لە وەڵامی ھاورێیەكدا، ھاوڕێ گیان، ئەگەر لە من دەپرسیت، ئەوا پێویستە ڕۆژنامەنووسەكەی دەسەڵات؛ خۆیشی و پۆلیسەكان و حكومەتەكەشی شاربەدەربكرێن. من خەون بە جیھانیكەوە دەبینم، خاڵی لە پۆلیس و حكومەت و چڵكاوخۆرەكانی، پشتئەستوور بە ھەرەوەزی و ھاریكاری و ھاوپشتی و ڕێكەوتنی كۆەمایەتی، كە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر بنەمای یاساكانی سروشت، ئاساییشی كۆمەڵگە دەپاریزن و ئاشتی كۆمەڵایەتی بەرقەراردەكەن. …

لەوەتەی ” دارا “ی نەدار ھەیە، “دار” دەبینێت؛ داری دەستی دایك و باوك، داری دەستی مامۆستا، داری دەستی مەلا، داری دەستی پۆلیس، داری دەستی …. بەڵام ھێشتاكە درەخت”ی نەدیوە و بڕواناكم بەو زووانەش بیبینێت، چونكە سەرانی سیستەمی پەروەردە و خوێندن، دانەرانی پەرتووكەكان دار = چڵی درەختی وشكبوو و درەخت = ئەوەی لە راگواستنی گوندەكان و …

ھەموو ڕۆژێك خۆزگە دەخوازم كە لە ھەرێمی كوردستان كەس تیرۆرنەكرێت، كەس زیندانینەكرێت، كەس بێسەروشوێنەكرێت، سزای سێدارە بۆ كەس نەبڕدڕیتەوە، تاوەكو ڕۆژێك دوور لە ھەڵچوون و نائارامی گوزەرێك بەنێو دەقە ھونەریی و ئەدەبییەكانی ھاوەڵەكانی فەیسبووكمدا بكەم، تاوێك گوێ لە موزیك و كەمێك قسەی خۆش بخوێنمەوە، بەڵام خۆزگە و بڕیارەكەم تەنیا چەند ساطێك بڕدەكات، لەناكاو ھەواڵی مەرگ …

ئیدی وابزانم، ھیچ پێویست ناكات لەوە بكۆڵینەوە بۆچی ھەندێك لایەن لە میدیاكانیانەوە ھەوڵی نانەوەی پشێوی و دنەدانی خەڵكیان دا و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵكی سەیسادەق’یان بە ئاقاری دژایەتی پارێزگابوونی ھەڵەبجە برد و بۆچی تەقەیان لە خۆپیشابندەران كرد و بۆچی ھەواڵی ئەو دووبەرەكییەیان گەیاندە ئاخاكانیان لە بەغداد ؟؟؟؟؟ !!!!!!!!!!! ئێستا ئیدی زۆر ڕۆشنە و دەستی پارتەكان …

ئەگەر من خۆمنەگۆڕم .. ئەگەر تۆ خۆتنەگۆڕیت .. ئەگەر ئەو خۆینەگۆڕنەگۆڕێت، ئەدی نەوەی دواتر لە كوێوە دەستپێبكات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئەگەر من نەفرەتنەكەم .. ئەگەر تۆ نەفرەتنەكەیت .. ئەگەر ئەو نەفرەتنەكات، ئەدی كێ ڕوخساری رامیاران و مشەخۆران و دەسەڵاتداران و تیرۆریستان بە تف سواقبدات؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئەگەر من ھاوارنەكەم .. ئەگەر تۆ ھاوارنەكەیت .. ئەگەر ئەو ھاوارنەكات، ئەدی كێ …

گۆڕینی جەنگی نێوخۆی دەسەڵاتخوازان بە جەنگی نێوخۆیی نارازییان، داھێنانی نەوشیروانییەكانە !

گۆڕینی جەنگی نێوخۆی دەسەڵاتخوازان بە جەنگی نێوخۆیی نارازییان، داھێنانی نەوشیروانییەكانە ! مەترسی ئەم جارە لە مەترسی جەنگی نێوخۆی پارتە ڕامیارەكان زیاترە، لە جەنگی نێوخۆیی ١٩٦٣ تا ١٩٩٨ دەسەڵاتخوازاندا تەنیا چەكداران دەجەنگان، بەڵام ئەم جارە، جەنگەكە جەنگی نێوخۆیی كۆمەڵایەتی دەبێت، كە برینەكانی ھەرگیز ساڕێزنابن و كینەدۆزییەك كە جەنگی نێوخۆی كۆمەڵایەتی دروستیدەكات، سڕینەوەی ئاساننییە ! لەبەرئەوە ھەر …

ھاوڕێ كراس ڕەشەكانی مۆسۆلۆنی و سمێل قرتاوەكانی ھیتلەر كەوتوونەتە خۆ ئەگەر جەماوەر ھوشیارنەبێت، ئەوا ژاوەژاوی مدیاكەیان دەگۆڕن بە جەنگی نێوخۆ جەنگی نێوخۆیی ئەم جارە، بە گژیەكداكردنی جەماوەرە، تێكدانی ئاساییش و ئاشتی كۆمەلایەتیی و خەڵكی نارازی و ھەژارە، جەنگی نێوخۆیی ئەم جارە، سەرۆكی باش و پارتی باش و لیستی دۆڕا و براوە لە پشتی سوارە ڕامیاران …

دەسەڵاتدارە نەوشیروانییەكانی سەیسادەق شیوەنی لەدستچوونی مشەی بودجەی ھەڵەبجەیە و دەیانەوێت بە دووبەرەكی ناوجەگەریی، بەر بەو پرۆسەیەبگرن و لە دەسەلاتی ناوندی بگەیێنن، كە ھەڵبجە شایستەی سەربەخۆیی بەڕێوەبەرایەتی نییە و ناوچەكانی دیكە دژی ئەوەن، بەو جۆرە مشەی ٢٢ ساڵەی بودجە بگڕێنەوە ژێردەستی خۆیان. ئەمە ھەمان پیلانە كە لە ١٧ی شوباط دا بەكاریانبرد، لەلایەك لاوان بەكوشتندەدەن و لەولاوە …