دەستپێك دەستخۆشی لە كردنەوەی ئەم گروپە دەكەم، پاشان ھیوادارم كە بەو پەڕی ئارامی و لێبووردەیی و ڕێزگرتن لە یەكدی و وەڵامدانەوە بە بەڵگە و بەگیانی گفتوگۆ لەپێناو زانیاریی گۆڕینەوە و ڕۆشنكردنەوەی ناڕۆشنییەكانمان، لەتەك یەكدا بدوێن و وەڵامبدەینەوە و ڕەخنەبگرین، ڕەخنەی توندو رادیكال لە بۆچوونەكان بگرین، ھاوكات بتوانین ڕێز لە یەكدی بگرین و كەسایەتی یەكدی نەكەینە …

دەكرێت ئەوە وابێت، چونكە زۆر ئاساییە پارتیش وەك ھەر پارتێك و وەك ھەر دەستەبژێرێكی ڕامیاریی ھەوڵی قۆرخكردن و پاوانكردنی شتەكان بۆ خۆی بدات، وەك دەزانین ھەموو گروپێكی رامیاریی لەپێناو بەدەستھێنانی دەسەڵات و پێگەی ئابووریی و بەھرەمەندبوون لە مشەخۆریی چیدەكرێت، بڕواناكەم لەو بڕوایەدا بن، كە كەسانی ڕامیاریی و پارتەكان بە ئامانجی خزمەتی خەڵكی ئاسایی ئەوەندە خۆیان …

خۆزگە زۆرینەی مرۆڤەكان توانانی گەرانەوەیان بۆ ئاژەلیتی ھەبووایە، ئەوا نە كارخانەی چەكسازیمان پیویست دەبوو، نە سەرۆك و پارت و دەوڵەتی باش دەبوونە خەونی مرۆڤە دەبەنگكراوەكان .