بەراوردی ڕواڵەتییانەی سەردەمەكان

بەراوردی ڕواڵەتییانەی سەردەمەكان

سەرەنجامی بەراوردی وێنەكانی جاران و ئەمڕۆكە ئاسمان و ڕێسمانە، بەڵام لەبیرمان نەچێت، كە ئەو وەرگەڕانەوەیە لە بواری كولتووریدا سەرەنجامی كۆمەڵێك شتە، لەوانە جەنگەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی كەنداو، ئابلۆقەی ئابووری، ھێزگرتنی گروپە ئیسلامییەكان، جەنگی میلیشیات و تیرۆریزم، ھەزار و یەك دەرد و بەڵای دیكە…

ئەوەی لەو وەرگەڕانەوەدا سووچی ھەیە، ژنانێك نین كە ناچارن بەو بارە، بەڵكو گشتییەتی كۆمەڵگەیە، واتە ھەموو تاكێك لەو بارە بەرپرسیارە، بێدەنگەش ھێندەی دەنگی ناقۆڵا و نەزانانە، تاوانبارییە… چونكە ھەڵخڕانی نەزانانەی ڕامیاریی وەك پەینكردنە ژێر كۆنەپەرستی وایە..

كەسانێك كە پێیانوایە بە جنێودان و بەراوردی وێنە و بوونەبەشێك لە پاگەندەی دژە-ئیسلامییانەی خۆراوا، پاشەكشی بە توندەڕەوی ئیسلامی دەكەن، بە ھەڵەدا چوون، چونكە تەنیا خەباتی كۆمەڵایەتی و ئابووری دەتوانێت بەر بە ڕەوتە ڕامیارییە دەسەڵاتخواز و خۆسەپێنەكان و ھەوڵە دژە- شۆڕشییەكانی دەسەڵات بگرێت… 20 July at 02:20

ھاوڕێ ھەورامان، سوپاس بۆ ڕوونكردنەوەكەت، دەستتخۆش بێت، ھەڵبەتە من قسەم لەسەر بۆچوونەكەی تۆ نەبووە، بەڵكو لەسەر تایتلی وێنەكە، وەك كۆمەلێك وێنەی دیكە، لەم ڕۆژانەدا بازاریان گەرمە و ناراستەوخۆ خزمەت بە پاگەندەكانی داگیركارانی عێراق دەكەن، ھاوكاتیش كۆنەپەستی ئیسلامی بە ڕەخنەی كڕچ و كاڵ و نامەعریفی بەھێز دەكەن.

كاكە ڕاستی، بە پێچەوانەی قسەكەی تۆوە گروپە ئیسلامییەكان (نەك ئیسلامی سیاسی، چونكە ئیسلام ھەر یەك ئیسلامە) كرۆكی راستەقینەی ئیسلام دەخەنە ڕوو، ئەوە داپیر و باپیری من و تۆ بوون، كە لە ئیسلام نەگەیشتوون، ئیسلام ھەر ئەوەندە لەتەك دونیای ھاوچەرخدا دێتەوە…

ئینجا بە خاتوو ڕەنگین بڵێم، ئازیزم من لەوە زیز نابم بە ھەرچێم بچوێنی، چونكە لە دونیایەكی جەنجاڵی وەك سەرمایەداریدا لاوان بە فیلۆسۆفی ئەندازیازی نازیزم (شمیدت) كە لە ساڵی ١٩١٩دا دەڵیت “ئەگەر لەتەكم نەبیت، لە بەرەی دوژمنیت” چاوبەس كراون، من زۆر دڵخۆش دەبم كە دەبینم قین و غروری تۆ لە دژی سوكایەتی ئیسلام (كە كەڵچەری كوردییشە) لە ھەڵكشاندایە، بەڵام ھاوكات داخدارم كە لاوانی كوردستان ھێندە لەژێر كارایی ڕەخنەی ڕوكەشانەی ناسیونالیزم و نیئۆلیبرالیزم لە ئیسلامدان، كە زۆر جار دەكەونە خانەی پاگەندەكردن بۆ داگیركەرانی عیراق و كۆمپانییە جیھانلوشەكان…

كاكە دڵشاد، من بەپێچەوانەی ھەمووانەوە بەراوردی پۆشاك ناكەم، بەراوردی كرۆكی مرۆڤەكان دەكەم ، ئەوەش بە چەشمەكی خۆسێنتەریی نا، بەڵكو بە چەشمەكی ڕێزدانان بۆ بۆچوونە جیاوازەكان…

ئازیزانم، ھاوڕێم ھەورامان، من ئەو ژنە زەحمەتكێشەی كە لەبەرامبەر دەسەڵاتی ڕەشی داگیركەران و نۆكەرانی بۆ دابینكردنی ئاو و كارەبا و شیر بۆ مناڵەكەی سنگ بە لوولەی چەكی نۆكەرانی دەسەڵاتەوە دەنێت، زۆر ئازادیخوازتر لەو ژنانە دەبینم، كە ئامادەن لەپێناو دابینكردنی پاكەتی ماكیاژ یا مێردكردن (ناڵێم ھاوسەری، چونكە چوونەپای پەیوەندی لەتەك پیاوێدا بەخاتری ئۆتۆمەبێل و خانوو و سەرمایەكەی ھاوسەیكردن نییە، خۆفرۆشتنە) بە لێپرسراو و دەوڵەمەندێك كۆمەڵگە و ئازارەكانی لەبیر بەرنەوە..

ئازیزانم، بڕۆن لە ئەرشیڤەكەمدا ئەو بابەتەم بخوێننەوە كە لەسەر بەراوردی پۆشاك نووسیومە، ئەوسا بڕیار بدەن من لە كوێوە قسە دەكەم، وەك ھاوڕێم ھورامان دەڵیت، دەكرێت ببم بە ھەر شتێك، بەڵام كەسێك كە باوەڕ بە پوچگەرایی ئایینەكان بكان نەخێر.

ئازیزانم ئەوە ئێوەن كە بە ھەمان لۆجیكی مەزھەبی و نەفەسی مەزھەبی ڕەخنەی كەسانی دیكە دەخوێننەوە…. چونكە مەزھەبیبوون تەنیا بڕوابوون نییە بە ئایینێك، ھەر كەسێك ڕێگە بە خۆی بدات و قسەی خەڵك بڵێتەوە و كەسێكی دیكە بە سەرۆك و ڕابەر و فریادڕەسی خۆی ببینێت، بەدڵنییاییەوە ئەگەر پاشرەوی ئاییینەكانی ٧٠٠٠ تا ١٤٠٠ ساڵ پێش نەبێت، ئەوا بێگومان پاشڕەوی ئایینە مۆدێرنەكانە….

ئەوی خوازیاری تێكشكانی بتەكان و ڕەواندنەوەی پوچگەرایی خواكان بێت، پێویستە لە ناخی خۆیدا بتەكان بشكێنێت و خواكان و پۆلیسەكان لە ئاوەزیدا بكوژێت، ئەگینا قسەكردن لە یاخیبوون، دەچێتە خانەی ورینەكردنەوە….

تكا دەكەم یەك دوو جار سەرنج و ڕەخنەی كەسانی دیكە بخوێننەوە، ئینجا شمشێری كوشتن و چەكوشی دادگەی بەڕوودا بەرزكەنەوە…

دووبارە سڵاو و خۆشەویستیم بۆ ھەمووتان …20 July at 05:51

سڵاو خاتوو ڕەنگین، ئەمەش بۆچوونی منە لەبارەی ئایینەوە، كە پێشتر بڵاوم كردەتەوە “سەری ھەموو ئایینەكان لە كەم دەركی مرۆڤەكانەوە دەردەچێت. بە بۆچوونی من پێویست نییە و گرنگیش نییە و ناشبێت تاكە ئازادیخوازەكان جەنگی پوچگەرایی ئایینەكان بە سەلماندنی بوون و نەبوونی خواكان یا ئاسمانیبوون و نەبوونی پەیامی پێخامبەرەكان، بكەن، بەڵكو پێویستە لە بوونی بنەماكانی سەركوت و نایەكسانی و نادادوەریی لەنێو ئەو ئایینانەدا بچینە جەنگیان و بڵێین، گرنگ نییە خوایەك ھەیە یا نا، گرنگ نییە، قورئان و ئینجیل و تەورات، پەتووك و نووسراوی كێن، ئێمە دژایەتییان دەكەین لەبەرئەوەی كە سەركوت و نایەكسانی و نادادپەروەری پیرۆز دەكەن، كەواتە ئەگەر خوایەكیش ھەبێت، پێویستە ئێمە جەنگی بكەین و لەناوبەرین” …. 20 July at 08:44

دەستخۆش كاك ھیوا، ڕاستدەكەی، سەرەنجامی بەراوردەكە ئاسمان و ڕێسمانە، بەڵام لەبیرمان نەچێت، كە ئەو وەڕگەڕانەوەیە سەرەنجامی كۆمەڵێك شتن، لەوانە جەنگەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی كەنداو، ئابلۆقەی ئابووری، ھێزگرتنی گروپە ئیسلامییەكان، جەنگی میلیشیات و تیرۆریزم، ھەزار و یەك دەرد و بەڵای دیكە… ئەوەی لەو وەڕگەرانەوەدا سووچی ھەیە، ژنانێك نین، كە ناچارن بەو بارە، بەڵكو گشتییەتی كۆمەڵگەیە، واتە ھەموو تاكێك لەو بارە بەرپرسیارە، بێدەنگەش ھێندەی دەنگی ناقۆڵا و نەزانانە، تاوانبارییە… چونكە ھەڵخڕانی نەزانانەی ڕامیاریی وەك پەینكردنە ژێر كۆنەپەرستی وایە.. كەسانێك كە پێیانوایە بە جنێودان و بەراوردی وێنە و بوونەبەشێك لە پاگەندەی دژە-ئیسلامییانەی خۆراوا، پاشەكشی بە توندەڕەوی ئیسلامی دەكەن، بە ھەڵەدا چوون، چونكە تەنیا خەباتی كۆمەڵایەتی و ئابووری دەتوانێت بەر بە ڕەوتە رامیارییە دەسەڵاتخواز و خۆسەپێنەكان و ھەوڵە دژە-شۆڕشییەكانی دەسەلات بگرێت… 25 July at 01:48

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=444068165625176&set=a.100827923282537.1790.100000659893003&type=1&relevant_count=1