كە ھەرزەكاربووم [ھەرچەندە لەوانەیە ئێستاش ھێشتا بە جۆرێك ھەر ھەرزە بم]، خۆشەویستەكەم تازە بەشوودرابوو، ھەموو جارێك كە لە ھەڵەبجەوە دەچوومە سلێمانی یا دەگەڕامەوە، تەنیا ئاواتێكم ھەبوو، كە بمرم، تا لە گۆڕستانەكەی سەیسادەق لە تەنیشت كێلە بەرزەكەی ‘وەلی دیوانە’ بمنێژن [لە گۆڕم بنێن]، بەڵكو یار لە گەڕانەوەیدا بۆ ھەڵەبجە، ئاوڕێ لە گۆڕەكەم بداتەوە و پەیمانەكەی وەبیربێتەوە، …
Author Archives: hejen
ھاوڕێیان، ھاوەڵان، خزمان وەرن با بمرین، چونكە لە كولتووری كورددا، تەنیا بە مردن دەتوانیت تاكایەتی خۆت بسەلمێنیت!
ئەڕێ بەڕاست چی بنووسین؛ ئەوەی كە بەخۆمان دەركیدەكەین یا ئەوەی كەسانی دیكە لێماندەخوازن ؟ * ئەگەر ڕەخنە لە ئیخوانەكان بگریت، ئەوا بە نۆكەری ئیسرائیل تۆمەتبارتدەكەن ! * ئەگەر ڕەخنە لە كودەتای دێمۆكراتیی بگریت، بە لایەنگری ئیسلامییەكان تۆمەتبارتدەكەن ! * ئەگەر ڕەخنە لە ھەردووكیان بگریت، ئەوا بەوە تۆمەتباردەكرێیت، كە خەریكی ڕامیاركردنیت و ئایدیۆلۆجیت پەخشدەكەیتەوە و ھەموو …
ھەرچەندە من كۆمونیست نیم، بەڵام ناتوانم ئەم پرسیارە لە نووسەر و ئامادەكەری ئەو راپۆرتە، نەكەم؛ تا ئێستا دەیان ژنی كورد لە ھەندەران بە دەستی ھاوسەر یا كەسوكاری خۆیان كوژراون، كەچی لە ھیچ راپۆرتێكدا نەنووسراوە، ناسیونالیستێك، ئیسلامیستێك، (حسك)ێك، (ینك)ێك، (پدك)ێك، (حدكا)ێك، (پژاك)ێك، ھاوسەرەكەی خۆی كوشت، ئایا ئەو دەرزەنە ئاراستە و پارتە، ھیچ ژنیان نەكوشتووە؟ بەبۆچوونی من …
ئایا ڕامیاریی و سیستەمی ڕامیاریی و پارتایەتی و خەواڵووەكانی پارلەمان ھێندەی كرێكارێكی شارەوانی خزمەتی كۆمەڵگە دەكەن و پێویستن ؟
دژایەتیكردنی كوردانی پەنابەری خۆرھەڵات لە ژاوەژاو و گارەگاری گاڵتەجاری ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستاندا ھێرشێك كە سەدام و بەعسییەكان دژی كرێكارانی كۆچەری میسری بەڕێیانخست، وا ئەمڕۆكە زووڕناژەژانی یەكێتی و پارتی و لیستەكەی نەوشیروان، خەریكن بەڕووی كوردانی خۆرھەڵات (ئێران)دا دووبارەی دەكەنەوە بەداخەوە وێرای ئەوەی كە پارتە ناسیونالیستەكانی كوردانی عیراق، ھەر لە سەردەمی ڕژێمی شای ئێران و ڕژێمی ئیسلامی …
كێ ” كەر”ە ؟ بەویژدانتان گەورەترین تاوان نییە، كە چەكدار و سیخوڕەكانی ڕژێمی بەعسی عیراق و ڕژێمی ئیسلامی ئێران و فاشیستی توركیە و ڕژێمی بەعسی سوریە بە “جاش” ناوبەرین ؟ ئایا ئەم ئاژەڵە ھیچ زیانێكی بۆ مرۆڤ ھەبووە و ھەیە ؟ ئایا ھیچ سیفەتێكی مرۆڤی خراپ لەم ئاژەڵە بێوەیەدا ھەیە ؟ ئایا [بێچووە گوێدرێژ] ھیچ …
وەك ھاوڕێ جاسم* دەڵێت “ئەوانەی كە لە مار دەترسن، دەڵێن، مار قێزەونە و بێزم لێیدەبێتەوە، ئەوانەی كە توانای بەكاربردن و تێگەییشتنیان لە كۆمیوتەر نییە، دەلێن، ئامرازێكی ترسناكە و دەبێت لەنێوببرێت” بەبۆچوونی منیش، ئەوانەی كە ناتوانن لە بازنەی تەسكی كولتووری خیڵ و ناوچە دەربازبن، ھەموو بوونێكی دەرەوەی خۆیان بە خراپ دەچوێنن و ڕەتدەكەنەوە. ئەمە سروشتی كاردانەوە …
گەندەڵی بەرەنجامی رامیاریبوونە ھەمووان بە بیانوو و پاساوی ئەگەر من گەندەڵی نەكەم، ئەوا ئەوانی دیكە ھەر دەیكەن، ھەمووان خەریكی گەندەلێن، گەندەڵی لەو ساتەوە دەستپێدەكات، كە مرۆڤ لە بوونەوەرێكی كۆمەلایەتییەوە دەبێتە بوونەوەرێكی رامیار و دەسلاتخواز و سامانخواز، ئیدی ھەموو ڕەوایەتییەك بە كردەوە و گەندەخۆرییەكانی خۆی دەدات و وەك ئەژدیھای ھەزار سەر تێربوونی تەنیا بە مردنی كۆتاییدێت!
نازم حیكمەت باشتر بناسین / ٨
نازم حیكمەت باشتر بناسین ڕەگی ھۆنراوەكانی من لە خاكی سەرزەمینمدایە نازم حیكمەت و. لە فارسییەوە : ھەژێن بەشی ھەشتەم هۆنراوهی نازم حيكمهت ‘ ئورهان كهمال ‘ نووسهری بهناوبانگی تورك، كه ماوهی سێ (٣) ساڵ له زيندانی ‘بورسه’دا لەتەك نازم حيكمهت هاوزيندانی بووه و بهسهرهاتی ئهم سێ (٣) ساڵهی نووسيوەتەوە و بڵاویكردۆتهوه و به شهيداییهوه …