ھەڵەبجە بوو بە پارێزگە ؟! پێش ھەموو شتێك وەك ئازادیخوازێك [ئەناركیستێك] پێداگریی لەسەر خۆبەڕێوەبەرایەتی گوند و ناوچە و شارۆچكە و شار و ھەرێمەكان لەسەر بنەمای سەربەخۆیی ئابووریی و كارگێریی دەكەم، بۆ ئەوەی دانیشتوانی ھەڵەبجەی چەند جار قوربانی، بە ھەڵە لە مەبەستەكەم تێنەگەن. پارێزگەبوونی ھەڵەبجە ھەم مایەی دڵخۆشییە و ھەم مایەی نائومێدی، چونكە لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی …
Category Archives: سەرنجەكانم لەسەر دیواری فەیسبووك
Hellebce bû be parêzge ?!
Hellebce bû be parêzge ?! Pêş hemû ştêk wek azadîxwazêk [enarkîstêk] pêdagrîy leser xoberrêweberayetî gund û nawçe û şaroçke û şar û herêmekan leser bnemay serbexoyî abûrîy û kargêrîy dekem, bo ewey danîştwanî hellebcey çend car qurbanî, be helle le mebestekem tênegen. Parêzgebûnî hellebce hem mayey dillxoşîye û hem mayey naumêdî, çunke le sîstemî berrêweberayetî …
كوشتن بووەتە گەمەی منداران !
كوشتن بووەتە گەمەی منداران ! ھەژێن ٣٠ی دێسەمبەری ٢٠١٣ كاتێك كە دیمەنەكانی جەنگی نێوخۆیی عێراق [ڕژێم بەرامبەر بزاڤی چەكداری كوردان] و جەنگی دەرەكی عیراق- ئێران و جەنگی نێوخۆی ھەرێمی كوردستان بوونە بەشێك لە وتووێژی سەر خوان و نێو كۆڕی شەوان، زۆر جار گوێمان لەم گوتەیە دەبوو “كوشتن بووەتە گەمەی منداران !” … پەیامی ئەم گوتەیە، …
Kuştin buwete gemey mindaran !
Kuştin buwete gemey mindaran ! Hejên 30î dêsemberî 2013 Katêk ke dîmenekanî cengî nêwxoyî ‘êraq [rjêm beramber bzavî çekdarî kurdan] û cengî derekî ‘îraq- êran û cengî nêwxoy herêmî kurdistanda bûne beşêk le wtuwêjî ser xwan û nêw korray şewan, zor car gwêman lem guteye debû “kuştin buwete gemey mindaran !” … Peyamî em guteye, …
ھەمیشە دەسەڵات ھەوڵی فراوانكردن و تەشەنەپێدانی توندوتیژی دەدات، بە مەرجێك خۆی تووشی سەرئێشە نەبێت، تەنیا لەوێدا سنووری بۆ دادەنێت، كە یەخەی خۆی بگرێت …. ھەروەھا توندوتیژی خێزانی تەنیا ڕووبەڕووی ژنان نابێتەوە، دەتوانم و دەوێرم بڵێم كە بە پلەی یەكەم منداڵان لەلایەن دایك و باوكەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە، بە پلەی دووەم، ژنان و بە پلەی سێیەم پیاوان، …
كاتێك كە دوعا’ی ئەۋیندار بلۆكبارانكرا، بە زۆرێكم گوت تەنیا شێوە ناڕەزایەتییەك كە دەتوانێت ببێتە خاڵی كۆتایی كوشتنی ژنان، ڕێپێوانی ناڕازییانە لە گشت شار و گوندەكانەوە بە پیادەرێ بەرەو ئەو مەیدانەی كە ئەوی تێدا بلۆكبارانكرا و داگیرساندنی مۆمەكان لەوێ. بەڵام كارێكی ئاوا شیاوی سەرمایەگوزاری رامیاریی پارتەكان نەبوو و نییە، بۆیە تەنیاوە وەك بڵندگۆیەكی پاگەندەی ڕامیاریی بۆ …
تازە و كۆنی ڕۆژ و ھەفتە و مانگ و ساڵەكان تەنیا لە وێناكردن و دەركی چەپێنراوی ئێمەدا بوونی ھەیە و ساڵنامەی زایینی بۆ خۆی شتێكی بێواتا و ناسروشتییە، دەكرێت ئێمە لە ساڵنامەی خۆرەتاویدا تا ڕادەیەك بەپێی سوڕی وەرزەكان وێنای ساڵ بكەین، بەڵام لە ساڵنامەی زایینیدا لە دەرەوەی پیرۆزی خۆشباوەڕییەك، كە ئاخێنراوەتە مێشكمانەوە، ھیچ شتێكی بوونی …
زۆربە پاگەندە و داوای یەكسانی دەكەین، بەڵام ئایا بەكردەوە ئامادەی كاركردنین بۆ ھەمان شت ؟ من گومانم ھەیە، لەبەریەوە نموونەیەك دەكەمە پرسیار و لە ئێوەی خوێنەر دەپرسم، بە بۆچوونی ئێوە لە سەدا چەندی ژنان پشتیوانی لێدەكەن و ئامادەن لەپێناو بەدیھاتنیدا قوربانی بدەن و دەستبەرداری ئەو بەرتەرییانە بن، كە كۆیلەتی ئەوانیان ڕاگرتووە ؟ ھاوسەرییكردن یا ھاوەڵێتی …
تەنیا ئەوانە دەژین، كە لە ناخەوە، لە ئەوینێكی سوفیانەدا بوونیان ئامێتە بووە، ئەوانی دیمان وەك دووڕوویەك تەنیا دەخۆین و دەخەوین و دەڕۆین و لە ناڕاستگۆییدا وندەبین و خەروارێك درۆ و فێڵ و بێباوەڕیی لە پاش خۆمان بەجێدەھێڵین. چونكە ژیان تەنیا لە ئەوین و یەكبووندا واتا پەیدادەكات.
لە دونیای چەپەڵی پارتایەتییدا [ ئەگەر لەتەك پارتەكەی قسەكەر نەبیت، ئەوا بەكرێگیراوی ئەوی دیكەیت… ]. ئەمە ئەو كولتوورە پووچ و بۆگەن و نامرۆیی و چەپێنەر و پۆخڵە و كەسایەتیكوژە بوو، كە پارتایەتی لە ناسیونالیستەكانەوە تا كۆمونیستەكان و ئایینییەكان ھێنایانە نێو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانمان و دونیای مرۆڤبوونمانیان وێرانكرد. لەبەرئەوە بە بۆچوونی من، كاتێك ئەندامی ھەر پارتێك لە …