ئەوین و ھونەر و سیستەمی سەرمایەداری

ئەوین و ھونەر و سیستەمی سەرمایەداری

ھەموو زیندەوەرێك بە جۆرێك ئەوینداری دەكات، تەنیا مرۆڤ نەبێت، كە ئەویدناری كردووەتە كاڵا و لە بازارەكانی سەرمایە و قازانجپەرستیدا ھەراج دەكرێت، ئەوەش بەرھەمی لادانی مرۆڤە وەك زیندەوەرێك لە یاساكانی سروشت …. July 20 at 2:34am

ڕاستییەكەی من گومانم لە خۆشەوێستی (ئەوینداری مرۆڤی ئەم سەردەمە ھەیە)، ھەروەھا لەبیرمان نەچێت، كە موزیك و ھۆنراوەش بوونەتە كاڵا و لە بازاری قازانجپەرستیدا ھەراج دەكرێن و دەكرێنە ئامرازێك بۆ فریودانی مرۆڤ، لێم مەگرە ئەگەر گومان لە مرۆڤ مانەوەی مرۆڤ لەم سەردەمەدا بكەم. چونكە زۆرینەی تاكەكان بەكردەوە ببێجگە لە ناوێك لە ئامار و لیستی دەنگدان و كۆدێكی باجدان و ساخكەرەوەیەكی كاڵا لە بازار و ڕۆبۆتێكی جێبەجێكەری فەرمان و ئارەزووەكانی سەروەران ھیچی دیكە نین… July 20 at 10:39am

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=4281608680115&set=a.1517654182980.2067722.1283263629&type=1&relevant_count=1&ref=nf