شۆڕش لە ھەموو كاتێك و لە ھەموو جێیەك ئەگەری بەرپاكردنی ھەیە. ئەوانەی دەیانەوێت لە باڕی سەرمایەداران (مەبەست پارلەمانە/ ھەر ئاوا كە باڕی ھەژاران بە پارلەمانی ھەژاران نێودەبرێت)دا شۆرش بكەن، تەری تێگەییشتوون ! كاتێك كە پاراستنی سیستەم پێویستی بە بەرزكردنەوەی گۆچانی جەنەراڵ ھەبوو، ئەوسا تێدەگەن ‘مورسی’ خەڵكی كوێیە !

“تا بازاری قەسابخانەكان گەرمبێت، زرم و ھوڕی بەرەكانی جەنگ بەردەوامدەبێت ” لیئۆ تۆلستۆی بەناوی ھەموو ئاژەڵانەوە، نەفرەت لەو ئایینەی كە پیرۆزڕاگرتنی لە قوربانیكردنی مرۆڤ و بوونەوەرەكانی دیكەدایە ! لەوەش دەبەنگیتر، ئەوەیە كە خێر و بەزەیی بە برسییەكاندا بكرێتە پاساوی سەربڕینی ئاژەڵ !

لە ھەندێك زماندا گرفتی نەبوونی واژەی تایبەت بۆ ھەر یەك لە ‘ئازادی’ ، ‘ڕزگاری’ و ‘سەربەخۆیی’ ھەیە. لە زمانی كوردیدا ھەر یەك لەوانە واژەی تایبەتییان ھەیە، كەچی نووسەران لە بری ‘ ڕزگاری ‘ ھەر ‘ ئازادی بەكاردەبەنەوە و سەروەران كە سەركوتگەری ‘ئازادی’ن، لە سەركوتكراوان زیاتر واژەی ئازادی بەكاردەبەن ! لێرەدا پرسیارێك یەخەماندەگرێت ؛ گرفت لە …

سنووری ئازادی من، ئازادی تۆ و ئەوانی دیكەیە

سنووری ئازادی من، ئازادی تۆ و ئەوانی دیكەیە ئازادی و سەركوت بە پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی تاكەوە پەیوەستن، كاتێك كە پەیوەندییە كۆمەڵایەتیی و ئابوورییەكان لەسەر بنەمای سەر و خوار، فەرمانڕەوا و فەرمانبەر ، سەروەر و ژێردەست، ڕەنجدەر و ڕەنجخۆر [مشەخۆر] ڕۆنرابن، ئیدی قسەكردن لە ئازادی تاك دەچێتە خانەی پووچگەراییەوە. كاتێك كە تاك ئازاد نەبێت، ئیدی …

خاتوو ؛ ئێڤار ئیبراهیم’ی لیستی نەوشیروانییەکان، ئاوا دەیگۆڕێت : ئەمڕۆ لە وەڵامی ڕادیۆ نەوا، خاتوو ئێڤار ئیبراهیم گوتی ” دژی هەموو یاسایەك دەوەستین کە دژی بنەماکانی ئیسلام بێت ! ” دەی ئێوەش ژنانی خۆشباوەڕ بە دەنگدان و پارلەمان، بڕۆن زوڕنا لێدەن !

چوار (٤) كورسی ساختە بۆ چوار (٤) …..چی، بە واتایەكی دیكە بۆ لاورگەكان یا دەستە ھەردەم بەرزۆكراوەكانی پارلەمان ! پێشتر لە بارەی ناڕەوایی میكانیزمەكانی دەنگدانی پارلەمانەوە قسەمكرد، ئێستا كە سەرەنجامەكان دەرچوون، كاتی ئەوەیە قسە لەسەر ناڕەوایەتی ھەڵبژاردنی كابینە و دیاریكردنی پارلەمانتاران قسەبكەین. لە كاتێكدا كە دەنگدەر مافی دیاریكردنی شوانەیی رامیارانی بۆ خۆی ھەیە و بە …

ھەرچەندە گروپە ئیسلامییەكان بەپێی كار و چالاكییان لە “سوریە’دا یەكەمین كەسانێكن كە لە ھەر تەقینەوەیەكدا دەچنە ژێر پرسیار، بەڵام ئەگەر ئەوانیش ئەو كارەیان كردبێت، ئەوا بێجگە لە نامرۆییبونی ئایدیلۆجی ناسیونالیستی، ھیچ بیانوویەك نییە بۆ ھێڕشكردنە سەر عەرەبە پەناھێنەرەكانی كوردستان، چونكە گروپە تیرۆرستییەكان لە ھەرێمی كوردستاندا ھەم خاوەنی بنكەی جەماوەریی كوردی خۆیانن و ھەم جیھادكەری كوردزمانی …

ەدبەختی ئێمەی دژە-سەروەری ئەوەیە، كە ڕەخنە لە ھاوڕێ كۆمونیستەكانمان دەگرین، بەوە تاوانبارمان دەكەن، كە سەر بە پارتە ناسیونالیستەكانین، كە ڕەخنە لە (ینك) دەگرین، بەوە تۆماتبارمان دەكەن، كە سەر بە (پدك)ین، كە ڕەخنە لە (پدك) دەگرین، بەوە تۆمەتبارماندەكەن كە سەر بە (نەوشیروانییەكان و ئیسكامییەكان)ین، كە ڕەخنە لە نەوشیرانییەكان و ئیسلامییەكان دەگرین، ئەوانیش بەوە تۆماتبارماندەكەن، كە سەر …

ئەگەر ھەموو لایەنە ڕامیارییەكان لە كێبڕكێی خۆھەڵبژاردندا برواوە بن، ئەدی بێجگە لە دەنگدەر كێ دەتوانێت دۆڕاوبێت ؟

نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین” من ھیچ گومانم لە ڕاستی ئەو دەربڕینە نییە، بەڵام گومانم لە تەواوبوونی دەستەواژەكە ھەیە، كە براوەی بێ دۆڕاو بوونی نییە، ئەی ئەو دۆراوە كێیە ؟ مەگەر دەنگدان بۆ دیاریكردنی برواوە و دۆڕاو نییە؛ بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتدار و بێدەسەلات نییە؛ بۆ دیاریكردنی فەرمانڕەوا و ئۆپۆزسیۆن نییە ؟ ئیدی …

ئه‌نارکیزم واوه‌تر له‌ شیکردنه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ و خستنه‌ڕووی وێناگه‌ریی کۆمه‌ڵگه‌ی تازه‌یه. ئه‌نارکیزم ڕیشه‌ی له‌ خه‌باتدایه‌؛ خه‌باتی که‌سی چه‌وساوه‌ بۆ ئازادی. به‌ واتایه‌کی دیكە، ئه‌نارکیزم ڕێگه‌یه‌کی تازه‌یه‌ به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی پشتبه‌ستوو به‌ پێداویستییه‌کانی مرۆڤ، نه‌ك ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها ژیان و ئاشتی و شوێنەکانی گۆی زه‌مین له‌ پێش سووده‌وه‌ داده‌نێت. [An Anarchist Faq]