سەرنج لەسەر وێنەیەکی ساڵی ١٩٩١ی کۆمەڵێك هاوڕێگەی ئەوسام

سەرنج لەسەر وێنەیەکی ساڵی ١٩٩١ی کۆمەڵێك هاوڕێگەی ئەوسام یادیان پڕ خۆشی و ئاسوودەیی بێ، ئەو ڕۆژانەی، کە گیرفانمان بەتاڵ و سەرمان پڕبوو لە ئەندیش، زگمان برسی و دڵمان لێوانلێو بوو لە ئەوین، بەرگمان شڕ و ناخمان خەزێنەیەك بوو لە ئازادی … خۆزگە هەر یەك لەو ئازیزانەی نێو وێنەکە بینووسیایە، کە هەنووکە چەندە عەوداڵی ئازادی و …

زانست دارایی [الملکیة] هیچ کەس نییە، بەرهەمی کۆششی مرۆڤایەتییە، لەبەرئەوە بازرگانیپێوەکردن و بەکاربrدنی وەك ئامرازی سەرمایەداربوون و سەروەربوون و قۆرخکردن، تاوانە بەرامبەر مرۆڤایەتی. لەم بارەوە، بیریارێکی ئەفەریکایی دەبێژێت “بچۆرە نێو خەڵك، لەتەکیان بژی، بەهرەمەندبە لەوەی هەیانە، لێیانوەرگرە، کاری لەسەر بکە و شتێکی بخەرەسەر و بیخەرەوە خزمەتیان”

پرسیار بۆ بیرکردنەوە هانماندەدات،، وەڵامی پێشتر ئامادەکراو، بیرکردنەوەمان دەخەسێنێت. پەرتووکخوێندنەوە چالاکییەکی باشە بۆ مێشك، بەڵام پەسەندکردن و وەرگرتنی بۆچوونەکان بەبێ تێڕامان و سەرنجدان و تێگەییشتن، تەنیا ئایین و ئایدیۆلۆجیا [مەزهەب] بەرهەمدەهێنێت، هەر ئاوا کە بیرۆکە و بیردۆزەکانی (کارڵ مارکس) و ئەوانی دیکە … بوون بە ئایین و مەزهەبی دونیایی !

“هەمووان دەخوازن جیهانی دەوروبەریان بگۆڕدرێت، بەڵام … هیچ کەس بیر لە گۆڕینی خۆی ناکاتەوە ” لیئۆ تۆلستۆی

“هەمووان دەخوازن جیهانی دەوروبەریان بگۆڕدرێت، بەڵام … هیچ کەس بیر لە گۆڕینی خۆی ناکاتەوە ” لیئۆ تۆلستۆی لە وەڵامی دۆستێکدا ………….. بە ئامانجی بەشداری هەمووان لە مشتومڕەکاندا، ئەم مشتومڕەی نێوان چەند دۆستێک و من، لێرە دادەنێم و هیوادارم ئەوانەی کە کۆمەڵگەی داهاتوو و چۆنیەتی گەییشتن بەو کۆمەڵگەیە مەبەستییانە و بەجۆرێك لە جۆرەکان کار و خەباتی …

کۆمەڵگە لە مرۆڤ پێکهاتووە و ئەوە کارکردی مرۆڤە [چ بە پۆزەتیڤ و چ بە نیگەتیڤ] کە مێژوو دروستدەکات و ئەوە ئەو کارکردەیە کە ئابووری ڕێکدەخات. لە دەرەوەی مرۆڤ و کۆمەڵگە نە ئابووریی بوونی هەیە و نە مێژوو !

یوتۆپیا ژیان لەبەرامبەر ڕامیارییبازیدا، یوتۆپیا وەک مامانی کەتوار بە بۆچوونی من، تەنیا هەوڵێکی کەتواریی بۆ گۆڕین و بنیاتتانی کۆمەڵگەی نوێ، لە بەرامبەر ئەو هەموو پارتپارتۆکێ و بەکوشتدان و دووبەرەکی و ڕامیارییکردنەی پرسەکاندا، ئەو هەنگاوانە بوون، کە سان سیمۆن و رۆبێرت ئۆئێن و چارلز فۆریە هاویشتیانن. خۆزگە لە جیاتی ئەو هەمووە پارتبازییە، ئەوانی پاش ئەوانیش هەر …

لە کوێندەرێ کڕکەووتوون، یارانی کوتەك با پە ئێمەی نەزانیش بڵین کو شۆڕش و کودەتایان لەیەك دا شەتەك کوان با بێن لە وەڵامی بەکۆمەڵ لەسێدارەدانا دەستکەوتەکانی کودەتای جەنڕاڵان، بە ئێمەش بڵێن ! کوان، لەکوێن ، با بێن و پێمانبڵێن چەپی کودەتاخواز کەی بە لەسێدارەدانی ئێمەش دەستخۆشانە بە بۆرجوازی کورد دەڵێن ؟ لە وڵاتی میسر، دادگەی دێمۆکراتی …

Le kwênderê kirrkewutûn, yaranî kutek Ba pe êmey nezanîş bllîn Ku şorrş û kudetayan leyek da şetek Kwan ba bên Le wellamî bekomell lesêdaredana Destkewtekanî kudetay cenrrallan, Be êmeş bllên ! Kwan, lekwên , Ba bên û pêmanbllên Çepî kudetaxwaz Key be lesêdaredanî êmeş Destxoşane be borcwazî kurd dellên ? Le wllatî mîsr, dadgey dêmokratî …

بەری داری بە خوێن ئاودراو، برینی هەوکردوو و گرێی وەرەمی دەبێت

بەری داری بە خوێن ئاودراو، برینی هەوکردوو و گرێی وەرەمی دەبێت دەستەبژێری دەسەڵاتخواز، ڕامیار و پارتیباز [چ وەك تاك و چ وەك دەستە] بۆ دەرکەوتن و گەییشتن بەدەسەڵات و ناوبانگدەرکردن، لاوانی ناڕازی نا-خودهوشیار بۆ توندوتیژی و خۆبەکوشتدان هاندەدەن، چونکە تەنیا لە دیتن و بۆنکردنی خوێنی ئەواندا دەروونی نەخۆش و شەڕەنگێزییان ئارامدەبێتەوە.

دونیا پڕە لە کەسانی وەک تۆ و من و ئەوان، تەنیا پێویستمان بە یەکترناسین و پێکەوە خەباتکردنە. هەموو شتێكیش سەرەتا خەیاڵبووە، سەد ساڵێك لەمەوبەر دەم لەنێو دەمنانی کوڕێکی ڕەشپێست و کیژێکی سپی پێست لە پایتەختەکانی ئەوروپادا بەبەرچاوی دونیاوە نەک هەر خەیاڵکردنی ئاسان نەبوو، بەڵکو وتنیشی تاوان بوو…. سەد ساڵێک لەمەوبەر خەیاڵکردنی تیاچوونی ئاغایەتی لە کوردستان …