Skip to content
دەسەڵات و ئاژەڵدۆستی
١٢/٠٧/٢٠١٢
ئەوەی كە وڵاتانی بە كافر ناسراو، ڕێز لە ئاژەڵ دەگرن، بەرھەمی چاكی دەسەڵاتەكان نییە، بەڵكو بەرھەمی خەباتی ژینگەپارێزان و ئاژەڵدۆستانە، لەوانە بەرەی ڕزگاری ئاژەڵ (Animal Liberation Front)، بەڵام نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت, كە باخچەی ئاژەڵ، خزمەتكردن نییە بە ئاژەڵ و ناچێتە خانەی ئاژەڵدۆستی، بەڵكو ئاژەڵئازاریی و زیندانكردنی ئاژەڵە… بۆیە پێویستە بۆچوون و دیتنەكانمان گشتگیر نەكەین، ھەر لەو ولاتە بەناو موسوڵمانانەدا جوتیاران ژینگەپارێز و ئاژەڵدۆستن، بەڵام دەسەلاتی شار، چ لە كۆندا و چ لە ئێستادا وێرانگەری ژینگە و ئازاردەری ئاژەڵە، ھەر بۆیە شارنشینان بە ژینگە و ئاژەڵ نامۆن و باخچەی ئاژەڵ بە ئاژەڵدۆستی دەزانن..