بابەتێكی زۆر گرنگ و پێویستە، بەداخەوە پاساگەرانی زمانیی لە ھەرێمی كوردستاندا كە دەزگەكانی راگەیاندن و میدیای ئەھلی دروستیانكردووە، دۆ و دۆشاویان تێكەڵكردووە و نەوەی نوێی پاش ڕاپەڕین نە تامی دۆ دەزانێ و نە دۆشاو. جارێكی دیكە دەستخۆشیت لێدەكەم

گورگ، پیاو و ئەتك ؟

گورگ، پیاو و ئەتك ؟ لە فەیسبووكئاوا، شەش ئەتككەرەكەی كیژۆڵە كوردەكەی سوریە’یان بە گورك چواند، بەڵام ئایا تا ئیستا كەس شەش گورك، شەش، ورچ، شەش، مەیموون، شەش كەمتیار، شەش، ماسی، شەش چۆڵەكە، شەش دووپشك، شەش ماری دیتووە، كە پێكەوە پەلامارێكی مندالێكی مێنەی ھاوجۆر و ناجۆری خۆیان بدەن و سێكسی لەتەكدا بكەن ؟ ئەدی ئەو پاشخانە …

بەستەرەكانی فێمینیزم و ناسیونالیزم

بەستەرەكانی فێمینیزم و ناسیونالیزم ھەژێن ٢٠ی فێبریوەری ٢٠١٤ ئەگەر چی لە ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوین بەگشتی و لە ھەرێمی كوردستاندا بەتایبەتی فێمینیزم [ لێرەدا مەبەستم فێمینیزمی دەسەڵاتخوازە] وەك ئایدیۆلۆجیایەكی ڕەگەزیی بەفراوانی ئامادەنەبووە، بەڵام فێمینیزم بەواتای ڕەگەزپەرستی و دوژمنسازی لە ڕەگەزی بەرامبەر لە شێوە سەرەتاییەكاندا چ وەك كاردانەوەی ناھوشیارانەی ژنانی ناڕازی بەڕووی ڕەگەزپەرستی پیاواندا ھەر لە كۆنەوە …

ئەو گۆڕانەی ئێوە خوازیاریبوون، كار و ئامانجی ئەوان نەبوو و نییە و ناشبێت !

ئەو گۆڕانەی ئێوە خوازیاریبوون، كار و ئامانجی ئەوان نەبوو و نییە و ناشبێت ! ھەژێن ١٦ی فێریوەری ٢٠١٤ یەكێك لە گرفتەكانی تاكی خۆشباوەڕ، تاكێك كە خاوەنی خۆھوشیاریی و سەربەخۆیی بیركردنەوە و سەربەخۆیی كەسایەتی نییە، وەك پووش و گەڵای وەریو، بە ئاسانی ڕەشەبای ڕۆژگار لەتەك خۆیدا ڕاپیچیدەكات و بە ویستی باكانی ڕۆژگار، لە جێیەك كۆمادەبێت؛ ڕۆژگارێك …

خەونە یاخییەكان – كەشكۆڵی یەكەم –

بۆ خوێندنەوە لە ئنتەرنێت و لەسەر كۆمپیوتەر، كلیك لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە Xewne yaxiyekan online version بۆ چاككردنی لەسەر كاخەز، كلیك لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە Xewne yaxiyekan Print Version ئازادیخواز، یاخییە تا كاتێك كە بوونی ھەیە، بوونی ھەیە تا كاتێك كە یاخییە بەپێچەوانەی تێگەییشتنی دەستەمۆگەرانەی سەروەرییەوە، “یاخیبوون” نیشانەی ئازادبوونی ھۆش و دەروونی تاك …

سۆشیالیزم و سەندیكا و پارت

سۆشیالیزم و سەندیكا و پارت لە پانتاییەكی جوگرافیایەكدا كە بڕیارە وڵاتی من بێت، پیاوان یادی ٨ی مارچ دەكەنەوە، ڕێكخراوی ژنان فێرگەی چێشتلێنان، دەسەڵاتخوازان لە یەكی ئایار ھەڵدەپەڕن، كرێكاران لە ماڵ و مزگەوت و مەیخانە شیوەنی نائومێدی دەگێڕن، ڕامیاران و ئەندامانی پارت، بەیاننامە و لیستی داواكاری ڕیزدەكەن، ھەر بەناوی كرێكارانەوە دروشمی دیكتاتۆری و دەوڵەتی كرێكاری سەردەدەن …