دابەشكردنی چڵكاوی دەستی مەلاكان بە تام و ڕەنگی كیمیاییەوە

دابەشكردنی چڵكاوی دەستی مەلاكان بە تام و ڕەنگی كیمیاییەوە

راگرتنی مناڵان لە ڕیزی بەخشینەوەی شەربەتی مزگەوتەكاندا جۆرێكی ھەرە كۆنی سووكایەتییە بە مرۆڤ، جۆرێكە لە ناچاركردنی مناڵانی بێبەش بە نوێژ و ڕۆژوو بۆ قومێك شەربەت…

بەم جۆرە سەپاندنی ئایین بەسەر مناڵاندا تڕكەڵێكە و لەتەك فراوانبوون و ھەڵكشانی ئاوەزی مناڵان و سەرھەڵدانی پرسیارە یاخییەكانیان، دەڕووخێت، ئەوسا نەك نەفرەت نە ئایین و چەپاندنی مناڵان دەكەن، بەڵكو نەفرەت نە شەربەتی توۆز و بێڤیتامین دەكەن…

ئەگەر لە وڵاتی ئێمە مناڵ مافی ھەبووایە، دەبوو دابەشكەرانی ئەو شەربەتە بدرایانەتە دادگە و سزا بدرانایە، چونكە بێجگە لە پیس و پۆخلی شەربەت و گرتنەوەكەی، خودی شەربەتەكە لە كۆمەڵێك پێكلھاتەی كیمیایی (پۆد و ڕەنگ و چیژ) دروستكراوە، كە زیانبەخشە و كارایی خراپ لەسەر تەندروستی گەورە  بچووك دادەنێت… 25 July at 12:45

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=330535923704929&set=a.110751989016658.20530.100002455737599&type=1&relevant_count=1&ref=nf