خەونێكی خەواڵوو

خەونێكی خەواڵوو هۆ هاوڕێ، چاوه‌ڕێ مه‌به ‌! پاسارییه‌كانی ته‌یراوا لانه‌شێواو له‌دووی مانگه‌شه‌و ده‌گه‌ڕێن و جێژووان نادۆزنه‌وه‌. گاڵكێشه‌كانی باخچەی (كورد و عەرەب) ڕێگه‌ناده‌ن شوێنپێی گوڵه وه‌نه‌وشه‌كان هه‌ڵگرنه‌وه‌. داربێیه‌كان هه‌ست به‌نامۆیی ده‌كه‌ن و له‌تەك نه‌سیمی پاییزان ئه‌شكه‌ زەردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانیان ده‌وه‌رێنن. چاوه‌ڕێ مه‌به ‌! گوڵی گوڵدانه‌كه‌ت په‌ژمورده‌یه‌ و مه‌گه‌ر به‌خەون و خەیاڵ، په‌ڕه ئاڵ و گه‌ڵا وردیله‌كانی به‌سه‌رپه‌نجكانت ماساژ …

Xewnêkî xewallû

Xewnêkî xewallû Ho Hawrrê, çawerrê mebe ! Pasarîyekanî teyrawa laneşêwaw ledûy MangeŞew degerrên û cêjuwan nadoznewe. Gallkêşekanî baxçey (Kurd û ‘Ereb) rêgenaden şwênpêy Gulle wenewşekan hellgirnewe. Darbêyekan hest benamoyî deken û letek nesîmî payîzan eşke zerdhellgerrawekanyan dewerênin. Çawerrê mebe ! Gullî Gulldaneket pejmurdeye û meger bexewn û Xeyall, perre all û gella wirdîlekanî beserpenckant masaj …

داوه‌ری خەوندزان

داوه‌ری خەوندزان   شه‌قامه‌كان، چۆڵ‌ و چۆڵتر .. هه‌نگاوه‌كان خيراو خيراتر .. مناڵانی مه‌ينه‌ت، توقيو‌‌ و ئارامتر .. لێوه‌ تينووه‌كانی ماچی ئازادی، له‌تەك هه‌نگاو بە هه‌نگاوی ماڵاوايی‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ی خۆر له‌ ئاسمانی هيوای ميواندارانی به‌سۆز، بێڕه‌نگ و ڕه‌قتر هه‌ڵده‌هاتن. ژێرخانه‌كانی ترسی جەنگی عوسمانی‌ و هيتله‌ر ئاوه‌دان .. هه‌نگاوی پياسه‌ی ئێواران‌ و شه‌ونشينیيه‌كان، بێهيز ‌و لاوازتر …

dawerî Xewindzan

dawerî Xewindzan Şeqamekan, çoll û çolltir .. Hengawekan xîraw xîratir .. Mnallanî meynet, tuqîw û aramtir .. lêwe tînuwekanî Maçî Azadî, letek hengaw be hengawî Mallawayî û dûrkewtnewey xor le Asmanî hîway mîwandaranî besoz, bêrreng û reqtir helldehatin. Jêrxanekanî tirsî Cengî ‘usmanî û hîtler awedan .. Hengawî pyasey êwaran û Şewinşînîyekan, bêhîz û lawaztir .. …

یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی تاساو و دوا فرمێسكی قه‌تیسماو

یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی تاساو و دوا فرمێسكی قه‌تیسماو   كازيوه له‌نێو ته‌مومژی به‌ياندا، پرچی ئالۆزكاو و لێوه‌كانی هه‌ڵبزركابوون .. كۆترەباريكه‌كانی ( باخی مير ) له‌تاو ده‌نگەده‌نگی دوێشه‌وی منداڵانی ته‌ره‌بووی شاره‌كه‌م، ئاراميان لێبرابوو .. چۆله‌كان چڵاوچل، جريوەجريويان بوو، ده‌توت هه‌واڵی ژاراو‌بوونی گه‌نميان پێيه .. خۆر له‌ ده‌مكه‌لی شرام، له‌تەك مناڵه بزێوه‌كان چاو‌شاركێی بوو .. دوودڵ، چۆن به‌تيشكه …

Yekem Henasey tasaw , dwa Firmêskî qetîsmaw

Yekem Henasey tasaw , dwa Firmêskî qetîsmaw Kazîwe lenêw temumjî beyanda, pirçî alozkaw û lêwekanî hellbzirkabûn .. Kotrebarîkekanî ( baxî mîr ) letaw dengedengî dwêşewî mindallanî terebûy şarekem, aramyan lêbrabû .. Çolekan çllawçil, crîwecrîwyan bû, detut hewallî jarawbûnî genimyan pêye .. Xor le demkelî şram, letek mnalle bzêwekan çawşarkêy bû .. Dûdill, çon betîşke zêrrînekanîda …

شه‌قامه‌ یاخییه‌كان *

شه‌قامه‌ یاخییه‌كان *   مانگه‌شه‌و كز ‌و ماندوو، به‌ره‌و ده‌ریا له‌ شۆڕبوونه‌وه‌دا بوو، تاكو ڕوخساری شێواوی بشوا .. تارمایییه‌كان لەژێرپێی ڕێبوارانی شه‌قامه كۆستكه‌وتووه‌كاندا هه‌ڵده‌هاتن‌ و هه‌نگاوه‌كان خێراتر شه‌ویان ڕاو‌ده‌نا .. ڕاوچیانی كازیوه له‌پشت مۆڵگه‌كانیانه‌وه، خۆیان مه‌ڵاسدابوو .. خۆر هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به ده‌مكه‌لدا به‌رزده‌بووه‌وه‌ و سنووره‌كانی ده‌بڕی، تا تین و تاو بداته جه‌سته ته‌زیوه‌كانی وه‌رزی …

Şeqame yaxîyekan*

Şeqame yaxîyekan* Mangeşew Mangeşew kiz û mandû, berew derya le şorrbûneweda bû, taku ruxsarî şêwawî bişwa .. Tarmayîyekan lejêrpêy rêbwaranî şeqame kostkewtuwekanda helldehatin û hengawekan xêratir şewyan rawdena .. Rawçyanî kazîwe lepşit mollgekanyanewe, xoyan mellasdabû .. Xor hengaw be hengaw be demkelda berizdebuwewe û snûrekanî debrrî, ta tîn û taw bdate ceste tezîwekanî werzî bestellek …