەکو بەو چەشمە ئایدیۆلۆجییانەی چەپ و ناسیونالیزم تێڕوانینەکانی من نەبینیت و ناچار بە تۆمەتبارکردنم بە داکۆکیکردن لە ئایین نەبیت. کێشەی ئێستای خەڵکی هەرێمی کوردستان، دەرگیری خەڵکی نەدار و بێدەسەڵاتی هەرێمی کوردستان پێخەمبەربوون …

ئەگەر مەلا موستەفا بە ناناوەندییەکەی [لامەرکەزییەکەی] ١١ی ئازاری ١٩٧٠ ڕازی ببووایە، چی ڕوویدەدا؟

١١ی ئازاری ٢٠١٦ – ڕێکەوتننامە شومەکەی جەزائیر ڕووینەدەدا … – ئاشبەتاڵ شومەکە دەروونی تاکە ڕزگاریخوازەکانی کۆمەڵی کوردی وێراننەدەکرد … – پێشلەشکریی “قیادە موەقەتە” بۆ ڕژێمی ئیسلامی ئێران و هێنانەوەی پاسدار بۆ خۆرهەڵاتی کوردستان ڕووینەدەدا . .. – جەنگی نێوخۆیی ١٩٧٧- ١٩٨٧ ڕووینەدەدایەوە … – ڕێکەوتنە شومە سێ قۆڵییەکەی دەوڵەتانی عیراق – ئێران – تورکیە ڕووینەدەدا …

یادەوەرییەكانی ڕۆژانی ٨ی مارچ

٥ی جونی ٢٠١٣ ھەرچەندە ئەم ساڵێش بەتەمابووم بە گوتارێكی ڕەخنەیی لە شێوازی یادكردنەوەی ڕۆژی جیھانیی ٨ی مارچ لە كوردستان و ھەوڵەكانی فێمینیزمی دەسەڵاتخواز بەشداریبكەم، بەڵام لە كۆتایی گوتارەكەمدا ئەم بیرۆكە كۆنەم (نووسینەی یادەوەریی و ئەزموونەكانی خۆم) بیركەوتەوە و بڕیارمدا ھەم پێش و لە ڕۆژی ٨ی مارچ ھیچ بابەتێك بڵاونەكەمەوە، چونكە بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا ئەم …