خوێندنەوەی دوێنێ و ئەم ڕۆ بەبێ چەشمەكی ئایدیۆلۆجی

خوێندنەوەی دوێنێ و ئەم ڕۆ بەبێ چەشمەكی ئایدیۆلۆجی

مادام ئێمەی خوێنەرتان كردووە بە داوەر، با من لە ڕوانگەی خۆمەوە بەراوردێك بكەم، وێنەی یەكەم،  ١٩٣٩ پۆلی خوێندكارانن و پۆشاكی تایبەتی فێرگەیان پۆشیوە، ئەو كات و سەردەمی بەعس و ئێستاش، فێریاران و خوێندكاران بە پۆشاكی تایبەتەوە بە زۆرە ملێ دەدرێنە بەر بۆ ڕێپێوانەكانی ڕژێمەكان، وێنەی دووەم، ٢٠١٢، وێنەی كۆمەلێك ژنی زەحمەتكیشی نێوماڵە و ئاسایی بەپێی كولتووری ئەو شوێنە ژنان ئەو پۆشاكە دەپۆشن و ئەمە لە سالی ١٩٣٩دا و لە سەردەمی بەعس و لە ئێستاشدا ھەروایە…

ئەگەر بەراوردەكە لەنێوان خوێندكارانی ھەمان فێرگەی بەغداد لە نێوان ١٩٣٩ و٢٠١٢ بووایە، ئەوا بەرەنجامێكی دروستر بەدەستەوە دەدرا.. پاشان ئەو خاتوونانە تا ئەو كاتەی كە ئازادی من و تۆ و كەسانی دیكەیان بەرتەسك نەكربێتەوە، ئەوا مافی خۆیانە چی دەۆشن و چی ناپۆشن…

 ئازیزانم، جۆری پۆشاك، ڕێژەی ئازادیخوازی و پێشكەوتن و زیرەكی دیاری ناكات، ئەگەر نا بەو پێوەرە بێت، ئەوا دەبێت بڵێین ئەنجامی پلەی دەرچوانی ئامادەییەكانی كوردستان و عیراق بە گشتی ئەوە نیشان دەدات، كە ژنانی پۆشتە زیرەكتر و ھوشیارتر و باشترن!

ئایا وەھا بڕیار و ھەڵسەنگاندنێك بە ھەمان شێوەی بەراوردی ئەو وێنانەوە كە لە فەیسبووكدا بوونەتە مۆد، ناچنە خانەی تەرسەقولەوە؟

لە كۆتاییدا لەیادمان نەچێت، وێنەی ١٩٣٩ پۆلێك خوێندكارن كە ملیان بۆ ڕێپێوانەكانی داگیركەرانی بریتانی و دەسەڵاتی نیوخۆیی كەچكردووە و وەك مێگەل دراونەتەبەر، بەڵام وێنەی دووەم، ٢٠١٢، وێنەی دووەم، پۆلێك ژنی ناڕازین بە باری ژیان و داگیركاری وڵاتەكەیان لەژێر چەكمەی لەشكری ھاوپەیمانان و بانكی ناوەندی جیھانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و دەسەلاتدارە نێوخۆییەكان!

ئایا بۆ بەراوردی دوو سەردەمی مێژوویی و دوو دەستە و دوو تەمەنی جیاواز و دوو باری جیاواز، پێویستمان بەوە نییە، كە ھەمە لایەنە و لە دەرەوەی چەشمەكە ئایدیۆلۆجییەكان و دوور لە پێشداوەری و ستریۆتیپی، دیاردەكان بخوێنینەوە؟؟؟؟؟؟؟؟؟ 20 July at 02:20

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=444068165625176&set=a.100827923282537.1790.100000659893003&type=1&relevant_count=1