سەرباز لەسەر شانۆی كۆیلەتی سنگی سپارتاكوست، ھەڵدڕی ختوكەتدا، دڕندەیی كۆیلەدار بازنەیەكی دیكەت خستەسەر، زنجیری دەست و پێت تا پڕڕەونەق بێت، باج و بازار شەوان تا بەیان كێشكت كێشا لەبەر ھەیوانی دیواخان تا بلەوەڕێ ئەژدیھای ھەزار سەر، لەنێو كاسەسەری منداڵان دەستە دەستە كیژۆڵانت وەك كەنیزەك، نانە باوەشی ئاغایان تا كەڵبە گیركەن لە سۆز و جەستە …
Author Archives: hejen
Serbaz
Serbaz leser Şanoy koyletî Singî Spartakust, helldrrî xtuketda, drrindeyî Koyledar Bazneyekî dîket xisteser, Zincîrî Dest û Pêt ta pirrrewneq bêt, Bac û Bazar Şewan ta Beyan kêşkit kêşa leber Heywanî Dîwaxan ta blewerrê Ejdîhay hezar Ser, lenêw Kaseserî Mindalan deste deste Kîjollant wek Kenîzek, nane baweşî Axayan ta Kellbe gîrken le Soz û Ceste …
لەنێوان “بەكرێگیراو” و “بەچكە گوێدرێژ”دا، چ بەستەرێك ھەیە ؟
لەنێوان “بەكرێگیراو” و “بەچكە گوێدرێژ”دا، چ بەستەرێك ھەیە ؟ وەك ئاژەڵدۆستێك، ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاكێشاوم، ئەوەیە، كە تاكی كورد چ نەخوێندەوار بێت یا خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا، خەباتكاربێت یا دەسەڵاتدار، بەگشتی دژەئاژەڵە! ئاخر چ بەستەرێكی ھاوبەش لەنێوا كەسی بەكرێگیراو و بێچووە گوێدرێژ (جاش)دا ھەیە؟ لە كوێی مێژوودا گو‌ێدرێژێك دژەخونی لە ھاوجۆرەكانی كردووە؟ كەی گو‌ێدرێژێك ھاوجۆرێكی خۆی …
Continue reading “لەنێوان “بەكرێگیراو” و “بەچكە گوێدرێژ”دا، چ بەستەرێك ھەیە ؟”
شارچییەتی
شارچییەتی ئاوەكە لە سەرچاوكەوە لێڵە؛ خێزان، گەڕەك، گوند، خێڵ، شار ، پارت و نەتەوە و بەكورتی ھەموو پێكھایەیەك كە شوناسی تاكی تێدا سڕابێتەوە، دەبێتە كۆی قسەكەر و كۆی ھێڕش بۆ براو، واتە ئەو كاتەی كە یەكە گشتییەكانی خێزان، خێڵ و نەتەوە دەبنە سێنتەر، ئیدی تاكی ھەڵگری ئەو شوناسانە بەھۆی خودی [گوند و شار و خێڵ …
ژیانه‌وه
ژیانه‌وه ساڵه‌ها بوو، سه‌رزه‌مینی دڵم سیاچاڵێ بوو، نامۆ به تیشكی خۆر هه‌موو ڕۆژێ، ده‌یان خۆزگه‌ی كرچ و كاڵ وەك كۆرپه‌له‌ی له‌بارچوو، له په‌ڕاوی یاداوه‌رییما چه‌ند په‌ڕه‌یێ كفنم، به باڵایان ده‌بڕی له‌ته‌ك یه‌كه‌م نیگات له ڕۆژنه‌ی چاوانته‌وه بلوورهوارانی ئه‌وینت له قوڵایی دڵم ئه‌نگاوت له‌و ڕۆژه‌وه، ھەردەم به‌ریبه‌یان به‌ر له هه‌ر شت، دێمه جێ ژووان تا له …
Jyanewe
Jyanewe Salleha bû, Serzemînî Dllim Syaçallê bû, Namo be Tîşkî Xor hemû Rojê, deyan Xozgey kirç û kall wek Korpeley lebarçû, le Perrawî Yadawerîyma çend Perreyê Kfinim, be Ballayan debrrî letek yekem Nîgat le Rojney Çawantewe Blûrewaranî Ewînt le qullayî Dllim engawt lew Rojewe, herdem Berîbeyan ber le her Şit, dême Cê Juwan ta …
خێوی مه‌رگ
خێوی مه‌رگ پێش چه‌ند ساڵ، ئەو ته‌نیا مهمه و جۆلانه و نه‌ڕه‌ی بابه‌ی دەناسی گریان و پێكه‌نین خۆرهه‌ڵهاتن و ئاوابوون برسیه‌تی و ڕشانه‌وه هه‌زار و یه‌ك پرسیاریان، له بیریا چاند دوێ شه‌و چراخانی ئاسمان، بیری هه‌ژان .. پرسیار لە دوای پرسیار، بابه‌ی حه‌به‌سان .. ” كچم بنوو، دره‌نگه بنوو” خه‌و مناڵێكی چه‌قاوه‌سوو له ماڵ یاخی …
Xêwî Merg
Xêwî Merg pêş çend Sall, ew tenya Meme û Colane û Nerrey Babey denasî Giryan û Pêkenîn xorhellhatin û awabûn Birsyetî û Rşanewe Hezar û yek Pirsyaryan, le Bîrya çand dwê Şew Çraxanî Asman, Bîrî hejan .. Pirsyar le dway Pirsyar, Babey hebesan .. ” Kçim bnû, drenge bnû” Xew Mnallêkî çeqawesû Le …
سێبەری شەڕ و ئاشتی
سێبەری شەڕ و ئاشتی چیت دەستكەوتە، لە مەیدانی جەنگا .. كاتێ دەگری، كاتێ دەكوژی، كاتێ دەمری، كاتێ كرنووش دەبەی! كاتێ دەست و پێ.. بۆ خاوەنەكەت ھەڵدەبڕی ئەی سەربازی شەترەنج ؟ چیت دستكەوتە، كاتی ئاشتی .. لە كارگە ژینفرۆش، لە شەقاما ماڵبەكۆڵ، لە نیشتمانا ئاوارە و كرێچی، …
Sêberî Şerr û Aştî
Sêberî Şerr û Aştî çît destkewte, le Meydanî Cenga .. katê degrî, katê dekujî, katê demrî, katê kirnûş debey! katê Hest û Pê.. bo Xaweneket helldebrrî ey Serbazî Şetrenc ? çît distkewte, Katî Aştî .. le Karge Jînifroş, le Şeqama Mallbekoll, le Nîştmana Aware û Krêçî, …