ئایا ڕامیاریی و سیستەمی ڕامیاریی و پارتایەتی و خەواڵووەكانی پارلەمان ھێندەی كرێكارێكی شارەوانی خزمەتی كۆمەڵگە دەكەن و پێویستن ؟
Category Archives: سەرنجەكانم لەسەر دیواری فەیسبووك
دژایەتیكردنی كوردانی پەنابەری خۆرھەڵات لە ژاوەژاو و گارەگاری گاڵتەجاری ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستاندا ھێرشێك كە سەدام و بەعسییەكان دژی كرێكارانی كۆچەری میسری بەڕێیانخست، وا ئەمڕۆكە زووڕناژەژانی یەكێتی و پارتی و لیستەكەی نەوشیروان، خەریكن بەڕووی كوردانی خۆرھەڵات (ئێران)دا دووبارەی دەكەنەوە بەداخەوە وێرای ئەوەی كە پارتە ناسیونالیستەكانی كوردانی عیراق، ھەر لە سەردەمی ڕژێمی شای ئێران و ڕژێمی ئیسلامی …
كێ ” كەر”ە ؟ بەویژدانتان گەورەترین تاوان نییە، كە چەكدار و سیخوڕەكانی ڕژێمی بەعسی عیراق و ڕژێمی ئیسلامی ئێران و فاشیستی توركیە و ڕژێمی بەعسی سوریە بە “جاش” ناوبەرین ؟ ئایا ئەم ئاژەڵە ھیچ زیانێكی بۆ مرۆڤ ھەبووە و ھەیە ؟ ئایا ھیچ سیفەتێكی مرۆڤی خراپ لەم ئاژەڵە بێوەیەدا ھەیە ؟ ئایا [بێچووە گوێدرێژ] ھیچ …
وەك ھاوڕێ جاسم* دەڵێت “ئەوانەی كە لە مار دەترسن، دەڵێن، مار قێزەونە و بێزم لێیدەبێتەوە، ئەوانەی كە توانای بەكاربردن و تێگەییشتنیان لە كۆمیوتەر نییە، دەلێن، ئامرازێكی ترسناكە و دەبێت لەنێوببرێت” بەبۆچوونی منیش، ئەوانەی كە ناتوانن لە بازنەی تەسكی كولتووری خیڵ و ناوچە دەربازبن، ھەموو بوونێكی دەرەوەی خۆیان بە خراپ دەچوێنن و ڕەتدەكەنەوە. ئەمە سروشتی كاردانەوە …
گەندەڵی بەرەنجامی رامیاریبوونە ھەمووان بە بیانوو و پاساوی ئەگەر من گەندەڵی نەكەم، ئەوا ئەوانی دیكە ھەر دەیكەن، ھەمووان خەریكی گەندەلێن، گەندەڵی لەو ساتەوە دەستپێدەكات، كە مرۆڤ لە بوونەوەرێكی كۆمەلایەتییەوە دەبێتە بوونەوەرێكی رامیار و دەسلاتخواز و سامانخواز، ئیدی ھەموو ڕەوایەتییەك بە كردەوە و گەندەخۆرییەكانی خۆی دەدات و وەك ئەژدیھای ھەزار سەر تێربوونی تەنیا بە مردنی كۆتاییدێت!
تا بازاری قەسابخانەكان گەرمبێت، زرموھوڕی بەرەكانی جەنگ بەردەوامدەبێت
“تا بازاری قەسابخانەكان گەرمبێت، زرموھوڕی بەرەكانی جەنگ بەردەوامدەبێت” لیئۆ تۆلستۆی نەفرەت لە جەژنێك كە پیرۆزییەكەی لەسەر قوربانیكردنی ئاژەلان راگیراوە ! نەفرەت، باشترین جەژنانەی جەژنی ئاژەڵكوژانە ! نەفرەت لە ئایینێك كە ئەمە ڕێگەچارەی بێت بۆ برسیەتی نەفرەت لە خۆتان و جەژن و قوربانتان، نەفرەت لە رابوردوو و داھاتووتان نەفرەت لە خۆتان و خواتان …
Continue reading “تا بازاری قەسابخانەكان گەرمبێت، زرموھوڕی بەرەكانی جەنگ بەردەوامدەبێت”
میدیای ئەھلی، كە دەكاتە میدیای تایبەت، ھیچ كات ناكاتە میدیای سەربەخۆ لێرەدا واژەی ئازاد دروست نییە]، چونكە وەك ھەر كەرتێكی تایبەت ھیچ ناكۆكییەكی لەتەك پێكھاتەی قوچكەیی بەرێوەبردن و دەسەلاتی سەرووخەڵكی فەرمانداریی [حكومەت] و دەوڵەت نییە. میدیا تەنیا كاتێك دەتوانێت سەربەخۆبێت، كە لە بەرژەوەندی ژێردەستانەی كۆمەڵگەوە دژی سیستەم و دەسەڵاتی سەرووخەڵكیی بووەستێتەوە و خۆھوشیاری و خۆئامادەكاریی …
ئەگەر دەسەڵاتدارەكانی ئەمڕۆ، پێش راپەڕین بكوژرانایە، ئێستا كۆمەڵگە چۆنی دەبینین؟
ئەگەر دەسەڵاتدارەكانی ئەمڕۆ، پێش راپەڕین بكوژرانایە، ئێستا كۆمەڵگە چۆنی دەبینین؟ ئەی ئەگەر گیانبەختكردووان بمانایە و ئێستا لە ڕیزی پارتەكانیاندا و لە دەسەڵاتدارێتیدا بوونایە، چوۆن دەبوون؟ ئامانج لەم پرسیارە سووكایەتی نییە بە كەس، تەنیا دەمەوێت لە خوی پیرۆزگەرایی كۆمەڵگەی چەقبەستوو بدەم. بەختەوەر بوون ئەوانەی، كە سەردەمی دەسەڵاتداریی ھاوڕێ دزدەرچووەكانی خۆیان نەدیت، كە چۆن شوێنی بەعسییەكانیان گرتووەتەوە! …
Continue reading “ئەگەر دەسەڵاتدارەكانی ئەمڕۆ، پێش راپەڕین بكوژرانایە، ئێستا كۆمەڵگە چۆنی دەبینین؟”
شۆڕش لە ھەموو كاتێك و لە ھەموو جێیەك ئەگەری بەرپاكردنی ھەیە. ئەوانەی دەیانەوێت لە باڕی سەرمایەداران (مەبەست پارلەمانە/ ھەر ئاوا كە باڕی ھەژاران بە پارلەمانی ھەژاران نێودەبرێت)دا شۆرش بكەن، تەری تێگەییشتوون ! كاتێك كە پاراستنی سیستەم پێویستی بە بەرزكردنەوەی گۆچانی جەنەراڵ ھەبوو، ئەوسا تێدەگەن ‘مورسی’ خەڵكی كوێیە !