ھیچ شتێك لە دەرەوەی جوانیناسی جیاوازی تاكەكانەوە، نە جوانە و نە ناشیرین

ھیچ شتێك لە دەرەوەی جوانیناسی جیاوازی تاكەكانەوە، نە جوانە و نە ناشیرین

بە بۆچوونی من، ئێمە تەنیا دەتوانین بڵێین لای من ئەوە جوانە بۆ خۆم، یا ئەوەم پێباشە بۆ خۆم، بەڵام باشتر یا جوانتر بۆ كەسانی دیكە، داگیركردن و بەرتەسككردنەوەی كەسانی دیكەیە و نابێت ئەو مافە بە خۆمان بدەین. چونكە  ئەوە خودی كەسەكەیە دیاری دەكات و  ئەوەی بۆ من باشە، مەرج نییە بۆ كەسانی دیكە باش بێت، ھەروا بە پێچەوانەشەوە.. دەتوانم بڵێم ئەگەر ھیچ یەك لە ھەر چواریان نەسەپێنرابن، و ئەو چوار خاتوونە ئازادانە خۆیان ھەڵیانبژاردبن، ئەوا بۆ ھەر یەكەیان ئەوە باشە كە ھەڵی بژاردووە….

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=271931359578939&set=a.125533274218749.20370.125531017552308&type=1&ref=nf