شەقێ لە تۆپی زەمانە ھەڵدە و وەك سۆفییەك لە ئامێزی سروشتدا خەریكی ھزراندن بە، لە دەرەوەی ئەو بازنەوە تەماشای بەدبەختیی تاكی كۆمەڵگەكەمان بكە، كە زۆرینە لەنێویدا گیژبوون، تاوێك بە خوڕ بگری با توڕەیی تاوتنەدات. شەقێك لە پۆستەكان و پۆلیسەكانی ناخت ھەڵدە، لەتەك ھاوكارەكانتدا ئەم كۆتایی ھەفتەیە پێكێك ھەڵدە، با مەستانی دەسەڵات و مشەخۆریش لە پشووەكانیاندا …

ڕەدووی فیلۆسۆفی دەسەڵات سەرەتای ھەموو شتێك سەربەخۆبیركردنەوەیە، بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا كایەی فیلۆسۆفیش، ھەمان كایەی ئایدیۆلۆجی وازیدەكات، ھەروەك ئەندامانی پارتەكان، زۆرێك لە خەریكانی فیلۆسۆفی ناوەندێكی باڵاتر، ڕاگەیاندنی زاڵ ڕەوتی ھزراندن و پرسیارەكانیان دیاریدەكات، ھەروەك بڤەیەك، ھەرگیز خۆیان لەو پرسیارانە نادەن، كە ڕۆشنایی دەخەنە سەر ژێرزەمینەكانی كۆیلەتی. لە ھەرێمی كوردستاندا لە دوا دەھەی سەدەی ڕابوردوو و سەرەتای …

نیشتەنمان [نیشتمان] و خەمخۆرانی كامە نیشتەنمان، ئەوەی كە پانتاییەكەی لە یاداوەرییەكانی ئێمەدایە، یا ئەوەی كە گرد و دۆڵ و دەشتی لە دەسەڵاتداران و كۆمپانییەكانیان تاپۆكراوە ؟

لە ھەر شوێنێك ڕۆشنبیریی شالیار [وزیر] و شالیارگەی [وزارة] ھەبوو، ئەوا ڕۆشنبیریی لەژێر پرسیاردایە، چونكە ڕۆشنبیری پیشەسازی سەربازیی [تصنیع العسكري] نییە، تا شالیار و شالیارگە داھێنانی تێدابكەن !

پێویستە گوندییەكان شانازیی بە گوندییبوونی خۆیانەوە بە واتای سروشتییبوونیان بكەن، بەڵام شانازیكردن بە واتای بەشدارییكردن لە شەڕی تڕۆھاتی شارچییەتیدا نا، كە بێجگە لە لەدەستدانی سروشتە گوندییەكە، ھیچی دیكە بەرھەمناھێنێت.

نەفرەت لە جەنگ نەفرەت لە پێناوەكانی جەنگ نەفرەت لە دەلاڵانی جەنگ نەفرەت لە سەرمایەگوزارانی جەنگ نەفرەت لە پیشەسازی جەنگ نەفرەت لە دروستكەرانی چەك نەفرەت لە دەوڵەت و دەسەلات نەفرەت لە سەروەرییەكانی بان مرۆڤ

ڕاپۆرتی تانگانیكا : نامه‌ی سێیه‌م

ڕاپۆرتی تانگانیكا نازم حیکمەت و. لە فارسییەوە: هەژێن نامه‌ی سێیه‌م شه‌و، دره‌نگانێ له‌ قاهیره‌ هه‌ڵفڕین دوور، زۆر دوور، له‌ نووکی باڵەكانیا، چرای سووری دابڕان هه‌ڵکرابوو. ئه‌ستێره‌کانم گرتنه‌ نێو له‌پم و خه‌وتم. له‌ ڕووناکی کازیوه‌دا، له‌ فڕگەی «خه‌رتوم» نیشتینه‌وه، ڕووناکییه‌کی سپی بێ هه‌ور، ڕوناکی سێرامیكەكان، فنجانێکی سێرامیك، ناسك وه‌ك پێست. «کۆمێت»ێکی دێوئاسای لێبوو فڕۆکه‌ی هێڵی هه‌وایی …

Raportî Tanganîka : Namey sêyem

Raportî Tanganîka Nazm Hîkmet w. le Farsîyewe: Hejên Namey sêyem Şew, drenganê le Qahîre hellifrrîn dûr, zor dûr, le nûkî Ballekanya, Çray sûrî dabrran hellkrabû. Estêrekanim girtne nêw Lepim û xewtim. le rûnakî Kazîweda, le Firrgey “Xertum” nîştînewe, rûnakîyekî spî bê Hewr, runakî Sêramîkekan, Fincanêkî Sêramîk, nask wek Pêst. “Komêt”êkî Dêwasay lêbû Frrokey Hêllî hewayî …

پارتە ڕامیارەكان پێشڕەون، بەڵام لە شۆڕشدا نا !

پارتە ڕامیارەكان پێشڕەون، بەڵام لە شۆڕشدا نا ! ئەگەر پارت بیتوانیایە پێشرەو بێت و شتێك بگۆڕێت، ئەوا دەبوو سی (٣٠) ساڵ لەمەوبەر كۆماری دیكتاتۆری خواكان لە ئێران بڕوخایە. ئاخر ئەگەر لە ئێران و لەنێو ڕەوەندی ئێرانییەكاندا، ھەر تەپاڵە و تەرسەقولێك ھەڵدەیتەوە، ئەوا پارتێكی لەژێردا قوتدەبێتەوە؛ لە پاشاخواز و مەزھەبییەوە بیگرە تا كۆمونیست و نیئۆلیبراڵ، ھەر …