بەدبەختی ئێمەی دژە-سەروەری ئەوەیە، كە ڕەخنە لە ھاوڕێ كۆمونیستەكانمان دەگرین، بەوە تاوانبارمان دەكەن، كە سەر بە پارتە ناسیونالیستەكانین، كە ڕەخنە لە (ینك) دەگرین، بەوە تۆماتبارمان دەكەن، كە سەر بە (پدك)ین، كە ڕەخنە لە (پدك) دەگرین، بەوە تۆمەتبارماندەكەن كە سەر بە (نەوشیروانییەكان و ئیسكامییەكان)ین، كە ڕەخنە لە نەوشیرانییەكان و ئیسلامییەكان دەگرین، ئەوانیش بەوە تۆماتبارماندەكەن، كە سەر …
Category Archives: سەرنجەكانم لەسەر دیواری فەیسبووك
نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین” من ھیچ گومانم لە ڕاستی ئەو دەربڕینە نییە، بەڵام گومانم لە تەواوبوونی دەستەواژەكە ھەیە، كە براوەی بێ دۆڕاو بوونی نییە، ئەی ئەو دۆراوە كێیە ؟ مەگەر دەنگدان بۆ دیاریكردنی برواوە و دۆڕاو نییە؛ بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتدار و بێدەسەلات نییە؛ بۆ دیاریكردنی فەرمانڕەوا و ئۆپۆزسیۆن نییە ؟ ئیدی …
شارستانی سەرەتایی مرۆڤی كۆیلەكردووە، شارستانی سەدەكانی نێوەراست مرۆڤی دەبەنگكردووە، شارستانی ھەنووكەش مرۆڤی كردوویەتە كۆیلەیەكی سوپاسگوزار و بەكاربەرێكی نەزان.
سەرێك پڕ ئەندێشەی ئازادی بێت، ھەرگیز سەرابی ھەڵبژاردن نایبات… منیش ھەرگیز ھەڵبژاردنەكانی بەعس و ئۆروپا و ھەرێمی كوردستان، ختووكەیان نەداوم، ھەرچەندە بەدرێژایی تەمەن بەیانیان زوو لە خەوڕابووم، بەلام ڕۆژانی دەنگدان، زۆر حەزم لە خەوە و گشت دەرگەكان داخەم، نەكا ناوەختە میوانێ ئارامی گەڕانەوە بۆ نێو ناخی خۆمم لێتێكبدات …
ھاوڕێ منیش گریام، زۆر قوڵ گریام، بەڵام بۆ ڕابوردوو نا، بەڵكو بۆ دڵخۆشی و ھاتنەدی خۆزگە و ھیوام، كە یەكەم جار پاش ڕاپەڕین بەسەرھاتی تومەتباركردن و لەسێدارەدانی (كاروان عوسمان)ی ھونەرمەندم بیست، كەوتمە گەڕان بەدوای سەرەداوەكاندا و گۆرانی و سروودەكانیم بیستن، لە بەرامبەر دڵڕەقی كۆمەڵگەدا ئەم خۆزگەیەم لەلا دروستبوو، ئاخ بۆ ڕۆژگارێك لەم شارەدا شەیدایانی ھونەرەكەی …
“موزیك، هێزێکی ژیانبەخشە، کە بە شێوازێکی پڕ لە نهێنی، یاداوەرییە فەرامۆشکراوەکانی دوورترین ڕۆژگارەکانی ژیان لەنێو دڵان بەئاگادەهێنێت.” وتەی: چارلز داروین وەرگێران: هەژێن
كە ھەرزەكاربووم [ھەرچەندە لەوانەیە ئێستاش ھێشتا بە جۆرێك ھەر ھەرزە بم]، خۆشەویستەكەم تازە بەشوودرابوو، ھەموو جارێك كە لە ھەڵەبجەوە دەچوومە سلێمانی یا دەگەڕامەوە، تەنیا ئاواتێكم ھەبوو، كە بمرم، تا لە گۆڕستانەكەی سەیسادەق لە تەنیشت كێلە بەرزەكەی ‘وەلی دیوانە’ بمنێژن [لە گۆڕم بنێن]، بەڵكو یار لە گەڕانەوەیدا بۆ ھەڵەبجە، ئاوڕێ لە گۆڕەكەم بداتەوە و پەیمانەكەی وەبیربێتەوە، …
ھاوڕێیان، ھاوەڵان، خزمان وەرن با بمرین، چونكە لە كولتووری كورددا، تەنیا بە مردن دەتوانیت تاكایەتی خۆت بسەلمێنیت!
ئەڕێ بەڕاست چی بنووسین؛ ئەوەی كە بەخۆمان دەركیدەكەین یا ئەوەی كەسانی دیكە لێماندەخوازن ؟ * ئەگەر ڕەخنە لە ئیخوانەكان بگریت، ئەوا بە نۆكەری ئیسرائیل تۆمەتبارتدەكەن ! * ئەگەر ڕەخنە لە كودەتای دێمۆكراتیی بگریت، بە لایەنگری ئیسلامییەكان تۆمەتبارتدەكەن ! * ئەگەر ڕەخنە لە ھەردووكیان بگریت، ئەوا بەوە تۆمەتباردەكرێیت، كە خەریكی ڕامیاركردنیت و ئایدیۆلۆجیت پەخشدەكەیتەوە و ھەموو …
ھەرچەندە من كۆمونیست نیم، بەڵام ناتوانم ئەم پرسیارە لە نووسەر و ئامادەكەری ئەو راپۆرتە، نەكەم؛ تا ئێستا دەیان ژنی كورد لە ھەندەران بە دەستی ھاوسەر یا كەسوكاری خۆیان كوژراون، كەچی لە ھیچ راپۆرتێكدا نەنووسراوە، ناسیونالیستێك، ئیسلامیستێك، (حسك)ێك، (ینك)ێك، (پدك)ێك، (حدكا)ێك، (پژاك)ێك، ھاوسەرەكەی خۆی كوشت، ئایا ئەو دەرزەنە ئاراستە و پارتە، ھیچ ژنیان نەكوشتووە؟ بەبۆچوونی من …