ڕۆژوو، ئایین و تەندروستی ڕۆژوو زیانبەخش نییە، بەڵكو ئەوە ڕۆژی ئایننەكانە (بە دیاریكراوی ڕۆژووی ئیسلامی) زیانبەخشە، چونكە كاتێك كە جەستە پێویستی بە پشوودان و ئەنجدامدانی كارەخۆییەكانییەتی، موسولمانان، نیشاستە و پرۆتین و چەوری دەكەنە گەدەوە، كاتێكیش كە جەستە پێویستی بە وزەیە، ئەوان نان ناخۆن و ئاو ناخۆنەوە وخۆیان وشك دەكەنەوە. ئەگینا ڕۆژووی وەك ئەوەی یوگیستەكان (كەسانێك …
Author Archives: hejen
خەبات و چەك و میلیشیا
خەبات و چەك و میلیشیا مەخابن، كە تاكی كورد ناتوانێت ئەزموونگیری لە بیھوودەی چەك و میلیشیات وەربگرێت، دوو ساڵ لەمەوبەر مانگرتنی سەرتاسەری كوردستان بەشی ئێران نیشانی دا كە تەنیا خەباتی جەماوەریی و مانگرتن و خەباتی سەر شەقامەكان كارایە و بەس. چونكە كاتێك كە ئێمە (بڕنەو)مان ھەبوو، دوژمنان تانكیان ھەبوو، كاتێك كە ئێمە ئاڕپیچیمان ھەبوو، ئەوان …
ڕێشەی توندوتیژی ڕەگەزیی لە كولتووری كۆمەڵگەدایە
ڕێشەی توندوتیژی گرنگ نییە، چەندێك ھات و ھاوار بكەن، كە شەرمە و داڕزینە، گرنگ ئەوەیە كە بوێری ئەوەتان ھەبێت، پەنجە بخەنە سەر ئەوەی كە ڕیشەی ئەو توندوتیژییە بەرامبەر ژنان و مناڵان و تەنانەت پیاوانی لاواز ئەندام لە كوڵتووری كومەڵگەكەماندایە، ئەو كات دەتوانین بیر لە گۆڕان و ڕێگەچارە بكەیەنەوە، بەڵام تاوەكو ڕەخنەگران لە توندوتیژی لە ھەوڵی …
Continue reading “ڕێشەی توندوتیژی ڕەگەزیی لە كولتووری كۆمەڵگەدایە”
من ھەر دەڕۆم
من ھەر دەڕۆم گۆڕانی CHRIS DE BURGH وەرگێڕانی : ھەژێن دەڕۆمە دوورگەیەك جێیەك کە خۆر هەردەم درەخشانە و مانگ لەسەر پشتی دەریا سوارە کاتێك دەڕۆم، ئەو زنجیرانەی لە ڕۆیشتن دەمگێڕنەوە فڕێدەدەم کاتی ئەوە هاتووە، گیانم ئازاد بکەم بەڵێ … دەڕۆم لەوێ لەتەنیشت جۆگەیەکی کوێستانی خانوویەکی بەردین چێدەکەم و بە داری سەر و کاج و سنەوبەر …
چەند سەرنجێكی ڕەخنەگرانە لە بابەتی (دهوڵهتی کوردی یان گهمژاندنی کۆمهڵ)ی ھاوڕێ ئەنوەر فەتاح محەمەدئەمین
سڵاو ھاوڕێ ئەنوەر …. بابەتەكەتم خوێندەوە و چەند سەرنجێكی لا دروست كردم، كە ئەمانەن: یەكەم، تایتڵی بابەتەكەت، لەتەك ئەوەی تۆ دەتەوێت بیڵێت، زۆر ناكۆكە، چونكە (یا) ئامرازی پرسیاركردنە لە ھەڵبژێری دوو شت، كە پێچەوانە و دژی یەكتر بن، كە لێرەدا یەكەمیانی كردووە بە پۆزەتیڤ و دووەمیان نیگەتیڤ، بەڵام وابزانم مەبەستی تۆ پۆزەتیڤنرخاندنی دەوڵەت بەگشتی و …
31ی ئایار، ڕۆژی جیهانی نا بۆ سیگارکیشان
31ی ئایار، ڕۆژی جیهانی نا بۆ سیگارکیشان ئامادەکردن و کوردتکردنەوەی پیمان پایدار و. لە فارسییەوە: هەژێن www.hezheen.tk ئەم ئاماری داچڵەکێنەرەی خوارەوە لەمەڕ نەخۆشی گشتگیر (درمئاسا)ی سیگارکێشان بخوێننەوە، بەڵکو بتوانن بەر بە توشبوونی مناڵان و ئازیزانتان بەم جۆرە بەنگییە، بگرن دووکەڵی تووتن (تەباکۆ) زیاتر لە 4 هەزار توخمی کیمیایی تێدایە (1). بەلایەنی کەمەوە 250 دانەیان زۆر …
بەشێك لە مێژووی ڕۆژی 1ی ئایار
بەشێك لە مێژووی ڕۆژی 1ی ئایار و. لە ئاڵمانییەوە چیرۆکی ڕووداوەکەی هایمارکت (Haymarket) مشتومڕی نێو بزووتنەوەی کرێکاری سەدەی 19 لە چەند پرسێکدا چەقی بەستبوو، لەوانە دەستلەکارکێشانەوەی هەرەوەزییانە، کە مانگرتنی گشتی کۆمەڵایەتی بوو بۆ بەدەستهێنانی داخوازییەکان. یەکێتییەکانی ئینگلتەرە لە 1ی ئایاری 1833دا 8 کاتژێر ڕۆژانەکاریان کردە ئامانجیان و بڕیاری مانگرتنی سەرتاسەرییان دا، کە تیایدا شتێكی ئاوا …
Beşêk le mêjûy rojî 1î ayar
Wergêrranî le Allmanîyewe Çîrokî rûdawekey haymarkit (Haymarket) Miştumrrî nêw bzûtnewey krêkarî sedey 19 le çend pirsêkda çeqî bestibû, lewane destlekarkêşanewey herewezîyane, ke mangirtnî giştî komellayetî bû bo bedestihênanî daxwazîyekan. Yekêtîyekanî îngiltere le 1î ayarî 1833da 8 katjêr rojanekaryan kirde amancyan û birryarî mangirtnî sertaserîyan da, ke tyayda ştêkî awa netwanra betewawî bhênrêt dî. Sermayedarî pîşesazîy …
تکایە ئێوە بۆ ژنان بڕیار مەدەن، ئازادی پۆشاکپۆشین مافێکی تاکەکەسییە!
هەژێن 21ی ئەپریڵی 2012 هەر بە یادی بەردەم بنکەکەی ڕەوتی کۆمونیست لە هەڵەبجە، دیسانەوە دەڵێم، من هیچ جیاوازی لەنێوان بۆرەقە و تەنوورەدا نابینم… چونکە لە هەردووکیاندا ئەوە خواستی پیاوی پاوانخوازە (نەك هەموو پیاوان) دیاری دەکات، کە کامیان باش و کامیان خراپە و هەر ئەوەشە دیاری دەکات، کە کامیان مۆدی ڕۆژ بێت. لە یەکەمیاندا (عەباپۆشەکان)، ژن …
Continue reading “تکایە ئێوە بۆ ژنان بڕیار مەدەن، ئازادی پۆشاکپۆشین مافێکی تاکەکەسییە!”
8ی مارج و پەیامە بێبەڵگەکان
هەژێن 10.03.2012 هەموو ساڵێك هەفتەیەك پێش هاتنی ساڵیادی 8ی مارچ، نووسەرانی کورد وەك مۆدێك کۆمەڵێك قسە چەندبارە دەکەنەوە، کە ئەم شێوازە لە لاسایی و جوینەوەی بنێشتی هەڵبزرکاوی دەمی ئەم و ئەو، دەکرێت تەنیا لە ماسمیدیاکاندا باوبێت. بەداخەوە دەبێت ئەوە بڵێم، ئەم مۆدە ئەو خاتوونانەشی گرتووەتەوە، کە پێیانوایە لە ئازادیخوازی و یەکسانیخوازیدا هیچیان بۆ کەس نەهێشتووەتەوە. …