نیشتەنمان [نیشتمان] و خەمخۆرانی كامە نیشتەنمان، ئەوەی كە پانتاییەكەی لە یاداوەرییەكانی ئێمەدایە، یا ئەوەی كە گرد و دۆڵ و دەشتی لە دەسەڵاتداران و كۆمپانییەكانیان تاپۆكراوە ؟

لە ھەر شوێنێك ڕۆشنبیریی شالیار [وزیر] و شالیارگەی [وزارة] ھەبوو، ئەوا ڕۆشنبیریی لەژێر پرسیاردایە، چونكە ڕۆشنبیری پیشەسازی سەربازیی [تصنیع العسكري] نییە، تا شالیار و شالیارگە داھێنانی تێدابكەن !

پێویستە گوندییەكان شانازیی بە گوندییبوونی خۆیانەوە بە واتای سروشتییبوونیان بكەن، بەڵام شانازیكردن بە واتای بەشدارییكردن لە شەڕی تڕۆھاتی شارچییەتیدا نا، كە بێجگە لە لەدەستدانی سروشتە گوندییەكە، ھیچی دیكە بەرھەمناھێنێت.

نەفرەت لە جەنگ نەفرەت لە پێناوەكانی جەنگ نەفرەت لە دەلاڵانی جەنگ نەفرەت لە سەرمایەگوزارانی جەنگ نەفرەت لە پیشەسازی جەنگ نەفرەت لە دروستكەرانی چەك نەفرەت لە دەوڵەت و دەسەلات نەفرەت لە سەروەرییەكانی بان مرۆڤ

پارتە ڕامیارەكان پێشڕەون، بەڵام لە شۆڕشدا نا !

پارتە ڕامیارەكان پێشڕەون، بەڵام لە شۆڕشدا نا ! ئەگەر پارت بیتوانیایە پێشرەو بێت و شتێك بگۆڕێت، ئەوا دەبوو سی (٣٠) ساڵ لەمەوبەر كۆماری دیكتاتۆری خواكان لە ئێران بڕوخایە. ئاخر ئەگەر لە ئێران و لەنێو ڕەوەندی ئێرانییەكاندا، ھەر تەپاڵە و تەرسەقولێك ھەڵدەیتەوە، ئەوا پارتێكی لەژێردا قوتدەبێتەوە؛ لە پاشاخواز و مەزھەبییەوە بیگرە تا كۆمونیست و نیئۆلیبراڵ، ھەر …

Parte ramyarekan pêşrrewn, bellam le şorrişda na !

Parte ramyarekan pêşrrewn, bellam le şorrişda na ! Eger part bîtwanyaye pêşrew bêt û ştêk bgorrêt, ewa debû sî (30) sall lemewber komarî dîktatorî xwakan le êran brruxaye. Axir eger le êran û lenêw rewendî êranîyekanda, her tepalle û tersequlêk helldeytewe, ewa partêkî lejêrda qutdebêtewe; le paşaxwaz û mezhebîyewe bîgre ta komunîst û nîolîbrall, her …

خۆشەویستییەك كە ھێندێك لاوی ڕاستگۆ لەم سەردەمەدا خەونی پێوەدەبینن، لە ئەمڕۆدا نە سەردەگرێت و نە كەس پەیدادەبێت لێیتێبگات، چونكە خۆشەویستیش وەك ھەر كاڵایەكی بازاری و ھەر خواردنێكی لە قتونراو، كولتووری بەكاربەریی و چاولێگەریی كردوویەتی بە كەرەستەیەكی یەك جارەكیی و پاشەڕۆكەكەشی ئەو وێرانبوونە كۆمەڵایەتیی و كەسییەیە، كە ھەر ڕۆژە لەتەك مەرگ و خەمێكدا ڕووبەڕوومان دەكات.

ڕاپۆرتی تانگانیكا : نامه‌ی دووه‌م

ڕاپۆرتی تانگانیكا نازم حیکمەت و. لە فارسییەوە: هەژێن نامه‌ی دووه‌م له‌ قاهیره‌، باخی «ئوزبه‌کیه‌»ت لە‌یاد ماوە‌؟ چووم و کورسییه‌ك که‌ پێکه‌وه‌ لە ‌بانی دانیشتبووین، دۆزیمه‌وه‌. هێشتا پا شکاوه‌که‌ی چاكنه‌کرا‌وه‌ شه‌و بوو، له‌یادتە ؟ له‌ به‌رامبه‌رمانا، ڕۆشنایی ئه‌ستێرە و ئۆتۆمەبێلەكان لە شووشه‌به‌نده‌کانا، ئاوێته‌بووبوو و گه‌دایێك به‌ دیزداشەوە. له‌یادته‌ که‌ پێکه‌وه‌، لە ژنه‌ خه‌مباره‌كە دواین ڕوخساری وه‌ك …