هەژێن ٢٧ی ئایاری ٢٠١٥ بەشی دووەم [کۆتایی] بەداخەوە لە زمانی کوردیدا زۆربەی ئەوەی بەتایبەت لە بواری خوێندنەوەی هزری ئەنارکسیتیدا بوونی هەیە، ناچێتە خانەی ڕەخنەوە، چونکە تەنیا دووبارەکردنەوەی پێشداوەریی و خوێندنەوەی بێبەڵگانەی بەرانبەرە لەسەر بنەمای بڕوای تەواو بە هاوبیرانی خود. لەم بارەوە نموونەیەك لەو جۆرە ڕەخنەیە وەردەگرم، هەرچەند پێشتریش لە پەرتووکۆکەیەکدا بەناوی (ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و …
Author Archives: hejen
ڕەخنە تەواوکەری هزرە نەك ڕەتکەرەوەی / ١
هەژێن ٢٧ی ئایاری ٢٠١٥ بەشی یەکەم ڕەخنە چییە و من چۆن ڕەخنە دەبینم، لەو بارەوە پێشتر چەند جار تێڕوانینی خۆمم خستووەتەڕوو، لەبەرئەوە لێرەدا فرەتر لەسەر تێڕوانینی بەرانبەر هەڵوێستەدەکەم، کە ڕۆژانە لە زۆربەی سایتە کوردییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەك شمشێرێك دەچەقێتە چاوی خوێنەر. لە نێوەندی ڕۆشنبیریی کوردیدا مەگەر چەمك و واژەی ” ئازادی ” هێندەی چەمكی …
بەڵێ من کەری بەڕەڵام، ئەی مرۆڤی لوتبەرز
هەژێن ٢ی جونی ٢٠١٥ پاش ئەوەی وێژەری (کورد کاناڵ)ی (حدکا) ساتیرە هۆنراوەیەك لەسەر هەڵوێستی ژنانی فێمینیست دژی جەنگی پارتییەکان دەنووسێت، کۆمەڵێك لە ژنانی فێمینیستی کورد واژۆنامەیەکی ناڕەزایەتی دژی ناوبراو ئاراستەی (حدکا) و کاناڵەکەی و خەڵکی کوردستان دەکەن و تێیدا دژی ئەو خاڵە دەوەستننەوە، کە نووسەری ساتیرەکە ژنانی فیمینیست و دژی جەنگی بە “کەری بەڕەڵڵا” ناوبردووە. …
وەڵامی پرسیارەکانی خاتوو ھەڵاڵە ڕافیع
هەژێن ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥ ڕۆژی ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥ خاتوو (هەڵاڵە ڕافیع) وەك زۆربەی کادیرەکانی هێڵی ڕامیاریی “کۆمونیزمی کرێکاری” لە هێرشێکی گەلەکۆمەکێکدا بۆ سەر باڵەکانی (پەکەکە)، بابەتێکی بە تایتڵی ” بێ شیکردنەوە، چونکە زۆر شت ڕوون و ئاشکرایە، تەنها چەند پرسیارێک ” نووسیوە و لە سایتی (هاوپشتی)دا بڵاویکردووەتەوە. منیش ئەم پیشنیوەرۆیە، بێجگە لە ڕاکێشکرانم بۆ وەڵامدانەوە، …
بەڕێزە گیانبازیتان لەپێناو ڕزگاری لەم مەینەتبارییە
“بەڕێزە گیانبازیتان لەپێناو ڕزگاری لەم مەینەتبارییە” لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی مانگرتنی کرێکارانی شیکاگۆ ١٨٨٦ مەیدانی هایمارکت
تاکتیکی جەنگی نێوخۆ لەپێناو ستراتیجی سەرۆکایەتی و کاردانەوەی تاکی ئازاد
٢٩ی ئەپریلی ٢٠١٥ ئەگەر سەرنجی مێژوو و هۆکارەکانی جەنگی نێوخۆی باڵەکانی بۆرجوازی کورد بدەین، ئەوا لە هەرسێ خولی جەنگی نێوخۆییدا تەنیا دوو هۆکاری هەبوون : یەکەم: پاوانگەریی دەسەڵات [سنووری دەسەڵاتداریی] دووەم: چەپاوڵگەریی ئابووری [بە پارتییکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان و دابەشکردنی داهات لەنێو دەسەڵاتداران] خولی یەکەم ١٩٦٣- ١٩٧٠ و خولی دووەم ١٩٧٦- ١٩٨٧ سەراپای جەنگەکان تەنیا لەسەر …
Continue reading “تاکتیکی جەنگی نێوخۆ لەپێناو ستراتیجی سەرۆکایەتی و کاردانەوەی تاکی ئازاد”
کاتێك بەڵگەکان دەدوێن
٤ی ئەپڕیلی ٢٠١٥ پێشتر گوتم گوماندەکەم و ماسەکەی “دابڕان” گوریسێکی ئەستوور و درێژی تێدایە،بەڵگەم تەنیا خوێندنەوەی کەسیی خۆم بوو بۆ ڕەوتی مێژوویی بە عەرەبانە-کێروێشکگرتنەکەی (ینک). لەو بارەوە زۆر دۆستی (ی.ن.ک)م دڵگران بوون، چەپەکانیش وەك هەمیشە ئارەزووی لاربوونی دەمم دەکەن، چونکە برینی کۆنیان دەکولێنمەوە، هەندێك دۆستیش یا تۆمەتی خەیاڵپڵاویان خستە دووم، یا بێدەنگییەکی هەراسانبوویان هەڵبژارد. ئازیزانم، …
کۆتایی جەنگ و سەرەتای لەیەكدی تێگەییشتن
کۆتایی جەنگ و سەرەتای لەیەكدی تێگەییشتن هەر کات زۆرینەی موسوڵمانانی جیهان لە ئاستی کۆمەڵکوژیی یەهودیانی دەوروبەری مەککە و مەدینە لە سەرەتای ئیسلامدا، هەستی بە شەرمەزانی و پەشیمانی کرد و داوای لێبوردنی لە یەهودیان کرد؛ هەر کات زۆرینەی مەسیحیانی جیهان لە ئاستی ڕەوایەتیدان بە داگیرکاریی و کۆمەڵکوژیی کۆمەڵە نامەسیحییەکانی دیکە و ٥٠٠ ساڵ داگیرکاریی، …
کۆمەڵی سۆشیالیستی، تاکی سۆشیالیست و بەرەنجامی ئەزموونەکان
١٩ی ئەپڕیلی ٢٠١٥ هەبوونی تاکی سۆشیالیستخواز پێشمەرجی هاتنەدی کۆمەڵی سۆشیالیستییە، نەك پێچەوانەکەی، ئەوەی کە دەستەبژێرە دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەکان پاگەندەی دەکەن. ڕاستە کۆمەڵی سۆشیالیست دەتوانێت پەروەردەکەری تاکی سۆشیالیست بێت، بەڵام ئەوە تاکی سۆشیالیست و سۆشیالیستخوازە کە دەتوانێت کۆمەڵی سۆشیالیستی لە خەیاڵەوە بکاتە کەتوار، تەواو بەپێچەوانەوەی چەپ و دەستەبژێرانی دەسەڵاتخوازی بەناو سۆشیالیست، کە هەموو گۆڕانێك بۆ هاتنەدی …
Continue reading “کۆمەڵی سۆشیالیستی، تاکی سۆشیالیست و بەرەنجامی ئەزموونەکان”
ئەنفال خاڵی نێوکۆیی فاشیزمی ئایینی و فاشیزمی دەوڵەتییە
ئەنفال خاڵی نێوکۆیی فاشیزمی ئایینی و فاشیزمی دەوڵەتییە ئەنفال پێش ئەوەی کردەوەی بەعسییەکان بێت، سوورەت و ئایاتی پیرۆزکردنی چەتەگەریی چواردە سەدە لەمەوبەرە و ئەوەی کە سەدام حوسێن و عەلی حەسەن مەجید و سەربازەکان و بەکرێگیراوە کوردەکانیان “چەکدارە شۆڕشگێرەکان” بانگەوازیان بۆ کرد و ئەنجامیاندا داهێنانێکی نوێی دەسەڵاتداران نەبوو، نەخێر، گێرانەوە و چەندبارەکردنەوەی فاشیزمی ئایینی چواردە سەدە …
Continue reading “ئەنفال خاڵی نێوکۆیی فاشیزمی ئایینی و فاشیزمی دەوڵەتییە”