ئەو پووشەش ڕزگارتان ناكات، ئەنگۆ دەمێكە خنكاون، پێش ئەوەی بیر لە دەستبردن بۆ ئەو پووشەش بەرن !!!!!! ئێوەی خنكاو، بڕواناكەم پووشی “مۆبایل” لە مردن ڕزگارتان بكات و بتانگەیینێتە دەسەڵات، بەڵام نزیكترین و خێراترین ڕێگە، گۆرینی زەنگی مۆبایلەكەتانە بە “ئەی ڕەقیب” و پاشبنەمای مۆبایلەكەتانە بە وێنەی “پاشا مەحموود” !!! وەك خەڵكی دەڵێت، ئەو خورمایەی ئێوە بەتەمان …

” باڵداری گول، شەیدای داری زەقنەبووتە ” ناسیونالیستەكانی كورد، شیوەنی ئاریێڵ شارۆن دەگێڕن، ئاخۆ ئەگەر ھێز و دەسەڵاتداریی ئەویان ھەبووایە، چییان لە خەڵكی ناكورد دەكرد ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئازادیخوازانی ئیسرائیل ئاریێڵ شارۆن بە خوێنرێژ دەزانن، كەچی ناسیونالیستانی كورد، لەم دوورەوە شین و شەپۆڕیانە بۆی، ئایا ئەمەش ھەر خۆشی دەنگی دھۆڵەكەیە، لە دوورەوە ؟؟؟؟؟؟

ئەگەر فریانەكەوین، ئەوا ڕۆژێك دەبێت، دوكانەكانی لاكۆڵان دەبنە ئەفسانەی كۆمەڵگەی داگیركراوی ژێر چەكمەی بازارە گەورەكان، ئەوسا بە ئارەزووی خۆیان نزخ لەسەر ھەنساسەدانیش دادەنێن