ئەڕێ بەڕاست، جەنگی نێوخۆ لەپێناو چی ھەڵگیرسا و بۆچی كۆتایی ھات ؟
دەستكەوتەكانی بۆ نەتەوەیەك، كە ھەمووان خۆیان بە دەمڕاستی دەزانن و بەناوییەوە ھەزاران بەكوشتدەدەن و ھەر بەناوی ئەویشەوە پێش پاسدار و حرس جمھورییەكانی دەكەون، چی بوون ؟
ئەی جەنڕاڵەكانی پشت بەرەی جەنگ و ھۆبەرە پەیامدەرەكان و وێژەرەكانی میدیای ئەودەم چییان بەسەر ھات، لەكوێن لە پارلەمان لە نێو كۆشكی گردەكان ؟
ھەروا سووتەمەنی جەنگەكە خەڵكی بەدبەختبوون، ھەرواش درێژەپێدەر و قوربانیدەر و خۆبەخشەری، ھەر چەوساوانی ناھوشیارابوون !
ئەگەر ئەوانەی لەو ڕۆژانەدا چەكیان كردە شان و سنگی یەكدییان ھەڵدڕی، تاوانباری ئەو جەنگە بن، ئەدی ئەوانەی كە تاوانەكانی جەنگ و دژەخوونی و كارەساتەكانی لەبیردەكەن، چی ؟