خۆ ئەگەر لە بیابانی گەورە و لەژێر ڕۆشنایی خۆریشدا بكرایە، ھەر نەماندەزانی چ پیلانێكیان بۆ چوار ساڵی داھاتوو داڕشتووە. لەبەرئەوە ئەگەر، لەوەتەی ئەدیسۆن و گۆیبیل گڵۆپیان دۆزیوەتەوە و لەوەتەی گڵۆپ داھێنراوە و ھەموو ئەو گڵۆپانەی لەو ساتەوە تا ئەم ساتە بەرھەمھاتوون، داگیرسێنین، ھێشتا توانای ڕۆشنكردنەوەی لایەنە تاریك و ناڕۊشن و نھێنییەكانی ئەو كۆبوونەوە دووقۆڵیییان نییە …

ساتێك تەمەن لەو ئارامییەدا سەراپای تەمەنی نێو جەنجاڵیی شارەكان دەھێنێت، ھەڤاڵینە، ئەنگۆ چ دبێژن ؟ بەراستی ئەوەی لە ژاوەژاو و جەنجاڵی و پیس و پۆخڵی شار تێنەگات، ھەگیز توانای وێناكردنی خەیاڵی سوارەی ئێلخانیزادەی نییە … من واوەتر زۆر جار تەنیا مویەكی ماوە، كە دونیاش بەجێبھێڵم. كاتێك كە دەبینم تاكە چەوساوەكان لەسەر سەلماندنی قسەی چەوسێنەرەكانیان خەریكن …

ئەرێ بەڕاست ھەرێمی كوردستان بومەلەرزە دەیگرێتەوە یا پاشلەرزە ؟ ئەوەندەی من بزانم ئەوی چووبێتە فێرگە و خوێندبێتی، لە جوگرافیادا ھاتووە، كە عیراق و ھەرێمی كوردستان لەسەر ھێڵی بوومەلەرزە نین و لەو ناوچەدا دوو ھێڵی سەرەكی ھەن، یەكەم بە ئێراندا تێدەپەڕی و وابزانم بە ھەرێمی زاھیدان’دا تێدەپەڕێ و ئەوی دیكە بە توركیادا تێدەپەڕێ، زۆر دڵنیانیم بەڵام …

Erê berrast herêmî kurdistan bumelerze deygrêtewe ya paşlerze ? Ewendey min bzanim ewî çûbête fêrge û xwêndibêtî, le cugrafyada hatuwe, ke ‘îraq û herêmî kurdistan leser hêllî bûmelerze nîn û lew nawçeda dû hêllî serekî hen, yekem be êranda têdeperrî û wabzanim be herêmî zahîdan’da têdeperrê û ewî dîke be turkyada têdeperrê, zor dillnyanîm bellam …

دەزانم كە نازانم و دەخوازم شتێك بزانم ڕۆژ بە ڕۆژ وا ھەستدەكەم، كە نازانم، بەڵام جاران منیش وەك زۆرینە، وامدەزانی كە ھەموو شتێك دەزانم و وەڵامم بۆ ھەموو شتێك ھەیە. جا نازانم ئایا نەزانینم پەیوەندی بە بەتەمەنبوونەوە و لاوازبوونی توانانی زانینەوە ھەیە، یا ھەر لە بنەڕەتەوە نەزان بووم و لە لەخۆباییبووندا خۆم بە زانا زانیوە …

بۆ بە سەردانی زێدمان خەمباردەبین ؟ ھۆكارەكەی بۆ جیاوازی زێدەكەی ناخی ئێمە و زێدێك كە ئێستا ھەیە، دەگەرێتەوە، بۆ گۆڕانی دانیشتووانەكەی و چەقبەستن و مانەوەی ئێمە لە ئامێزی یاداوەرییە خۆشەكاندا، ئەو یاداوەرییانەی كە گێژەڵۆكەی باكووری خۆراوای زەمین، وەك تۆوپیاز لەیەكدی دابڕاندن !

شەقێ لە تۆپی زەمانە ھەڵدە و وەك سۆفییەك لە ئامێزی سروشتدا خەریكی ھزراندن بە، لە دەرەوەی ئەو بازنەوە تەماشای بەدبەختیی تاكی كۆمەڵگەكەمان بكە، كە زۆرینە لەنێویدا گیژبوون، تاوێك بە خوڕ بگری با توڕەیی تاوتنەدات. شەقێك لە پۆستەكان و پۆلیسەكانی ناخت ھەڵدە، لەتەك ھاوكارەكانتدا ئەم كۆتایی ھەفتەیە پێكێك ھەڵدە، با مەستانی دەسەڵات و مشەخۆریش لە پشووەكانیاندا …

شەقێ لە تۆپی زەمانە ھەڵدە و وەك سۆفییەك لە ئامێزی سروشتدا خەریكی ھزراندن بە، لە دەرەوەی ئەو بازنەوە تەماشای بەدبەختیی تاكی كۆمەڵگەكەمان بكە، كە زۆرینە لەنێویدا گیژبوون، تاوێك بە خوڕ بگری با توڕەیی تاوتنەدات. شەقێك لە پۆستەكان و پۆلیسەكانی ناخت ھەڵدە، لەتەك ھاوكارەكانتدا ئەم كۆتایی ھەفتەیە پێكێك ھەڵدە، با مەستانی دەسەڵات و مشەخۆریش لە پشووەكانیاندا …

ڕەدووی فیلۆسۆفی دەسەڵات سەرەتای ھەموو شتێك سەربەخۆبیركردنەوەیە، بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا كایەی فیلۆسۆفیش، ھەمان كایەی ئایدیۆلۆجی وازیدەكات، ھەروەك ئەندامانی پارتەكان، زۆرێك لە خەریكانی فیلۆسۆفی ناوەندێكی باڵاتر، ڕاگەیاندنی زاڵ ڕەوتی ھزراندن و پرسیارەكانیان دیاریدەكات، ھەروەك بڤەیەك، ھەرگیز خۆیان لەو پرسیارانە نادەن، كە ڕۆشنایی دەخەنە سەر ژێرزەمینەكانی كۆیلەتی. لە ھەرێمی كوردستاندا لە دوا دەھەی سەدەی ڕابوردوو و سەرەتای …