13ی ئایاری 2010 ئه‌مڕۆ یادی ٢٣ ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ١٩٨٧ بوو و وه‌ك هه‌موو ساڵێك که‌وتمه‌وه یادی ئه‌و هاوپۆڵ و هاوه‌ڵ و هاوڕێیانه‌ی که له‌و ڕۆژانه‌دا سه‌رقاڵی کار و خه‌بات بووین. هه‌روا وه‌ك هه‌موو ساڵێك که‌وتمه گه‌ڕان به‌ناو ئینته‌رنێتدا، به‌و هیوایه‌ی یاداوه‌ری یا نامه‌یه‌کی هاوپۆلانی ئه‌و ده‌مه یا هاوخه‌باتانی ئه‌و ڕۆژگاره له‌مه‌ڕ ڕاپه‌ڕینه‌که‌م به‌رچاو بکه‌وێت. داخه‌که‌م …
Author Archives: hejen
به‌ره‌و ئه‌ناركیزم
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا و. لە فارسییەوە: باوه‌ڕی گشتی ئه‌وه‌یه، له‌بەر ئەوەی كه ئێمه خۆمان به شۆڕشگێڕ نێو ده‌به‌ین، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه ئه‌ناركیزم به یه‌ك لێدان به‌دی بێت؛ لێدان وه‌ك سه‌ره‌نجامی ده‌ستبه‌جێی یاخیبوون، كه به توندوتیژییه‌وه هێرش بۆ هه‌رچییه‌ك كه هه‌یه ده‌بات و به پێکهاتەی كه‌تواری تازه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تێڕوانینه تەنانەت …
من وەك فێرکار(مامۆستا)ێك دەمێنمەوە و تۆش زیندانەوانێك!
2010/5/17 – زنوس، خوای خوایان فەرمانی دا تاکو پرۆمتەی سەرپێچیگەر زیندانی بکەن و بەمجۆرە بوو بەسەرهاتی من و تۆ لێرەوە دەستی پێ‌کرد. تۆ بوویتە میراتگری زیندانەوانانی زنوس تاکو ڕۆژانە ببیتە پاسەوانی نەوەیەك لە دریژبوونەوەی خۆرەتا و ڕۆشنی و بۆ من و تۆ زیندان دوو واتای جیای پەیدا کرد. دوو کەس، دوو دیوی دیوار دەرگەیەکی ئاسنین …
Continue reading “من وەك فێرکار(مامۆستا)ێك دەمێنمەوە و تۆش زیندانەوانێك!”
من وەک فێرکارێک دەمێنم و تۆش وەک زیندانەوان!
من وەک فێرکارێک دەمێنم و تۆش وەک زیندانەوان! زووس، یەزدانی یەزدانان فەرمانیدا تاکو پرۆمتەی سەرپێچیگەر زیندانیبکەن، بەو جۆرە بوو بەسەرهاتی من و تۆ لەوێوە دەستیپێکرد. تۆ بوویت بە میراتگری زیندانەوانەکانی زووس تاکو ڕۆژانە ببیت بە پاسەوانی نەوەیەک لە دریژبوونەوەی خۆرەتاو و ڕۆشنیی و بۆ من و تۆ زیندان دوو واتای جیای پەیداکرد. دوو کەس لە …
Continue reading “من وەک فێرکارێک دەمێنم و تۆش وەک زیندانەوان!”
نامه و واژۆکانتان* سۆزی سه‌روه‌ران نابزوێنن، ته‌نیا ختوکه‌ی ئاڵۆشی سته‌مکارانه‌یان ده‌ده‌ده‌ن!
15ی ئایاری 2010 هاوده‌رد، گیانبه‌ختکردوو، ئه‌ی تینووی ئازادی، ئازادییه‌ك که خواکانی ئاسمان و زه‌وی، دێمۆکراته ڕۆشنبیره‌کان و خورافه‌چرانی مناره‌کان و پرۆفیسۆره‌کانی زانکۆکه‌ت، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه (له ناهوشیارییه‌وه دایك و باوکیشت) لێی بترسن! ئازادییه‌ك پڕ به‌خه‌ونی گشت کۆیلانی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی، ئه‌وه‌ی که ته‌نانه‌ت جه‌سته‌تی لێبووبووه زیندان و ده‌یویست ببێته ئه‌و هاواره‌ی که تا ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی کورد له …
چۆنیه‌تی وشکردنه‌وه‌ی گیا و گول
خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوننه‌وه، به‌رهه‌می ئه‌زموونگه‌ری که‌سیی خۆمه (مه‌به‌ست له شیوازی وشکردنه‌وه‌یه)، ئه‌وه‌ش بۆ ساڵانی سه‌رده‌می مناڵێم ده‌گه‌رێته‌وه، که زۆر شه‌یدای شاخ و ده‌شت و باخ بووم. ئه‌م شه‌یداییه‌م له تافی لاویمدا گه‌یشته دێوانه‌یی و به‌دوادا گه‌ڕان و تاقیکردنه‌وه‌ی زۆرێك له گیا و گوڵی شاخه‌کانی کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی که تیایاندا نیشته‌جێ بووم یا …
فیلمی دۆکومێنته‌ری ئوتۆپی ژیان (Living Utopia)
فیلمی دۆکومێنته‌ری ئوتۆپی ژیان (Living Utopia) هه‌ژێن “ئه‌گه‌ر پێتوایه خه‌یاڵ ده‌که‌م، تکایه ئه‌و ئازادییه‌شم لێ زه‌وت مه‌که، با ئازادانه بهزرێم” ئازادیخوازێك سه‌ره‌تای هاتن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نارکیزم له ئیسپانیا (ئه‌نده‌لوسیای جاران) وه‌ك هزر بۆ ساڵه‌کانی کۆتایی ده‌هه‌ی هه‌شتای سه‌ده‌ی نۆزده ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نارکیزم به واتای ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریخوازی به کرده‌وه له هه‌موو سه‌رده‌مه مێژووییه‌کاندا …
Continue reading “فیلمی دۆکومێنته‌ری ئوتۆپی ژیان (Living Utopia)”
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن (The Take)
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن (The Take) نووسه‌ر: نا‌ئومی کلاین Naomi Klein ده‌ر‌هێنه‌ر: ئاڤی لویس Avi Lewis هه‌ژین (The Take) فیلمێکی دۆکومێنته‌رییه له‌مه‌ڕ بزاڤی کرێکاری له ئه‌رژه‌نتین له کۆتایی دواده‌هه‌ی هه‌زاره‌ی دووه‌م و سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا. قه‌یرانێك که له پارساڵه‌وه یه‌خه‌ی بانکه جیهانلوشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئۆروپای گرت، ده‌هه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا وه‌ك ده‌سته‌گوڵی دیاری بازارئازادی نیئۆلیبرالیزم وڵاتی (ئه‌رژه‌نتین)ی گرته‌وه. …
ئه‌زموونێك له دوێنێ و وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وڕۆ
27.03.2010 ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت، پێیهه‌ستم، ئه‌نجامدانی ئه‌رکێکی سه‌رشانمه که ده‌بوو له ساڵانی ڕابوردوودا (1998 – 2009) پێیهه‌ستم و له فه‌وتان و له‌بیرچوونه‌وه ڕزگاری بکه‌م. بیست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی عیراق– ئێران و له گه‌رمه‌ی پیاده‌کردنی قۆناخی دووه‌می وێرانکردنی گونده‌کانی کوردستاندا، له گه‌رمه‌ی تۆپبارانه هه‌رڕۆژه‌ییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بۆ سه‌ر شاری هه‌له‌بجه، ئێمه …
Continue reading “ئه‌زموونێك له دوێنێ و وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وڕۆ”
بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟
بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان به خۆمان ده‌توانین شته‌کان بگۆڕین! هه‌ژێن 28.02.2010 ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر و ده‌نگدانمان شتێکی بگۆڕیایه، ڕامیار‌کاران نه‌ك لێمان نه‌ده‌پاڕانه‌وه، به‌ڵکو ده‌نگدانیشیان قه‌ده‌خه ده‌کرد. هه‌رچه‌نده ده‌نگنه‌دان و هه‌ڵنه‌بژاردنی خراپ له خراپتر، له پاشڕه‌وی و خۆشباوه‌ڕیمان به‌م یا ئه‌و لیست و که‌سایه‌تی …
Continue reading “بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟”