ناسیونالیزم و ئازادی تاك دوێنێ لە ئیسرائیل کوڕیکی عەرەبزمان و کیژێکی ئیسرائیلی هاوسەرییانکرد، لەلایەن ژورنالیستانی جیهانەوە گرنگییەکی زۆر بە ئاهەنگەکەیان وەك سەرەتایەکی باش بۆ پەیوەندی نێوان ئەو دوو ئێتنییە یا ئەو دوو ئایینە، کەچی دەمەو ئێوارە لە دەرەوەی هۆلێ ئاهەنگەکەیان، دەیان ڕاستڕەوی ئیسرائیکی قوتبوونەوە و کەوتنە پەلاماردان و دەیانگوت نابێت ڕێگە بەو هاوسەرییە بدرێت! هەروەك …
Category Archives: سەرنجەكانم لەسەر دیواری فەیسبووك
دیوە فاشیستییەکەی دەوڵەت
خوێنەرانی کوردزمان ئەوێ بەرەنگی جەنگی دژی داعش نییە، ئەوێ دەربازەی شاری فێرگوسن Ferguson)ی ئەمەریکایە! دەوڵەتی ئەمەریکا وڵاتانی جیهان پڕچەکدەکات، تاوەکو وەك خۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بکەن! پێنج ڕۆژە خەڵکی ڕەشپێشتی ئەو شارە سەرکوت و خەڵتانی خوێن دەکرێت، کەجی هیچ کاناڵێکی ئەم جیهانە پان و بەرینە ناوێرێت وەك هەواڵێک بیدرکێنێت، ئا ئەوەیە کەڵەگایی دەوڵەت و کۆمپانییە …
سووتانی ئاڵای داعش بە کۆمەڵ لە مەیدان و شەقامەکاندا یەکێك لەو چالاکییانەی کە دەتوانێت وەڵامبێت بە هێزەکانی داعش، سووتاندنی ئاڵای داعشە، هەموو ئێوارەیەك بە کۆمەڵ لە مەیدانی شار و شارۆچکەکاندا. پێویستە ئەم چالاکییە بەردەوام خۆبەخۆ لەلایەن کۆمەڵە کسێکەوە ئەنجامبدرێت، تاوەکو دەەبێتە دیاردەیەکی هەر ڕۆژە و لە هەموو شوێنێکی هەرێم و عیراق .. تێبینی: تکایە بە …
ئەوی لە ڕووداوەکانی ئەم سێ ساڵەی دوایی ناوچەکەدا [خۆرهەڵاتی ناوین ] لەوە نەگەییشتبێت، کە بە چەکداریکردنی ڕاپەڕینی خەلكی لیبیا و سوریە و کودەتاکانی میسر و سەرکوتگەرییەکانی سعودیە و یەمەن و ئوردن و بەحرەین و بەدەستەوەدانی موسڵ و شەنگاڵ و ناوچەکانی دیکە بۆ داعش، دەستی کۆمپانییەکانی چەکسازی و ئۆتۆمەبیل و زلهێزەکانیان لەپشتە، بەدڵنیاییەوە ئیستا هەلهەلە بۆ …
خەباتی کۆمەڵایەتی پێچەوانەی هەوڵی ڕامیاریی و بزاڤی چەکداری خەباتی چێنایەتی نە هەوڵی ڕامیارییە بۆ دەسەڵات و نە بزاڤی چەکدارییە بۆ کوشتنی ئەوانی دیکە. خەباتی چینایەتی ژێردەستان، یاخیبوونی کۆمەڵایەتییە لە سەروەری ئەوانی دیکە، واتە خۆهوشیاریی و خۆڕێکخستن و خۆچالاکی و خۆبڕیاردان و خۆبەرێوەبردنی کۆمەڵایەتیی، بە واتایەکی دیکە سڕینەوەی سیستەمی ڕامیاریی و سەروەریی چینایەتی و پەیوەندییە نایەکسان …
لە هەر کوێ چەك هەبێت، ئەوا پێداویستی پاراستن و برەودان بە داگیرکردن لە ئارادایە: – پاراستنی دەسەڵاتی سەروخەڵکی؛ چ دیکتاتۆری و چ پارلەمانی .. – برەودان بە داگیرکردن و دابینکردنی بازار و کەرەستەی خاو .. لە دەرەوەی ئەو دوو هۆکارە، کۆمەڵی مرۆیی هیچ پێویستی بە چەکسازی نییە!
ژنی ئازادیخواز، ژنێك نییە کە تەنیا لە کولتووری خێڵ یاخیدەبێت و دەبێتە بووکەڵەی بازار و پارلەماان، بەڵکو ژنێکە کە سەراپای سیستەمی کۆیلەتی لەژێر پێدەنێت و لە سەروویی خۆیەوە هیچ شتێك پەسەندناکات نە خوا و نە دەوڵەت و نە سەرۆک و نە پارتیی و نە خێزان و نە هاوسەر و نە دەمارگیری ڕەگەزیی، بە واتایەکی دیکە …
ڕۆشنبیر کەسێك نییە، کە پەرتووکی زۆری خوێندبێتەوە و گوتەی کەسانی دیکەی دەرخکردبێت و لەتەك تەوژمی باو ڕەوتبکات، نەخێر، ڕۆشنبیر کەسێکە کە لە دەرەوەی ئایدیۆلۆجیا و ڕامیاری و بزووتنەوە زالەکان، خاوەنی میتۆد و سەربەخۆ-بیرکردنەوەی خۆی بێت! ئەگەر ڕۆشنبیربوون بە پەرتووکخوێنی و دەرخکردنی گوتەی کەسانی دیکە و ڕەوتکردنبێت لەتەك تەوژمە زاڵەکان، ئەوا داعشییەکان ڕۆشنبیرترین کەسانی ئەم سەردەمەن!
هەر کەس هات و گوتی من ڕزگاریخوازم ، ئازادیخوازم ، سەربەخۆییخوازم، بڕوای پێمەکە، مەرجی ڕزگاریخوازبوون ، ئازادیخوازبوون ، سەربەخۆییخوازبوون هاوکات تێکۆشانە لەپێناو ڕزگاری و ئازادی و سەربەخۆیی خود و ئەوانەی دیکە!
هەر کەس هات و گوتی من سۆشیالیستم، بڕوای پێمەکە، مەرجی سۆشیالیستبوون بەشکردنی داراییەکەتە لەتەك نەداران !