ئەوە ھێزی یەكگرتووی جەماوەریی چین و توێژە كۆمەلایەتییەكانە لە ڕێكخراوە سەربەخۆكانیاندا، ke فەرمانڕەوایەتی [حكومەت] ناچار بە ملدان بە داخوازییە ڕەواكانیان دەكات، نەك پاكی و دڵنەرمی و تیكنۆكراتبوونی دەسەڵاتداران و لیستەكانی پارلەمان !

ڕۆشنبیر واتە سەربەخۆبوونێكی ھەردەم یاخی دژی دەسەڵات و سەروەری و سیسەمی نایەكسانییە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكان، لەبەرئەوە ھەر كەس توانی ببێتە پشتیوانی ڕامیاران و دەسەڵات، دەكرێت نووسەر و پاگەندەچی و دەمڕاستی ڕامیاران و دەسەڵات بێت، بەڵام ڕۆشنبیر نا و ھەرگیز نا !

ئەگەر مرۆڤ ویژدانی زیندووبێت، تا لە جیھاندا برسییەك بمێنێت، تا لە جیھاندا زیندانی و زیندان و زیندانەوانێك ھەبێت، ئەوا نەدەتوانێت تێربێت و نە دەشتوانێت ئازادبێت !

بەھای تاك لە كۆمەڵگەی مەرگدۆستدا

خۆزگە پاش مردن بۆ چەند خولەكێك مردووی كورد توانای ھەستانەوەی ھەبا، تا لە كۆمەڵگە بپرسێت ” بۆ تا لە ژیاندا بووم، كەس لای لێنەكردمەوە، ئێستا ئیدی پێویستم بە لالێكردنەوەی كەس نەماوە، ھەمووان بوونەتە نوێنەر و ھاوەڵ و ھاوڕی و دڵسۆزم ؟ ” بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ‘ حەمەی نێرگز ‘ مرد، ئەویش پاش خۆی خەریكە …

كۆمەڵگەی داھاتوو كو دەبێت؟

كۆمەڵگەی داھاتوو كو دەبێت؟ ڕاستە كەس ناتوانێت بڵێت كۆمەڵگەی داھاتوو چۆندەبێت، بەڵام كۆمەڵگەی داھاتوو لەسەر بنەمای دێتێرمینیزم سەرھەڵنادات، بەڵكو لەسەر بنەمای پراكتیكی ئێمە، واتە ئەوە دەردەچێت، كە تاكە ھوشیارە چالاكەكان خەباتی بۆ دەكەن و خەبات بۆ چی دەكەن، بەو مەرجەی ھێزی یەكگرتووی تاكە ھوشیارە چالاكەكان توانای تێكشكاندنی بەربەستەكانی كەتواریییكردنەوەی ئەو خەیاڵەی ھەبێت !

سەرەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ و ئەگەرەكانی پێكھێنانی كابینەی فەرمانڕەوایەتی و ئەو گۆرانكاریانەی چوار ساڵی ڕابوردوو ڕوویاندا و ئەوانەش بڕیارە چوار ساڵی داھاتوو ڕووبدەن

سەرەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ و ئەگەرەكانی پێكھێنانی كابینەی فەرمانڕەوایەتی و ئەو گۆرانكاریانەی چوار ساڵی ڕابوردوو ڕوویاندا و ئەوانەش بڕیارە چوار ساڵی داھاتوو ڕووبدەن ئەگەر ھاوكێشە ماتماتیكییەكانی پۆلی ھەشتەم و نۆھەمم باش لەبیرمابن، سەرەنجامی ئەو گۆرانكارییانەی كە خەڵكی خۆشباوەڕ لە لیستی نیئۆجەلالییەكان چاوەڕوانیان دەكات، ھەر دەكاتەوە سفر یا بە واتایەكی دیكە ھەمان گەندەڵی و نایەكسانی …

چی بكەین باشە؛ پابەندبوون بە ڕێزمان و پاراوی زمان یا ڕەدووكەوتنی زماننەزانان؟

چی بكەین باشە؛ پابەندبوون بە ڕێزمان و پاراوی زمان یا ڕەدووكەوتنی زماننەزانان؟ ئەگەر زمان كۆڵەكەی كولتوور و گیانی ھزر بێت، ئەوا بەداخەوە لە ھەرێمی كوردستاندا كولتوور لە ھەڵوەشاندنەوەدایە و ناچارین بە وردبین بەدوای ھزردا بگەڕێین ! لەوەتەی “تەكنۆلۆجی زانیارییەكان” سنوورەكانی سانسوویان ڕماندوون و میدیای كوردیی دیگیتاڵش سەریھەڵداوە، بەداخەوە ئەوانەی بەردەوام لە خەمی دروستنووسین و دارشتنی …

مادامەكی زۆرینەیەكی خەڵك وەك كۆیلەیەكی سوپاسگوزار چوونە پای دەنگدان، پڕ بە دڵ حەزدەكەم كە لیستی نیئۆجەلالییەكان [نەوشیروانییەكان] زۆرینەی دەنگی زیاتر لە ٥٠% بەدەستھێنابێت

مادامەكی زۆرینەیەكی خەڵك وەك كۆیلەیەكی سوپاسگوزار چوونە پای دەنگدان، پڕ بە دڵ حەزدەكەم كە لیستی نیئۆجەلالییەكان [نەوشیروانییەكان] زۆرینەی دەنگی زیاتر لە ٥٠% بەدەستھێنابێت، بۆئەوەی نارازییانی ناھوشیار ئەو كارتە سووتاو و دۆراوەش تاقیبكەنەوە و بۆیان دەركەوێت، كە گۆرینی ئەم پارلەمانتار بەو پارلەمانتار، ئەم لیست بەو لیست، ئەم پارت بەو پارت، ئەم سەرۆك بەو سەرۆك، ئەم فەرمانڕەوایەتی …

نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین”

نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین” من ھیچ گومانم لە ڕاستی ئەو دەربڕینە نییە، بەڵام گومانم لە تەواوبوونی دەستەواژەكە ھەیە، كە براوەی بێ دۆڕاو بوونی نییە، ئەی ئەو دۆراوە كێیە ؟ مەگەر دەنگدان بۆ دیاریكردنی برواوە و دۆڕاو نییە؛ بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتدار و بێدەسەلات نییە؛ بۆ دیاریكردنی فەرمانڕەوا و ئۆپۆزسیۆن نییە ؟ ئیدی …

پارادۆكسەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی

پارادۆكسەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی ئەڕێ خەڵکینە، ئەگەر دەنگدان ئەرکی تاک و کۆمەڵە، ئەگەر دەنگدان بۆ خزمەتی خەڵک خۆیەتی، ئەگەر دەنگدان دیاریکردنی داهاتووی خەڵك خۆیەتی، ئیدی پارتەکان و کاندیدەکان و دەسەڵاتاداران و دەزگەکانی ڕاگەیاندن بۆچی و لەپێناو چی سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەن ؟ یا ڕاستییەكەی ئەوەیە، كە خەڵكی ھەرێمی كوردستان دەنگی كە كەسانێك داوە، یا چوار ساڵ …