Skip to content
جوانیناسی و ئازادی پۆشاكپۆشین
١٥/٠٧/٢٠١٢
سڵاو، ئەگەر پرسەكە سەپاندنی پۆشاك بێت، ئەوا ھەموو كەسێكی ئازادیخواز دژی زۆرداری دەبێت! بەڵام ئەگەر پرسەكە ئازادی پۆشینی پۆشاك بێت، ئەوا كەسمان مافی ئەوەمان نییە، بڵین كامیان دروستە! ئەگەریش مەبەست لە جوانی پۆشاك بێت، ئەوا دیسانەوە شتێكی نەگۆڕ نییە و جوانیناسی لە كەسیكەوە بۆ كەسیكی دیكە دەگۆریت. مەرج نییە، ئەوەی كە لەلای من جوان بێت، لای تۆش یا لای كەسێكی دیكە جوان بێت!
گرنگ ئەوەیە كەس ئەو مافە بە خۆی نەدات، كە پۆشاپۆشینی دیاریكراو بەسەر كەسێكی دیكەدا بسەپێنێت، ھەروەھا كەس ڕێگە بە خۆی نەدات لەبەرئەوەی خۆی شتێكی پێجوانە، سووكایەتی بە كەسانی دیكە بكات… لەمانەش گرنگتر ئەوەیە، كە پۆشاك و پلەی خوێندن و ناوبانگ و سەرپەنا و جوانی، بەھا و كرۆكی مرۆڤەكان دیاری ناكەن، بە پێچەوانەوە، ئەوە خودی مرۆڤە كە بەھا و كرۆك بە شتەكان دەبەخشێت! مەرج نییە، ئەوەی پۆشاكی ئەوروپی پۆشی ئیتر ئازادیخوازە و ئەوەی پۆشاكی سونەتی یا مەزھەبی پۆشی ئیتر كۆنەپەرستە، پێچەوانەكەی ھەر دروستە..