خەمی نان و خەونی ئازادی / کەشکۆڵی یەکەم

خەمی نان و خەونی ئازادی  کەشکۆڵی یەکەم  کۆمەڵە بابەتێکی ھونەری و ئەدەبی چاپی یەکەم – ئایاری ٢٠١٣ بۆ خوێندنەوەی لە ئینتەرنێت، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە Xemi Nan & Xewni Azadi-Online-Version بۆ داگرتن و چاپكردنی لەسەر كاخەز، كرتە لەسەر ئەم بەستەرە بكە Xemi Nan & Xewni Azadi-Print-Version ” ژیان بەبێ ڕەخنە، جەستەی بێگیانە، ڕەخنەش …

گوێدرێژی ڕێبین و زێڕین

گوێدرێژی ڕێبین و زێڕین هێنده‌ گه‌ڕان, وه‌ڕسبوون. بست به‌ بستی ناوچەی “بەھاری”یان پشكنی و داروبه‌ردیان به‌سه‌ریه‌كەوە نەھێشت. ئارامیان له‌ به‌رده‌كانی ئه‌و ناوچەیه‌ هه‌ڵگرتبوو، به‌دوای كه‌ره‌كه‌ی ‘حوسنی’دا ڕێیانده‌كرد و پێیان له‌شوێن پێی نه‌ده‌ترازاند. كلكی بەھەر لایه‌كدا بجووڵاندایه‌، ئەوان وەھا‌ بایانده‌داوه‌. كه‌ری به‌دبه‌خت له‌تاو قەپ و گازی مێش و مه‌گه‌ز، كلكی كردبووه‌ ئاڵا و ده‌یشه‌كانده‌وه‌، له‌وان وابوو، …

Gwêdrêjî rêbîn û zêrrîn

Gwêdrêjî rêbîn û zêrrîn Hênde gerran, werrsibûn. Bist be bistî nawçey “Beharî”yan pişknî û daruberdyan beseryekewe nehêşt. Aramyan le berdekanî ew nawçeye hellgirtbû, bedway kerekey ‘husnî’da rêyandekrid û pêyan leşwên pêy nedetrazand. Kilkî beher layekda bcûllandaye, ewan weha bayandedawe. Kerî bedbext letaw qep û gazî mêş û megez, kilkî kirdbuwe alla û deyşekandewe, lewan wabû, …

فس فس ناموسەوان

فس فس ناموسەوان بەردەوام خۆی دەخواردەوە، بلێسەی ھەوەس لە تافی لاویدا، ناخی كردبووە كورەی دۆزەخ. خواكانی جوانی ئەو، ھەر كەسێ بوون، كە ھەوەسی ببزوێنن، منداڵ، لاو و پیر، زیندوو و مردوو، گرنگ ئەوە بوو، نێچیرەكەی كەسێكی دەستەمۆبێت. ھەمیشە لە كەلاوەكانی تەنیاییدا لەتەك بووكە یەك شەوەكانیدا دەژیا. زۆر جاران، ئاوری ھەوەس دەیكردە ئازاركیش و ھێندێك جاریش …

Fis Fis Namusewan

Fis Fis Namusewan Berdewam xoy dexwardewe, blêsey hewes le tafî lawîda, naxî kirdbuwe kurey Dozex. Xwakanî cwanî ew, her Kesê bûn, ke hewesî bbizwênin, Mindall, law û pîr, zîndû û mirdû, gring ewe bû, nêçîrekey Kesêkî destemobêt. Hemîşe le kelawekanî tenyayîda letek bûke yek Şewekanîda dejya. Zor caran, awrî hewes deykirde azarkîş û hêndêk carîş …

به‌خیلی به‌خیلان

به‌خیلی به‌خیلان هه‌ر هێنده‌ی وتم چۆنیت‌ و خه‌ریكی چیت، ئیدی مه‌پرسه‌، ده‌توت چه‌ند ساڵه‌ قسه‌ی پاشه‌كه‌وتكردووه‌، تاوه‌كو له‌و سه‌ره‌ڕێیه‌ من ڕابگرێت. چه‌ندجار قسه‌كانم پێبڕی ‌و پێموت: كاك …. من كارم هه‌یه ‌و دره‌نگمه‌، فریای ترامە‌كه‌ ناكه‌وم، بمبووره‌ دەڕۆم. بەڵام ئەو ئاو‌ها زمانی پژابوو، ده‌توت له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌ و بۆ جه‌ماوه‌ری چه‌ند ملیۆنی وتارده‌دات، خۆی له‌بیركردبوو. جارجاره‌ …

Bexîlî Bexîlan

Bexîlî Bexîlan Her hêndey wtim çonît û xerîkî çît, îdî mepirse, detut çend Salle qsey paşekewtkirduwe, taweku lew sererrêye min rabgirêt.   Çendcar qsekanim pêbrrî û pêmut: kak …. Min karm heye û drengme, firyay trameke nakewm, bimbûre derrom. Bellam ew awha zmanî pjabû, detut leser sekoye û bo cemawerî çend milyonî wtardedat, xoy lebîrkirdbû. …

شێخی شێخان

شێخی شێخان شه‌و و ڕۆژی نابووه‌ سه‌ريه‌ك، بۆ ناساندن و ئاشناكردنی خه‌ڵك به‌خوداپه‌رستی و پله‌و پايه‌ی پياوخاسان و ئيمامانی پێش خۆی. هه‌ميشه‌ ده‌يگوت : پياوی خودای ده‌بێت به‌رده‌وام ڕێز له‌ پێشينانی خۆی بگرێت، هه‌ڵه‌كانيان بشارێته‌وه‌ و له‌ ئاڵتوناويان بگرێت، ڕاستیيه‌كانيان بكاته‌ وێردی سه‌ر زوبانی، تاوه‌كو پاشينانی خۆی ڕێزی لێبگرن و وێنه‌ بێئه‌ژماره‌كانی بكه‌نه‌ ميداڵی سه‌رسنگيان …

Şêxî Şêxan

Şêxî Şêxan Şew û Rojî nabuwe seryek, bo nasandin û aşnakirdnî Xellk bexudapersitî û plew payey pyawxasan û îmamanî pêş xoy. Hemîşe deygut : pyawî xuday debêt berdewam rêz le pêşînanî xoy bigrêt, hellekanyan bşarêtewe û le alltunawyan bigrêt, rastîyekanyan bkate wêrdî ser zubanî, taweku paşînanî xoy rêzî lêbgrin û Wêne bêejmarekanî bkene mîdallî sersinGyan …

دڵداری خودا و ئه‌هريمه‌ن

دڵداری خودا و ئه‌هريمه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌يوانه‌كه‌دا ڕووه‌و خۆرئاوا له‌سه‌ر چيچكان، ده‌ست له‌سه‌رئه‌ژنۆ پاڵیدابووه‌ ديواره‌ به‌ردينه‌كه‌ی پشتسه‌ری و ڕۆچووبووه‌ گۆمی لێڵی بيره‌وه‌رييه‌كانی … ” ئای ئامين، ئێستاكه‌ چی بكه‌ی، ئه‌ترسم پاش گواسننه‌وه‌ی من بۆ ئێرۆكانه‌، مه‌لا عه‌لی خه‌ريكی ساڕێژكردنه‌وه‌ی جێگه‌ ته‌وره‌كه‌ی من بێ. ئای له‌و ڕۆژانه‌ چه‌نده‌ خۆشبوون، ئه‌ترسم لێره‌ نێچيری ئاوھام بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وێ و له‌ولاشه‌وه‌ …