ڕۆڵی دەوڵەت لە كێشمەكێشە كۆمەڵایەتیی و ئابووریی و ڕامیارییەكاندا

ئەگەر دەوڵەت پارێزگاری لە مافی خەڵكی بێدەسەڵات بكردایە، یا بێلایەن بووایە، ئەوا دەمێك بوو كۆمپانییە جیھانلووشەكان كودەتایان بەسەردا كردبوو.

دەوڵەت نەتەوەیی بێت یا نیشتمانی، دیكتاتۆری بێت یا دێمۆكراتی پارلەمانی، پارتیی بێت یا پاشایەتی، ھیچ لە كرۆكە چینایەتییەكەی ناگۆڕێت، ھیچ لەوە ناگۆڕێت، كە  دەوڵەت بۆ لەناوبردنی دادوەری كۆمەلایەتی، ھەروەزی و ھاوپشتی مرۆیی، ئازادی و یەكسانی مرۆڤ ھاتووەتە بوون. ئەگەر دەوڵەت بچووكتری ناكۆكی لەتەك مشەخۆری بۆرجواكان ھەبووایە، ھەنووكە ناوی لەنێو ناوان نەما بوو. لە زمانی كوردیدا دەوڵەت لە (دەوڵەتمەندی)یەوە دێت، كە جوانترین پێناسەیە بۆی و ھیچ گومان لەوەدا ناھێڵێتەوە كە دەوڵەت بریتییە لە سەروەری سەرمایەداران (دەوڵەمەندان).

 

 

 

پووچگەرایی و ڕووكەشگەرایی دوو دیوی یەك دراون

پووچگەرایی و ڕووكەشگەرایی دوو دیوی یەك دراون

ئەم ڕۆژانە دیاردەیەك دونیای تۆڕی كۆمەڵایەتی و بلاوكراوە و ڕۆشبیری كوردی داگیركردووە، كە بەم جۆرە خۆی دەردەخات، پاگەندەگەرانی ئایینەكان بەدیاریكراوی ئیسلامییەكان، دڵی خۆیان بە موسوڵمانبوونی فڵانە پرۆفیسۆر و فلانە دكتۆر و پزیشك و نووسەر خۆش دەكەن و دەیكەنە پاساوی دروستی ئایینەكەیان… لە بەرامبەردا چەپەكان و ڕەخنەگرانی ئیسلام و كەڵچەری ئیسلامی (كە كەڵچەری كوردیشە)، بە بەراوردی وێنەكانی جاران و ئەوڕۆ دڵخۆشی خۆیان دەدەنەوە.

ھەر دوو بەرەی بە ڕواڵەت دژبەیەك، لە خاڵێكی سەرەكی ھاوبەشدا یەكدەگرنەوە، ئەویش تێڕوانینی ڕووكەشانەیە بۆ دیاردەكان و كەم دەركییانە لە ڕووداوەكان و دۆشداماوییانە لە لێكدانەوەی پرسەكاندا…

ھەڵبەتە زاڵبوونی ئەو شێوازە لە تیڕوانین و مۆدبوونی ئەو دیاردەیە، بەرھەمی كۆیلەبوونی تاكە لە جاڵجاڵۆكەی ماسمیدیای پارت و دەوڵەتەكاندا، كە ھێندە مرۆڤیان كورتبین و نادەربەست و دۆشداماو كردووە، كە ھیچ خوێندنەوەیەكی بۆ مێژوو نییە، نە خۆی دەناسێت و نە دەوروبەری.

بەتێگەییشتن لەم بەدبەختییە، دەتوانین تاكە گوێڕایەڵەكانی پارت و دەسەلات، بە ڕۆبۆت ناوبەرین، كە ھەرچی لە میدیاكان و لە ڕێی كەڵچەری بەكاربەرییەوە نەیبیستن و نەیبنن و نەیچێژن، وەك ڕۆبۆت لە ئاستیدا كوێرن و دەركی ناكەن و لە دەرەوەی پرۆگرامێك كە بۆیان داڕێژراوە، توانای ھیچیان نییە…. ئەمەیە لوتكەی نامۆبوونی مرۆڤ بە خۆی و دەوروبەری، كە تەنیا بە قورمیشی دەسەڵات و پارت و دەستەبژێری ڕۆشنبیر، بجوڵێتەوە

 

 

 

ھاوەڵدووانەیی كەسایەتی

ھاوەڵدووانەیی كەسایەتی

٢٠/٠٧/٢٠١٢

ئایینەكان مرۆڤەكان تووشی ھاوەڵدوانەیی كەسایەتی دەكەن، كەسایەتییەك ملەكچی ترس و پووچگەرایی، كەسایەتییەك ملكەچی حەز و ئارەزووەكان

https://sphotos-a.xx.fbcdn.net/hphotos-ash3/559124_106726686140452_364835310_n.jpg

 

 

 

قورئان گێڕانەوەی ئەفسانەكانی پێش خۆی و تۆماری ڕووداوەكانی سەردەمی خۆیەتی

قورئان گێڕانەوەی ئەفسانەكانی پێش خۆی و تۆماری ڕووداوەكانی سەردەمی خۆیەتی

٢٠/٠٧/٢٠١٢

قورئان، بریتییە لە كۆمەڵێك ئەفسانە و ئەزموونگیری مرۆڤ، ئەوە نەبێت كە ئەو كات مرۆڤ ھیچی لە ئەستێرەناسی و پزیشكی و دەروونسانی نەزانیبێت، ئەوە ئێسلامییەكانن، بۆ ئەوەی قورئان بكەنە شتێكی ئاسمانی، زانیاری كۆمەڵگەكانی ئەو دەمە دەكەنە سفر… ئەگەر بە وریایی و چاوی ڕەخنەوە قورئان و پەرتووكە ئایینییەكانی دیكە بخوێنیتەوە، ئەوا بۆمان دەردەكەوێت، كە نووسراوی سەردەمی خۆیانن و لە ھەموو ڕووییەكەوە (زانستی، ئەدەبی، ھونەری، فیلۆسۆفی، كۆمەلایەتی) بە ئاستی ھوشیاری و بیركردنەوە و دەركی مرۆڤەكانی ئەو سەردەمەوە پەیوەستن…

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=106438819502572&set=a.105262899620164.10669.100004093630543&type=1&relevant_count=1

 

 

 

ھەڵای ڕێكلامییانەی ئەمەریكا بۆ ئازادكردنی زیندانیان لە ئێران!

ھەڵای ڕێكلامییانەی ئەمەریكا بۆ ئازادكردنی زیندانیان لە ئێران!

ئەگەر دڵتان بە پاگەندەكانی ئەمەریكا خۆشبێت، ئەوا دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بكەن، كە دوای ڕوخانی دەسەلاتی دڕندانەی كۆماری ئیسلامی ئێران، وەك پاش ڕوخانی سەدام، لەسێدارەدان زیاتر و یاساییتر و ھەژماری تیرۆ و زیندانیان زیاتر بێت..

چونكە ھاتنە سەردەسەلاتی ڕژێمی بەعس لە عیراق و ئاخوندەكان لە ئێران، دەستەگوڵی دەوڵەتانی خۆراوا بوو بۆ عیراق و ئێران، ئەگەر پاش ڕوخانی رژێمی خواكان لە ئێران، ئەمەرێكا ھەلی دەستتێوەردان و قوتكردنەوەی دەسەڵاتی سەربەخۆی (سەربەئەمەریكا)ی ھەبێت، دڵنیابن زیندان و سێدارە و تیرۆر و بێمافی بەردەوام دەبن.. چونكە ئەمەریكا بەخۆی گەورەترین دەسەڵاتە لە لەسێدارەدانی خەڵكیدا..

ئایا دەزانن كە زیندان و زیندانیكردن لە ئەمەریكا كۆلەكەی ئابووری میلی ئەو وڵاتە پێكدەھێنێت و گەورەترین سەرچاوەی قازانجە؟؟؟ با ئەمەریكا بە خۆی ئەبو جەمالەكان ئازاد بكات، ئینجا داوای ئازادكردنی ئێرانییەكان بكات… ھیوادارم ئازادیخوازنی كورد بەو پاگەندە بێبنەمایانە فریو  نەخۆن… July 20 at 2:45am

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=429574983747524&set=a.145197968851895.17902.100000850783716&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

ئەوین و ھونەر و سیستەمی سەرمایەداری

ئەوین و ھونەر و سیستەمی سەرمایەداری

ھەموو زیندەوەرێك بە جۆرێك ئەوینداری دەكات، تەنیا مرۆڤ نەبێت، كە ئەویدناری كردووەتە كاڵا و لە بازارەكانی سەرمایە و قازانجپەرستیدا ھەراج دەكرێت، ئەوەش بەرھەمی لادانی مرۆڤە وەك زیندەوەرێك لە یاساكانی سروشت …. July 20 at 2:34am

ڕاستییەكەی من گومانم لە خۆشەوێستی (ئەوینداری مرۆڤی ئەم سەردەمە ھەیە)، ھەروەھا لەبیرمان نەچێت، كە موزیك و ھۆنراوەش بوونەتە كاڵا و لە بازاری قازانجپەرستیدا ھەراج دەكرێن و دەكرێنە ئامرازێك بۆ فریودانی مرۆڤ، لێم مەگرە ئەگەر گومان لە مرۆڤ مانەوەی مرۆڤ لەم سەردەمەدا بكەم. چونكە زۆرینەی تاكەكان بەكردەوە ببێجگە لە ناوێك لە ئامار و لیستی دەنگدان و كۆدێكی باجدان و ساخكەرەوەیەكی كاڵا لە بازار و ڕۆبۆتێكی جێبەجێكەری فەرمان و ئارەزووەكانی سەروەران ھیچی دیكە نین… July 20 at 10:39am

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=4281608680115&set=a.1517654182980.2067722.1283263629&type=1&relevant_count=1&ref=nf

خوێندنەوەی دوێنێ و ئەم ڕۆ بەبێ چەشمەكی ئایدیۆلۆجی

خوێندنەوەی دوێنێ و ئەم ڕۆ بەبێ چەشمەكی ئایدیۆلۆجی

مادام ئێمەی خوێنەرتان كردووە بە داوەر، با من لە ڕوانگەی خۆمەوە بەراوردێك بكەم، وێنەی یەكەم،  ١٩٣٩ پۆلی خوێندكارانن و پۆشاكی تایبەتی فێرگەیان پۆشیوە، ئەو كات و سەردەمی بەعس و ئێستاش، فێریاران و خوێندكاران بە پۆشاكی تایبەتەوە بە زۆرە ملێ دەدرێنە بەر بۆ ڕێپێوانەكانی ڕژێمەكان، وێنەی دووەم، ٢٠١٢، وێنەی كۆمەلێك ژنی زەحمەتكیشی نێوماڵە و ئاسایی بەپێی كولتووری ئەو شوێنە ژنان ئەو پۆشاكە دەپۆشن و ئەمە لە سالی ١٩٣٩دا و لە سەردەمی بەعس و لە ئێستاشدا ھەروایە…

ئەگەر بەراوردەكە لەنێوان خوێندكارانی ھەمان فێرگەی بەغداد لە نێوان ١٩٣٩ و٢٠١٢ بووایە، ئەوا بەرەنجامێكی دروستر بەدەستەوە دەدرا.. پاشان ئەو خاتوونانە تا ئەو كاتەی كە ئازادی من و تۆ و كەسانی دیكەیان بەرتەسك نەكربێتەوە، ئەوا مافی خۆیانە چی دەۆشن و چی ناپۆشن…

 ئازیزانم، جۆری پۆشاك، ڕێژەی ئازادیخوازی و پێشكەوتن و زیرەكی دیاری ناكات، ئەگەر نا بەو پێوەرە بێت، ئەوا دەبێت بڵێین ئەنجامی پلەی دەرچوانی ئامادەییەكانی كوردستان و عیراق بە گشتی ئەوە نیشان دەدات، كە ژنانی پۆشتە زیرەكتر و ھوشیارتر و باشترن!

ئایا وەھا بڕیار و ھەڵسەنگاندنێك بە ھەمان شێوەی بەراوردی ئەو وێنانەوە كە لە فەیسبووكدا بوونەتە مۆد، ناچنە خانەی تەرسەقولەوە؟

لە كۆتاییدا لەیادمان نەچێت، وێنەی ١٩٣٩ پۆلێك خوێندكارن كە ملیان بۆ ڕێپێوانەكانی داگیركەرانی بریتانی و دەسەڵاتی نیوخۆیی كەچكردووە و وەك مێگەل دراونەتەبەر، بەڵام وێنەی دووەم، ٢٠١٢، وێنەی دووەم، پۆلێك ژنی ناڕازین بە باری ژیان و داگیركاری وڵاتەكەیان لەژێر چەكمەی لەشكری ھاوپەیمانان و بانكی ناوەندی جیھانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و دەسەلاتدارە نێوخۆییەكان!

ئایا بۆ بەراوردی دوو سەردەمی مێژوویی و دوو دەستە و دوو تەمەنی جیاواز و دوو باری جیاواز، پێویستمان بەوە نییە، كە ھەمە لایەنە و لە دەرەوەی چەشمەكە ئایدیۆلۆجییەكان و دوور لە پێشداوەری و ستریۆتیپی، دیاردەكان بخوێنینەوە؟؟؟؟؟؟؟؟؟ 20 July at 02:20

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=444068165625176&set=a.100827923282537.1790.100000659893003&type=1&relevant_count=1

 

 

 

ئەزموونگیری

ئەزموونگیری

July 20 at 1:52am

ھەر ئەم تایبەتمەندییەی ژیان، سەلمێنەری ئەوەیە، كە ھۆش پێش مادە ناكەوێت، بە واتایەكی دیكە، تیئۆری بەرھەمی كردەیە، نەك پێچەوانەكەی، ئەمەش بۆ خۆی بەڵگەیە بۆ ڕەتكردنەوە و ناپێویستبوونی ڕابەر و سەركردە و سەرۆك و دەستەبژێر (نخبە)، چونكە ھەموومان لە ئەزموونگیری ژیانەوە فێر دەبین و ئەمەش لە توانای ھەموو كەسێكدا ھەیە، ئیتر ھیچ پێویستمان بە قوتكردنەوەی كەسانێك لە سەرووی خۆمانەوە نییە.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=183041191827486&set=a.122384321226507.21524.100003648191790&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

پووچگەرایی

پووچگەرایی

بە بۆچوونی من ئەوە كۆمەڵگەیە كە جێگەی سەركۆنەكردنە نەك شێخ، چونكە ئەگەر كۆمەڵگەی كوردستان یا ھەر كۆمەڵگەیەك بەخۆی زەمینەی كۆنەپەرستی و توندوتیژی و ملھوڕی تێدا نەبێت، ئەوا بە ئاسانی كەسێك ناتوانێت پاگەندەی پوچگەرایی بكات. بۆیە ئەوی دەخوازێت پاشەكشە بە پوچگەرایی بكات، پێویستە ھەوڵ بۆ لەنابردنی زەمینەكانی پوچگەرایی بدات. لەناوبردنی پوچگەرایی پێویستی بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕوایە بە پوچگەرایی لە ئاوەزیی كۆمەڵایەتیدا…

https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/534675_443475159017810_920705250_n.jpg

 

 

 

جوانیناسی

جوانیناسی

كاتێك كە مرۆڤ شەیدای جوانی ناوەكیی دەبێت، واتە كاتێك كە وتە و كردەوە دەبنە ناوبانگ و جوانی. ھەر ئاواش ڕێك دەكەوێت، كە بە شەیداییەوە بەرەو كەسێكی ڕوخسار زۆر جوان دەڕۆیت، بەڵام كاتێك كە لە كڕۆكی دەگەیت، وەك بێزكردنەوە لە بۆگەناوێت، لێی دووردەكەویتەوە.. لەبەرئەوە جوانی ھەم ڕیژەییە و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی كە جوانیناسی دەگۆڕیت. بەم جۆرە جوانی دوو دیوە، ڕوخسارەكی (ماكیاجی) و ناوەكی (مەعریفی)

https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-snc7/s480x480/403895_265846936850004_791147974_n.jpg