گفتوگۆی خه‌یاڵکردی کارڵ مارکس و میخائیل باکونین نووسینی: Morris Cranston و. له فارسییه‌وه: بۆ خوێندنه‌وه‌ی کلیکی ئه‌م ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن: http://issuu.com/sakurdistan/docs/imaginary_dialog
Author Archives: hejen
ئه‌ریکۆ مالا‌تێستاErrico Malatesta *
ئه‌ریکۆ مالا‌تێستا (14ی دێسه‌مبه‌ری 1853 – 22ی جولای 1932) ئه‌نارکیستێکی یاخی بوو. زۆربه‌ی ژیانی له دوورخراوگه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ئیتالیا به‌سه‌ربرد و به‌سه‌ریه‌که‌وه زیاتر له 10 ساڵی له زینداندا به‌سه‌ربرد. چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی رادیکاڵی نووسیوه و بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ده‌ستخۆشانه و سه‌رنجێك له‌سه‌ر پێشه‌کی په‌رتووکی (زمانه‌وانی) به‌ڕێزان «نه‌ریمان خۆشناو» و «سه‌لام ناوخۆش»
31ی ئۆگوستی 2009 سه‌ره‌تا وه‌ك خوێنه‌رێك دستخۆشیتان لێ ده‌که‌م و هیوادارم زمان‌ناسان و نووسه‌رانی کورد فره‌تر ئاوڕ له زمان و لایه‌نی زمانه‌وانی نووسین بده‌نه‌وه. به‌رای من چه‌ندێك پێویسته کۆمه‌ڵگه‌که‌مان به ئه‌ندێشه‌ی ئازاد و ڕێچکه‌کانی ئازادیخوازی ئاشنا بێت، هێنده‌ش پێویسته گرنگی به لایه‌نی زمانه‌وانی نووسین بده‌ین، چونکه نووسینی لاواز –له ڕووی ڕێزمان و داڕشتنه‌وه–، بیری لاواز، …
دێمۆکراسی پارله‌مانی (نوێنه‌رایه‌تی)* له‌و دیو ده‌مامکه‌کانه‌وه چی ده‌گه‌یێنێت؟
11ی ئۆگوستی 2009 دێمۆکراسی، واژه‌یه‌کی جادوویی و واتایه‌کی گشتی و فره‌لایه‌ن، ده‌مامکێك بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕوخساره درۆزنه‌کان. ئه‌گه‌ر دێمۆکراسی به واتا ڕه‌سه‌نه‌که‌ی وه‌ری گرین، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه به باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جێکه‌وته‌کاندا ده‌بڕدرێت، درۆه‌یه‌کی پیرۆزه، ئه‌گه‌ر دیمۆکراتی باوی ئه‌وڕۆکه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی چینه باڵاده‌سته‌کانیش وه‌ربگرین، ئه‌وا له‌به‌رده‌م بریاری ناسه‌روه‌رانی نوێنه‌رایه‌تیکراوی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهاندا ده‌ربازه‌یه‌کی پۆڵایین و قوفڵێکی ژه‌نگنین ده‌بینین! …
Continue reading “دێمۆکراسی پارله‌مانی (نوێنه‌رایه‌تی)* له‌و دیو ده‌مامکه‌کانه‌وه چی ده‌گه‌یێنێت؟”
ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیزم پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م
نووسینی: ڕودۆلف ڕۆکه‌ر و. له فارسییه‌وه: پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، دانیشتوانی ئۆروپا له‌ته‌ك بارودۆخێکی تازه ڕووبه‌ڕوو بوون. میرییه‌کانی پێشووتری ئۆروپای ناوه‌ندی ڕوخابوون. ڕوسیه له ده‌می شۆڕشێکدا بوو، که هیچ که‌س نه‌یده‌زانی سه‌ره‌نجامه‌که‌ی چی ده‌بێت. شۆڕشی ڕوسیه کارایی له‌سه‌ر هه‌موو کرێکارانی وڵاتانی تر دانابوو. ئه‌وان پێیان وابوو، که ئۆروپا له بارودۆخێکی شۆڕشگێڕانه‌دایه و ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌و …
Continue reading “ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیزم پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م”
کامه گۆڕان؛ سه‌ره‌تاکانی له کوێوه ده‌ستپێده‌که‌ن و ڕه‌هه‌نده‌کانی به‌ره‌و کوێ ملده‌نێن؟
23. جولای 2009 هه‌ڵای ئه‌م ڕۆژانه‌ی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی، هه‌ڵای ڕۆژانی پاش ئاشبه‌تاڵی ئیمپراتۆری ڕوسیه و ڕوخانی دیکتاتۆره‌کانی بلۆکی ئۆروپای خۆرهه‌ڵاتیمان بیر ده‌خاته‌وه. ئه‌وڕۆکه‌ش وه‌ك ئه‌وسا ئه‌م هه‌موو ژاوه‌ژاوه بۆ ئه‌وه‌یه، ڕوخساری مشه‌خۆرانی جێگره‌وه و دۆراوانی راسته‌قینه– ده‌نگده‌ران– مان له‌بیر به‌رنه‌وه، ئه‌مه ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی میدیای سه‌روه‌رپارێزه.
بنچینه‌کانی سه‌ندیکالیزم
نووسینی ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر و. له فارسییه‌وه یه‌که‌مین سۆشیالیسته‌کانی فه‌ره‌نسه له‌وه‌ێوه که له بزاڤی ژاکۆبینییه‌وه «ژاکوبین» هاتبوونه‌ده‌ر، خۆبه‌خۆ له‌و ئاراسته هزرییه‌دا ده‌گیرسانه‌وه. بابۆف و بزاڤه شۆڕسگێڕانه‌که‌ی له ڕاستیدا خوازیاری دیکتاتۆری شۆڕشگێڕانه له فه‌ره‌نسه بوون و ئاراسته‌ی کۆمونیزمێکی کشت‌وکاڵیان هه‌بوو. بزاڤه‌کانی دواتریش –له‌ته‌ك بوونی که‌سانی وه‌ك باریس و بلانکی «Louis Blanc» له ڕابه‌رایه‌تییه‌که‌یدا– درێژه‌یان به‌م سوونه‌یه دا …
پشتپەردەی هەڵبژاردنەکانی ئێران
29ی جون 2009 ئەوەی ئەوڕۆکە ئێمەی خوێنەر و بینەر له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ناوخۆی ئیران دەیبینین و دەیبیستین، لیستێك یا چەند کاندیدێك دەنگدزییان لێ کراوە، ئەمە کراوەتە بەڵگەی ڕەوایەتی و بەرەی گەلیبوونی کاندیداتە دزیلێکراوەکان. ماسمیدیای جیهانیش به‌وپه‌ڕی هه‌وڵییه‌وه ده‌یه‌وێت، که‌توار وا نیشان بدات و بیرکردنه‌وه‌مان وا ئاراسته بکات و به‌و جۆره ڕووداوه‌کان و ویستی خۆپیشانده‌ران بخوێنینه‌وه، که …
ئه‌گه‌ر ده‌نگدان شتێکی بگۆڕیایه، هەنووکە دەمێك بوو قەدەخە کرابوو!*
27.06.2009 ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه، ورد بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌کاته هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر، که له هه‌موو بارێک‌دا درێژه‌دانه به ته‌مه‌نی خراپی و گه‌نده‌ڵبوونی کۆمه‌ڵگه و مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، که هیچ کات هاوتای گۆڕان نییه و ده‌بێته له‌باربه‌ری بزاڤه گۆڕانخوازه‌کان. هه‌ر بۆیه ناوه‌نده جیهانییه‌کانی سه‌رمایه‌داری سالانه سه‌دان و هه‌زاران ملیۆن له ڕاکێشی لاوان و …
Continue reading “ئه‌گه‌ر ده‌نگدان شتێکی بگۆڕیایه، هەنووکە دەمێك بوو قەدەخە کرابوو!*”
A.2 ئه‌نارکیزم له پێناو چییه؟
و. له فارسییه‌وه*: ئه‌م واژانه‌ی پێرسی بایشی شیلی Percy Bysshe Shelley، به پوختی ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که ئه‌نارکیزم به کرده‌وه له پێناو چییه و به‌ره‌و چ ئایدیالێك مل ده‌نێت: مرۆڤ نه به ده‌ستووردان ئاسووده‌یه و نه گوێڕایه‌ڵی ده‌کا: ده‌سه‌ڵات، وه‌ك تاعون له‌ناوبه‌ره هه‌رچی به‌ر چنگ که‌وێت، ملکه‌چی ده‌کا؛ هه‌رچییه‌ك توانا، چاکه، ئازادی و ڕاستییه له‌نێوی …