دەنگپێی مەرگ

دەنگپێی مەرگ   تۆز و گه‌ردی گه‌رده‌لوول له‌سه‌ر پێڵوم دیواری گۆڕی هه‌ڵچنی گلێنه‌ی چاوانمی كرده‌ گۆڕی نیگام ***** سەرابی جوانی تاسه‌ی ماچمی، خنكان له‌ گۆڕستانی ئەوینا پلو پلو كڕێوه‌ی نائومیدی زارم پڕۆ ئه‌كا خۆڵبارانی ئەم پاییزە له‌سه‌ر په‌ڕاوی ته‌مه‌ن شوێن هه‌نگاوم، ون ئه‌كا ***** له‌ چلووره‌ی برژانگما ژیان، له‌رزان .. له‌رزان له‌ ناخم، ماڵئاوایی ئه‌كا …

Dengipêy Merg

Dengipêy Merg     Toz û Gerdî Gerdelûl leser Pêllum Dîwarî Gorrî hellçinî Glêney Çawanmî kirde Gorrî Nîgam   *****   Serabî Cwanî Tasey Maçmî, xinkan le Gorristanî Ewîna Plu Plu Krrêwey Naumîdî Zarm prro eka Xollbaranî em Payîze leser Perrawî Temen Şwên Hengawm, win eka   *****   le Çlûrey Birjangekanma Jyan, lerzan .. …

ھاودەنگی ژێر سنوورەكان

ھاودەنگی ژێر سنوورەكان كاتێك ترپه‌ی دڵی زەوی و دڵەخورپه‌مان هاوده‌نگ ده‌بن سنووره‌كان، ده‌بنه‌ نه‌خشی سه‌ر ئاو نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانیش ته‌نیا پەرجوو و ناو ***** كاتێك ده‌ستمان لەیەك گرێده‌ده‌ین، بۆ شۆڕش و ژیان پڕ به ‌گه‌رووی كان، سروود دە‌چڕین كاتی مانگرتن بۆ ده‌ستله‌كاروەرگرتن به‌ مۆرسی قوڵینگ هه‌واڵ و په‌یامی جەنگ بۆ یەكدی بروسكه‌ ده‌كه‌ین له‌بیرمان ده‌چنه‌وه‌ …

ھاونەتەوان

ھاونەتەوان چۆن، ئێمە خوشكین ؟                         چۆن، ئێمه‌ براین ؟ ئێمه ‌و ئێوه‌                         دوو چینی جیاین ئێمه‌ پێستمان ڕەش                         ئێوه‌ ناختان ئێمه‌ موومان ڕەش                         ئێوه‌ بیرتان ئێمه‌ ڕۆژگارمان ڕەش                         ئێوه‌ دیرۆكتان ئێمه‌ به‌شمان هه‌ش                         ئێوه‌ دواڕۆژتان ئێمه‌ ئاسۆمان گه‌ش                         ئێوه‌ دۆزەختان چۆن، ئێمه و ئێوە‌  خوشك و براین ؟ …

Hawnetewan

Hawnetewan çon, ême Xuşkîn ? çon, ême Brayn ? ême û êwe dû Çînî cyayn ême Pêstman reş êwe Naxtan ême Mûman reş êwe Bîrtan ême Rojgarman reş êwe Dîroktan ême Beşman heş êwe Dwarojtan ême Asoman geş êwe Dozextan çon, ême û êwe  Xuşk û Brayn ? ême û êwe dû Çînî dij û …

شۆڕە‌كچانی شۆڕش

شۆڕە‌كچانی شۆڕش دیم ئێوه‌ بوون، هاتن له‌چكێكی سوورتان به‌ ڕه‌شپۆشی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالدا دابوو ئێوه‌ بوون ئا .. ئا .. ئێوه‌ بوون ده‌ستان گرمۆڵه‌ و چاوتان پڕقین نیگاتان له‌ ئاسۆ بڕیبوو ئێوه‌ بوون، هاتن و ڕێژه‌تان به‌ستبوو لووله‌ی چه‌كتان له‌ ئاسمان خوا له‌ ترسانا له‌پشت شوره‌ی نێرسالارانا خۆی حه‌شار دابوو ئێوه‌ بوون، هاتن و هه‌نگاوه‌كانتان، …

ŞoreKçanî Şorrş

ŞoreKçanî Şorrş dîm êwe bûn, hatin Leçkêkî sûrtan be reşpoşî Hellebce û Enfalda dabû êwe bûn a .. a .. êwe bûn Destan girmolle û Çawtan pirrqîn Nîgatan le Aso brrîbû êwe bûn, hatin û Rêjetan bestibû Lûley Çektan le Asman Xwa le tirsana lepşit Şurey Nêrsalarana xoy heşar dabû êwe bûn, hatin û Hengawekantan, …

سۆزی جادوویی

سۆزی جادوویی هۆ شۆخەكه‌ خۆزگە توانیبام نھێنییه‌كانی ناخم به‌ گوێچكه‌تا بچرپێنم هێمای خۆزگه‌ په‌ژمورده‌كانی لاویم له‌سه‌ر په‌ڕەی دڵت، بنه‌خشێنم به‌ گۆرانییه‌ یاخییه‌كانم هه‌ست و سۆزت ببزوێنم په‌رده‌ی شه‌رم له ‌ڕووی سروشتی كچێنیت هه‌ڵماڵم و بیڕفێنم  ***** ئاخ .. له‌م وڵاته‌دا په‌نجەره‌كان چكۆله‌ن ڕێگه‌كان كوێر و ونن ده‌نگه‌كان ناساز و نووساو گوڵەكان كورته‌ڵە و ژاكاو كه‌و …

Sozî Cadûîy

Sozî Cadûîy ho Şoxeke xozge twanîbam Nhênîyekanî Naxim be gwêçketa bçirpênim Hêmay xozge pejmurdekanî lawîm leser Perrey Dillt, bnexşênim be goranîye yaxîyekanim Hest û Sozt bbizwênim Perdey Şerm le Rûy Sruştî Kçênît hellmallm û bîrrfênim ***** ax  .. lem Wllateda Pencerekan çkolen Rêgekan kwêr û wnin Dengekan nasaz û nûsaw Gullekan kurtelle û jakaw  Kew …