پاگەندەچییان خەڵک بە دەبەنگ دەزانن یا بەخۆیان دەبەنگن ؟

پاگەندەچییان خەڵک بە دەبەنگ دەزانن یا بەخۆیان دەبەنگن ؟ پاگەندەچییانی دەسەلات و مشەخۆریی لە هەڵمەتی خۆهەڵبژرادنەکاندا خەڵکیان بە درۆودەلەسەی ئەم لیست و ئەو لیست فریودەدا، لەسەر سندووقەکانیش دەنگنەدەرانیان لە دەمی خەڵکی ناهوشیارەوە تاوانباردەکرد، ئێستاش کە ئامارەکانی بەشداری خەڵک لە دەنگداندا ئەوە نییە، کە پاگەندەیان دەکرد و چاوەڕوانی بوون، کەوتوونەتە بیانوو تاشین بۆ بەشدارینەکردنی خەڵك بەهی …

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەریی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان یا مەزادخانە ؟

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەریی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان یا مەزادخانە ؟ دەمێکە پێشینان گوتوویانە ” قونی ڕەش و سپی لە بگاردا دەردەکەوێت ” بەیانی تا ئێوارە ڕۆژنامەگەران و کاناڵەکانی میدیا، نووسەران و تاریکبیران، هەرچی کەموکورتی کولتووری هەیە دەیدەنە پاڵ خەڵکی لادێ و چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە و نەخوێندواران . بەڵام دیمەنی مەزاتخانەکەی ڕۆژنامەگەران و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، نیشانیدا، هەرچەندە …

جیاوازی دەنگدانی ئەم ساڵ لەتەك دەنگدانەكانی پێشووتر

جیاوازی دەنگدانی ئەم ساڵ لەتەك دەنگدانەكانی پێشووتر لە ھەڵبژاردنی پاش و پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ھەموو پاگەندەكانی ھەڵمەتی خۆھەڵبژاردن و قسەوباسەكانی خەڵكی لەسەر سندووقەكانی دەنگدان لە دەوری ھێزگرتن لەبەرامبەر لیستەكانی خوارووی عێراق و چوونە بەغداد دەسووڕانەوە … لە ھەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠٠٩دا ھەموو پاگەندەكانی ھەڵمەتی خۆھەڵبژاردن و قسەوەباسی خەڵكی لەسەر سندووقەكان، لە دەوری گەندەڵی و لیستی …

Cyawazî dengdanî em sall letek dengdanekanî pêşûtir

Cyawazî dengdanî em sall letek dengdanekanî pêşûtir   Le hellbjardinî paş û pêş rûxanî rjêmî be’s, hemû pagendekanî hellmetî xohellbjardin û qsewbasekanî xellkî leser sindûqekanî dengdan le dewrî hêzgirtin leberamber lîstekanî xwarûy ‘êraq û çûne bexdad desûrranewe …   Le hellbjardnekanî sallî 2009da hemû pagendekanî hellmetî xohellbjardin û qsewebasî xellkî leser sindûqekan, le dewrî gendellî …

شارچییەتی

شارچییەتی ئاوەكە لە سەرچاوكەوە لێڵە؛ خێزان، گەڕەك، گوند، خێڵ، شار ، پارت و نەتەوە و بەكورتی ھەموو پێكھایەیەك كە شوناسی تاكی تێدا سڕابێتەوە، دەبێتە كۆی قسەكەر و كۆی ھێڕش بۆ براو، واتە ئەو كاتەی كە یەكە گشتییەكانی خێزان، خێڵ و نەتەوە دەبنە سێنتەر، ئیدی تاكی ھەڵگری ئەو شوناسانە بەھۆی خودی [گوند و شار و خێڵ …

كۆمەك و ھاریكاری سەربەخۆی جەماوەریی دوو لە دەستتێوەردانی دەسەڵات و پارتەكان

كۆمەك و ھاریكاری سەربەخۆی جەماوەریی دوو لە دەستتێوەردانی دەسەڵات و پارتەكان كۆكردنەوەی كۆمەك و ھاریكاری و ھاوپشتی بۆ خەڵكی راپەڕیوی سوریە و خۆراوای كوردستان، یەكێكە لە كارە پێویست و چاكەكان، بەڵام بەمەرجێك كە ئەو كۆمەكانە لەڕێگەی نوێنەرانی لێژنەكەتانەوە بگەنە ئاوارەكانی خۆرئاوا، نەك بیدەنە دەستی دەسەڵات و پارتەكان و ئەوانیش بڕۆن و بیكەنە بارەتەقای پارتەكەیان و …

زمانی یەكگرتوو لە گرەوی ئازادی خوێندن بە زمانی دایكیدایە

زمانی یەكگرتوو لە گرەوی ئازادی خوێندن بە زمانی دایكیدایە ئەگەر لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەزگەكانی ڕاگەیاندن بە ھەموو زمانە كوردییەكان وتار و بەرنامە و كاری ھونەرییان پەخش بكردایە و ھەوڵیان بدایە لەبری واژە ناكوردییەكان واژە لە زمانە كوردییەكانی دیكەوەی وەك ھۆرامی و كەلھوڕی و زازاكی وەربگرتایە، ھەنووكە پاش ٢١ ساڵ ھەموومان لەیەكتر دەگەیشتین و زمانێكی تێكەڵ …

ڕێگەچارە بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان

ھانابردن بۆ ھێزە چەكدارەكانی پارت و دەسەڵات، ناتوانێت ئاشتی و پێكەوەژیان لەنێوان ناوچە عەرەبنشین و كوردنشینەكاندا دابین بكات، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەوەیش كە ھەیە، لەنێوی دەبات. ئایا لەبری ھێز و بارگرژی باشتر نییە بزووتنەوەی خەڵكی لەناوچە عەرەبنشین و كوردنشینەكاندا بەھێز بكرێت و ھەوڵی پێكەوە ژیان بدرێت؟ ئایا ھێز دژە ھێز دروست ناكات؟ ئایا بیانوو ناداتە …

بزاڤی سەندنەوە (داگیركردن)ی خانوو و كەرتە پیشەسازییەكان، ھەنگاوی یەكەمە بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی خاوەندارێتی

بزاڤی سەندنەوە (داگیركردن)ی خانوو و كەرتە پیشەسازییەكان، ھەنگاوی یەكەمە بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی خاوەندارێتی سەبەبۆچوونی من لەبری ئەوەی ڕەوایەتی بە كارەكانی میرایەتی (حكومەت) بدەین، پێویستە گروپەكانی داگیركردن (سەندنەوە)ی خانووبەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییە چۆڵەكان پێكبھێنین و دەرگەیان بەڕووی تاك و خێزانە بێسەرپەناكاندا ئاوەڵا بكەین یا بیانكەینە مەڵبەندی پڕۆژەی كولتووری… وەك ھەروەزییەكان و كۆموونەكان و نێوەندە ئۆتۆنۆمییەكانی ئەوروپا https://www.facebook.com/photo.php?fbid=4250903992406&set=a.1181311374509.27957.1279933092&type=1&relevant_count=1&ref=nf …

سەرچاوە و ھۆكاری گەندەڵی

سەرچاوە و ھۆكاری گەندەڵی گرفتی گەندەڵی و نایەكسانی تەنیا لە كەسەكان یا مووچە و كاناڵەكاندا نییە، گرفتەكە لە سیستەمێكدایە كە ھەموو پارتەكان و ڕامیاركاران لەو خالانەدا كۆداكەتەوە. سیستەمێك كە سەرچاوەی دزینی سامانی كۆمەڵگە و وردوخاشكردنی بەھا كۆمەڵایەتییەكان و پەیوەندییە مرۆییەكان و یاسا سروشتییەكان بێت، بە دڵنیاییەوە لە گروپە ھەرەمییەكاندا خۆی بەرھەم دەھێنێتەوە… بۆیە تەنیا ڕەوتی …