Tkaye xasî meke, ba lewe zyatir xrawtir nebê ! Xatû êvar îbrahîm, be zmanî mîlîşyakanî şax wellamî rexnegranî dedatewe, wek ew serdemey ke newşîrwan le şax wellamî rexnegranî xoy dedayewe û naçar be rewkirdin berew handeranî kirdin! Ew xatûne le rastkirdnewekeyda awa depeyvêt, wek brêy kesanêk le piştî konpîwterekanyanewe daway firyaguzarîyan lew kirdbêt, taku komellgeyan …

خاتوو ؛ ئێڤار ئیبراهیم’ی لیستی نەوشیروانییەکان، ئاوا دەیگۆڕێت : ئەمڕۆ لە وەڵامی ڕادیۆ نەوا، خاتوو ئێڤار ئیبراهیم گوتی ” دژی هەموو یاسایەك دەوەستین کە دژی بنەماکانی ئیسلام بێت ! ” دەی ئێوەش ژنانی خۆشباوەڕ بە دەنگدان و پارلەمان، بڕۆن زوڕنا لێدەن !

ھەرچەندە گروپە ئیسلامییەكان بەپێی كار و چالاكییان لە “سوریە’دا یەكەمین كەسانێكن كە لە ھەر تەقینەوەیەكدا دەچنە ژێر پرسیار، بەڵام ئەگەر ئەوانیش ئەو كارەیان كردبێت، ئەوا بێجگە لە نامرۆییبونی ئایدیلۆجی ناسیونالیستی، ھیچ بیانوویەك نییە بۆ ھێڕشكردنە سەر عەرەبە پەناھێنەرەكانی كوردستان، چونكە گروپە تیرۆرستییەكان لە ھەرێمی كوردستاندا ھەم خاوەنی بنكەی جەماوەریی كوردی خۆیانن و ھەم جیھادكەری كوردزمانی …

بەدبەختی ئێمەی دژە-سەروەری ئەوەیە، كە ڕەخنە لە ھاوڕێ كۆمونیستەكانمان دەگرین، بەوە تاوانبارمان دەكەن، كە سەر بە پارتە ناسیونالیستەكانین، كە ڕەخنە لە (ینك) دەگرین، بەوە تۆماتبارمان دەكەن، كە سەر بە (پدك)ین، كە ڕەخنە لە (پدك) دەگرین، بەوە تۆمەتبارماندەكەن كە سەر بە (نەوشیروانییەكان و ئیسكامییەكان)ین، كە ڕەخنە لە نەوشیرانییەكان و ئیسلامییەكان دەگرین، ئەوانیش بەوە تۆماتبارماندەكەن، كە سەر …

نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین” من ھیچ گومانم لە ڕاستی ئەو دەربڕینە نییە، بەڵام گومانم لە تەواوبوونی دەستەواژەكە ھەیە، كە براوەی بێ دۆڕاو بوونی نییە، ئەی ئەو دۆراوە كێیە ؟ مەگەر دەنگدان بۆ دیاریكردنی برواوە و دۆڕاو نییە؛ بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتدار و بێدەسەلات نییە؛ بۆ دیاریكردنی فەرمانڕەوا و ئۆپۆزسیۆن نییە ؟ ئیدی …

پاگەندە پووچەكانی ھەڵبژاردن

پاگەندە پووچەكانی ھەڵبژاردن ھەژێن ٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٣ ئەگەر سەرنجی پاگەندەی پارتەكان و كاندیدەكان چ دەسەڵاتدار و چ بەناو ئۆپۆزسیۆن بدەین، ئەوا لەچاو خەڵكی وڵاتانی ئەوروپا لە پرسی دەنگدان و بەشداریكردنی گاڵتەجاری ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتردا، كوردان ئەو نەدی و بدییەن، كە گونی كوڕەكەیان دەبڕن و لە باشترین باردا بنێشتی ھەڵبزركاوی دەمی كۆیلە و دەسەلاتخوازەكانی ئەو …

شارستانی سەرەتایی مرۆڤی كۆیلەكردووە، شارستانی سەدەكانی نێوەراست مرۆڤی دەبەنگكردووە، شارستانی ھەنووكەش مرۆڤی كردوویەتە كۆیلەیەكی سوپاسگوزار و بەكاربەرێكی نەزان.

سەرێك پڕ ئەندێشەی ئازادی بێت، ھەرگیز سەرابی ھەڵبژاردن نایبات… منیش ھەرگیز ھەڵبژاردنەكانی بەعس و ئۆروپا و ھەرێمی كوردستان، ختووكەیان نەداوم، ھەرچەندە بەدرێژایی تەمەن بەیانیان زوو لە خەوڕابووم، بەلام ڕۆژانی دەنگدان، زۆر حەزم لە خەوە و گشت دەرگەكان داخەم، نەكا ناوەختە میوانێ ئارامی گەڕانەوە بۆ نێو ناخی خۆمم لێتێكبدات …

ھاوڕێ منیش گریام، زۆر قوڵ گریام، بەڵام بۆ ڕابوردوو نا، بەڵكو بۆ دڵخۆشی و ھاتنەدی خۆزگە و ھیوام، كە یەكەم جار پاش ڕاپەڕین بەسەرھاتی تومەتباركردن و لەسێدارەدانی (كاروان عوسمان)ی ھونەرمەندم بیست، كەوتمە گەڕان بەدوای سەرەداوەكاندا و گۆرانی و سروودەكانیم بیستن، لە بەرامبەر دڵڕەقی كۆمەڵگەدا ئەم خۆزگەیەم لەلا دروستبوو، ئاخ بۆ ڕۆژگارێك لەم شارەدا شەیدایانی ھونەرەكەی …

“موزیك، هێزێکی ژیانبەخشە، کە بە شێوازێکی پڕ لە نهێنی، یاداوەرییە فەرامۆشکراوەکانی دوورترین ڕۆژگارەکانی ژیان لەنێو دڵان بەئاگادەهێنێت.” وتەی: چارلز داروین وەرگێران: هەژێن