مادامەكی زۆرینەیەكی خەڵك وەك كۆیلەیەكی سوپاسگوزار چوونە پای دەنگدان، پڕ بە دڵ حەزدەكەم كە لیستی نیئۆجەلالییەكان [نەوشیروانییەكان] زۆرینەی دەنگی زیاتر لە ٥٠% بەدەستھێنابێت، بۆئەوەی نارازییانی ناھوشیار ئەو كارتە سووتاو و دۆراوەش تاقیبكەنەوە و بۆیان دەركەوێت، كە گۆرینی ئەم پارلەمانتار بەو پارلەمانتار، ئەم لیست بەو لیست، ئەم پارت بەو پارت، ئەم سەرۆك بەو سەرۆك، ئەم فەرمانڕەوایەتی …
Author Archives: hejen
نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین”
نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین” من ھیچ گومانم لە ڕاستی ئەو دەربڕینە نییە، بەڵام گومانم لە تەواوبوونی دەستەواژەكە ھەیە، كە براوەی بێ دۆڕاو بوونی نییە، ئەی ئەو دۆراوە كێیە ؟ مەگەر دەنگدان بۆ دیاریكردنی برواوە و دۆڕاو نییە؛ بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتدار و بێدەسەلات نییە؛ بۆ دیاریكردنی فەرمانڕەوا و ئۆپۆزسیۆن نییە ؟ ئیدی …
Continue reading “نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین””
پارادۆكسەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی
پارادۆكسەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی ئەڕێ خەڵکینە، ئەگەر دەنگدان ئەرکی تاک و کۆمەڵە، ئەگەر دەنگدان بۆ خزمەتی خەڵک خۆیەتی، ئەگەر دەنگدان دیاریکردنی داهاتووی خەڵك خۆیەتی، ئیدی پارتەکان و کاندیدەکان و دەسەڵاتاداران و دەزگەکانی ڕاگەیاندن بۆچی و لەپێناو چی سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەن ؟ یا ڕاستییەكەی ئەوەیە، كە خەڵكی ھەرێمی كوردستان دەنگی كە كەسانێك داوە، یا چوار ساڵ …
پاگەندەچییان خەڵک بە دەبەنگ دەزانن یا بەخۆیان دەبەنگن ؟
پاگەندەچییان خەڵک بە دەبەنگ دەزانن یا بەخۆیان دەبەنگن ؟ پاگەندەچییانی دەسەلات و مشەخۆریی لە هەڵمەتی خۆهەڵبژرادنەکاندا خەڵکیان بە درۆودەلەسەی ئەم لیست و ئەو لیست فریودەدا، لەسەر سندووقەکانیش دەنگنەدەرانیان لە دەمی خەڵکی ناهوشیارەوە تاوانباردەکرد، ئێستاش کە ئامارەکانی بەشداری خەڵک لە دەنگداندا ئەوە نییە، کە پاگەندەیان دەکرد و چاوەڕوانی بوون، کەوتوونەتە بیانوو تاشین بۆ بەشدارینەکردنی خەڵك بەهی …
Continue reading “پاگەندەچییان خەڵک بە دەبەنگ دەزانن یا بەخۆیان دەبەنگن ؟”
ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەریی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان یا مەزادخانە ؟
ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەریی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان یا مەزادخانە ؟ دەمێکە پێشینان گوتوویانە ” قونی ڕەش و سپی لە بگاردا دەردەکەوێت ” بەیانی تا ئێوارە ڕۆژنامەگەران و کاناڵەکانی میدیا، نووسەران و تاریکبیران، هەرچی کەموکورتی کولتووری هەیە دەیدەنە پاڵ خەڵکی لادێ و چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە و نەخوێندواران . بەڵام دیمەنی مەزاتخانەکەی ڕۆژنامەگەران و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، نیشانیدا، هەرچەندە …
Continue reading “ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەریی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان یا مەزادخانە ؟”
جیاوازی دەنگدانی ئەم ساڵ لەتەك دەنگدانەكانی پێشووتر
جیاوازی دەنگدانی ئەم ساڵ لەتەك دەنگدانەكانی پێشووتر لە ھەڵبژاردنی پاش و پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ھەموو پاگەندەكانی ھەڵمەتی خۆھەڵبژاردن و قسەوباسەكانی خەڵكی لەسەر سندووقەكانی دەنگدان لە دەوری ھێزگرتن لەبەرامبەر لیستەكانی خوارووی عێراق و چوونە بەغداد دەسووڕانەوە … لە ھەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠٠٩دا ھەموو پاگەندەكانی ھەڵمەتی خۆھەڵبژاردن و قسەوەباسی خەڵكی لەسەر سندووقەكان، لە دەوری گەندەڵی و لیستی …
Continue reading “جیاوازی دەنگدانی ئەم ساڵ لەتەك دەنگدانەكانی پێشووتر”
Cyawazî dengdanî em sall letek dengdanekanî pêşûtir
Cyawazî dengdanî em sall letek dengdanekanî pêşûtir Le hellbjardinî paş û pêş rûxanî rjêmî be’s, hemû pagendekanî hellmetî xohellbjardin û qsewbasekanî xellkî leser sindûqekanî dengdan le dewrî hêzgirtin leberamber lîstekanî xwarûy ‘êraq û çûne bexdad desûrranewe … Le hellbjardnekanî sallî 2009da hemû pagendekanî hellmetî xohellbjardin û qsewebasî xellkî leser sindûqekan, le dewrî gendellî …
Continue reading “Cyawazî dengdanî em sall letek dengdanekanî pêşûtir”
ڕۆژی دەنگدان = ڕۆژی کڕنووشبردنی کۆیلانی سوپاسگوزارە بۆ سەروەران
ڕۆژی دەنگدان = ڕۆژی کڕنووشبردنی کۆیلانی سوپاسگوزارە بۆ سەروەران ئەمڕۆ زۆرینەیەك لە کۆیلانی سوپاسگوزار دەچنە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان و ئامادەیی خۆیان بۆ کۆیلەتی سەروەرانیان دەسەلمێننەوە. بەڵام بەدڵنیاییەوە ڕێژەی دەنگنەدەران و ئازادیخوازان بە بەراورد بە چوار ساڵ پێشتر، زیاتر و بەرچاوترە؛ ئەمە سەرەتایی خۆھوشیاریی تاكە نارازییەكانی كۆمەڵگەیە ! ئەمڕۆ نووسەرانی دەربار و نووسەرانی دەسەڵاتخواز و ناوبانگخواز …
Continue reading “ڕۆژی دەنگدان = ڕۆژی کڕنووشبردنی کۆیلانی سوپاسگوزارە بۆ سەروەران”
Rojî dengdan = rojî kirrnûşbirdnî koylanî supasguzare bo serweran
Rojî dengdan = rojî kirrnûşbirdnî koylanî supasguzare bo serweran Emrro zorîneyek le koylanî supasguzar deçne berdem sindûqekanî dengdan û amadeyî xoyan bo koyletî serweranyan deselmênnewe. Bellam bedillnyayyewe rêjey dengnederan û azadîxwazan be berawrid be çwar sall pêştir, zyatir û berçawtre; eme seretayî xohuşyarîy take narazîyekanî komellgeye ! Emrro nûseranî derbar û nûseranî desellatixwaz û nawbangixwaz …
Continue reading “Rojî dengdan = rojî kirrnûşbirdnî koylanî supasguzare bo serweran”
پاگەندە پووچەكانی ھەڵبژاردن
پاگەندە پووچەكانی ھەڵبژاردن ھەژێن ٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٣ ئەگەر سەرنجی پاگەندەی پارتەكان و كاندیدەكان چ دەسەڵاتدار و چ بەناو ئۆپۆزسیۆن بدەین، ئەوا لەچاو خەڵكی وڵاتانی ئەوروپا لە پرسی دەنگدان و بەشداریكردنی گاڵتەجاری ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتردا، كوردان ئەو نەدی و بدییەن، كە گونی كوڕەكەیان دەبڕن و لە باشترین باردا بنێشتی ھەڵبزركاوی دەمی كۆیلە و دەسەلاتخوازەكانی ئەو …