شوان داودی بە چڵپاوی ناوچەگەریی ‘ كاروان عوسمان’ ناشیرین دەكا و ڕەوایەتی بە دادگەی بەعسییەكان دەدات

ھەژێن ٠٢ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٢ خوێنەرانی ھێژا، وەك زۆربەتان ئاگادارن لە سەروبەندی ساڵیادی لە سێدارەدانی ھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’دا ‘شوان داودی’ بە وتارێكی دوور لە پرنسیپی نووسین لە چەند سایتێكدا، كەوتووەتە ھەڵڕشتنی كینەدۆزی ناوچەگەریی و ھەرچی بنەمای ئێتیكی نووسین و مۆڕالی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردستانە بەرامبەر مردوو، خستووتەتییە ژێر پێی دەمارگیری ناوچەگەریی و نەك ھەر برینی ھۆگرانی دەنگ …

Şwan Dawdî be çillpawî Nawçegerîy ‘ Karwan ‘Usman’ naşîrîn deka û rewayetî be dadgey Be’sîyekan dedat

Hejên 02î oktoberî 2012 Xwêneranî hêja, wek zorbetan agadarn le serubendî sallyadî le sêdaredanî hunermend ‘karwan ‘usman’da ‘şwan dawdî’ be wtarêkî dûr le prinsîpî nûsîn le çend saytêkda, kewtuwete hellrriştinî kînedozî nawçegerîy û herçî bnemay êtîkî nûsîn û morralî komellayetî komellgey kurdistane beramber mirdû, xistûtetîye jêr pêy demargîrî nawçegerîy û nek her brînî hogranî deng …

من تەنیا لەوە بەرپرسیارم كە دەیڵێم، نەك لەوەی بەرامبەرەكەم چۆن لە پەیامەكانم تێیدەگات

من تەنیا لەوە بەرپرسیارم كە دەیڵێم، نەك لەوەی بەرامبەرەكەم چۆن لە پەیامەكانم تێیدەگات وەڵامێك بە سەرنجەكەی ھاوڕێ عەلی مەولوود ھاوڕێی ھێژام، عەلی مەولوود، چەند ساتێك لەمەوبەر كورتە وەڵامێكم بە سەرنجەكەت دایەوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر سەرقاڵییەك، نەمتوانی وەڵامی گشت تێبینییەكانت لەسەر كورتە نووسینەكەم لەمەڕ (ئایا دەركەوتنی ئەو فیلمەی كە ئاگری نایە، لە ئێستادا ڕێكەوت بوو؟) بدەمەوە، …

ھەڵبەستی “ساکۆ Sacco و ڤانزێتی Vanzetti”

ھەڵبەستی “ساکۆ Sacco و ڤانزێتی Vanzetti” دانانی: Joan Baez وەرگێرانی: ھەژێن بەڵێ بابە من زیندانیم مەترسە لە گێڕانەوەی تاوانم تاوانی خۆشویستنی بێزراوان تەنیا بێدەنگی نەنگییە ھەنووكە پێتدەڵێم چ شتێك دژی مەیە جادوویەك كە چەندان سەدەیە بەردەوامە بەنێو ساڵاندا گوزەر كە، ئەوسا دەزانی چ شتێكە سەراپای مێژووی ڕەش كردووە یاسا لە دژی ئێمەیە بەخۆیی و ملھوڕیی …

كۆمەك و ھاریكاری سەربەخۆی جەماوەریی دوو لە دەستتێوەردانی دەسەڵات و پارتەكان

كۆمەك و ھاریكاری سەربەخۆی جەماوەریی دوو لە دەستتێوەردانی دەسەڵات و پارتەكان كۆكردنەوەی كۆمەك و ھاریكاری و ھاوپشتی بۆ خەڵكی راپەڕیوی سوریە و خۆراوای كوردستان، یەكێكە لە كارە پێویست و چاكەكان، بەڵام بەمەرجێك كە ئەو كۆمەكانە لەڕێگەی نوێنەرانی لێژنەكەتانەوە بگەنە ئاوارەكانی خۆرئاوا، نەك بیدەنە دەستی دەسەڵات و پارتەكان و ئەوانیش بڕۆن و بیكەنە بارەتەقای پارتەكەیان و …

زمانی یەكگرتوو لە گرەوی ئازادی خوێندن بە زمانی دایكیدایە

زمانی یەكگرتوو لە گرەوی ئازادی خوێندن بە زمانی دایكیدایە ئەگەر لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەزگەكانی ڕاگەیاندن بە ھەموو زمانە كوردییەكان وتار و بەرنامە و كاری ھونەرییان پەخش بكردایە و ھەوڵیان بدایە لەبری واژە ناكوردییەكان واژە لە زمانە كوردییەكانی دیكەوەی وەك ھۆرامی و كەلھوڕی و زازاكی وەربگرتایە، ھەنووكە پاش ٢١ ساڵ ھەموومان لەیەكتر دەگەیشتین و زمانێكی تێكەڵ …

ڕێگەچارە بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان

ھانابردن بۆ ھێزە چەكدارەكانی پارت و دەسەڵات، ناتوانێت ئاشتی و پێكەوەژیان لەنێوان ناوچە عەرەبنشین و كوردنشینەكاندا دابین بكات، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەوەیش كە ھەیە، لەنێوی دەبات. ئایا لەبری ھێز و بارگرژی باشتر نییە بزووتنەوەی خەڵكی لەناوچە عەرەبنشین و كوردنشینەكاندا بەھێز بكرێت و ھەوڵی پێكەوە ژیان بدرێت؟ ئایا ھێز دژە ھێز دروست ناكات؟ ئایا بیانوو ناداتە …

بزاڤی سەندنەوە (داگیركردن)ی خانوو و كەرتە پیشەسازییەكان، ھەنگاوی یەكەمە بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی خاوەندارێتی

بزاڤی سەندنەوە (داگیركردن)ی خانوو و كەرتە پیشەسازییەكان، ھەنگاوی یەكەمە بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی خاوەندارێتی سەبەبۆچوونی من لەبری ئەوەی ڕەوایەتی بە كارەكانی میرایەتی (حكومەت) بدەین، پێویستە گروپەكانی داگیركردن (سەندنەوە)ی خانووبەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییە چۆڵەكان پێكبھێنین و دەرگەیان بەڕووی تاك و خێزانە بێسەرپەناكاندا ئاوەڵا بكەین یا بیانكەینە مەڵبەندی پڕۆژەی كولتووری… وەك ھەروەزییەكان و كۆموونەكان و نێوەندە ئۆتۆنۆمییەكانی ئەوروپا https://www.facebook.com/photo.php?fbid=4250903992406&set=a.1181311374509.27957.1279933092&type=1&relevant_count=1&ref=nf …

سەرچاوە و ھۆكاری گەندەڵی

سەرچاوە و ھۆكاری گەندەڵی گرفتی گەندەڵی و نایەكسانی تەنیا لە كەسەكان یا مووچە و كاناڵەكاندا نییە، گرفتەكە لە سیستەمێكدایە كە ھەموو پارتەكان و ڕامیاركاران لەو خالانەدا كۆداكەتەوە. سیستەمێك كە سەرچاوەی دزینی سامانی كۆمەڵگە و وردوخاشكردنی بەھا كۆمەڵایەتییەكان و پەیوەندییە مرۆییەكان و یاسا سروشتییەكان بێت، بە دڵنیاییەوە لە گروپە ھەرەمییەكاندا خۆی بەرھەم دەھێنێتەوە… بۆیە تەنیا ڕەوتی …